ڕۆژانە
-

کۆنگرەی ستار: دەوڵەتی تورک دەیەوێت داعش زیندوو بکاتەوە
کۆنگرەی ستار کاردانەوەی لە بەرامبەر بڕیاری کەیسی کۆبانی ڕاگەیاند ئاماژەی بەوەکرد، ئه م بڕیاره بە تەواوی سیاسییەو بۆ زیندوکردنەوەی داعشە.
-

کچ و کوڕێک لە ناوچەی سحێلای زاخۆ لە ئاودا خنکان
بهرگریی شارستانی زاخۆ ڕایگەیاند، کچ و کوڕێک لە ئاودا خنکان و تەرمەکانیان تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
-

لە سێ شاردا ١٨ کەس دەستگیر کران
لە ئیزمیر و ئیستەنبوڵ و مانیسا کە دەیان کەس دەستبەسەر کرابوون، ١٨یان دەستگیر کران.
-

شەهبا، بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ٢ منداڵ بریندار بوون
لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەهبا، ٢ منداڵ بریندار بوون، ڕاگەیەندرا کە لە بۆردوومانەکە سەر لە بەیانی دەستی پێکردووە و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش دەسووڕێتەوە.
-

عەفرین، لە ماوەی ٦ ساڵدا ١٠ هەزار کەس ڕفێندراون و ٤٦٣ کەسیش کوژراون
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سووریا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین ئامادە کردووە و تیایدا هاتووە، لە ماوەی ٦ ساڵدا ١٠ هەزار کەس ڕفێنراون و ٤٦٣ کەس کوژراون و ١٤٢ ژن دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر.
-

تەواوی کۆگاکانی فریاگوزاری لە غەززە داخراون
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی بڵاویکردەوە، تەواوی کۆگاکانی فریاگوزاری لە غەززە داخراون و هیچ شتێک نەماوە بۆ دابەشکردن.
-

ساڵێک بەسەر بلاوکردنەوەی گۆڤاری "آفاق المرأة" تێدەپەڕێت
ڕۆژی ٢٠ی ئایار یەکەمین ساڵیادی بڵاوکردنەوەی گۆڤاری “آفاق المرأة”یە، نێرگز ئیسماعیل، سەرنووسەری گۆڤارەکە وتی: بۆ ئەوەی کۆمەڵگە بگەڕێتەوە بۆ ژیانی سروشتی خۆی، لە شۆڕشی قەڵەمی ژناندا سەرکەوتوو دەبین.
-

ژنانی تل تەمر پشتیوانییان لە هەنگاوی کەژەکە و پاژک کرد
ژنانی تل تەمر پشتیوانییان لە هەنگاوی کەژەکە و پاژک کرد بۆ پاراستن و ڕێکخستنی خۆیان لە دژی هێرشی داگیرکاری و هۆشیاری نەتەوە-دەولەت و پیاوسالاری.
-

گەلی کۆبانێ دژی بڕیاری کەیسی کۆبانێ چوونە مەیدانەکان
گەلی کۆبانێ دژی بڕیاری دەستگیرکردنی سیاسەتمەداران و پارێزەران لە کەیسی کۆبانی چوونە مەیدانەکان. و وتیان: کەیسی ئەو زیندانییانە شەرەفی ئێمەیە.
-

کۆنگرەی ستار: بەپێشەنگایەتی شەهیدان مێژووی قارەمانێتی دەنووسین
کۆنگرەی ستار لە بەیاننامەیەکدا یادی شەهیدانی مانگی ئایاری کردەوە و وتی: لە پێشەنگایەتی شەهیداندا، ئێمە هەموو مانگ و ڕۆژێک و کاتژمێرێک مێژووی پاڵەوانێتی دەنووسین.
-

دەستپێشخەری پشتیوانی لە فیگەن یوکسەکداغ: سزاکان قبوڵ ناکەین
دەستپێسخەری پشتیوانی لە فیگەن یوکسەکداغ لە بەیاننامەیەکدا وتی: سزاکان قبوڵ ناکەینم داوا لە هەموو لایەک دەکەین کە هەڵوێست وەربگرن.
-

٢١ کەس لە وان دەستگیر کران
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن نووسینگەی داواکاری گشتی وان ئەنجامدرا، ٥٥ کەس لە ١٣ی ئایار دەستبەسەرکران، ٢١یان دەستگیرکران و ٣٤ کەسیان بە مەرج ئازادکران.
-

بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكان ١٤٧ ڕۆژنامەنووس لە كەرتی غەززە كوژراون
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حكومەتی غەززە بڵاویكردەوە، بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە ١٤٧ ڕۆژنامەنووس لە كەرتی غەززە كوژراون.
-

لە ماوەی هەفتەیەکدا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە نزیکەی دوو هەزار کەس لە سودان هەڵاتوون
ئاگرکەوتنەوەکان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە هەم بەهۆی هێزەکانی پشتیوانی خێرا "RSF" لە هەندێک لە هەرێمەکان بوونەتە هۆی ئەوەی ٣٨٠خێزان ماڵەکانیان جێبهێڵن.
-

دژی بڕیارەکانی دۆزی کۆبانێ کاردانەوە بەردەوامە
دوێنی ١٦ی ئایار، دادگای تورکیا دەربارەی دۆزی کۆبانێ بڕیاریدا و سزای دەیان ساڵ زیندانیی بەسەر سیاسەتمەدارانی کورددا سەپاند، لە دژی ئەمەش ناڕەزایەتی فراوان نیشان درا و دەم پارتی ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە سیاسیی و بێبنەمایە.
-

گوڵتان کشاناک: لە بنەڕەتدا پێویستمان بە ئاشتی و ئازادییە
گوڵتان کشاناک، هاوسەرۆکی پێشووی ئامەد شەوی ڕابردوو ئازادکراو لەبەردەم زیندان وتی: لە بنەڕەتدا ئێمە پێویستمان بە ئاشتی و ئازادییە، دەمانەوێت لە وڵاتێکدا بژین، کە ژن، گەل، باوەڕیی، ناسنامە و زمان تێیدا ئازاد بن.
-

ژنانی کۆبانێ: لە بەرامبەر هێرشەکان بێ وەڵام نابین
ژنانی کۆبانێی کانتۆنی فورات وتیان: ئاشکرایه دەوڵەتی تورک هەوڵی داگیرکاری دەدات و لەم پڕۆسەیەدا بەبێ وەڵام نابین.
-

فێستیڤاڵی ڕۆژی کۆیە بەڕێوەچوو
فێستیڤاڵی ڕۆژی کۆیە بە نمایشی وێنەو کاری دەستی و خواردنی کوردەواری بەڕێوەچوو، ژنانی بەشداربوو ئاماژەیان بەوەکرد، پێویستە ژنان کاریان هەبێت و کەسایەتی خۆیان دیاری بکەن.
-

دادگایی دۆزی کۆبانێ دەستیپێکرد
ئەمڕۆ دانیشتنی دادگایی دۆزی کۆبانێ دەستیپێکرد، بەڵام لە کۆی ١٨ کەس ١٦ سیاسەتمەداری زیدانیکراو ئامادەی دانیشتنی دادگاییەکە نەبوون، هەریەک لە فیگەن یوکسەکداغ و گوڵتان کشاناک لەناو ئامادە نەبوواندان.
-

خوێندکارانی مەخمور ڕێپێوانێکیان بۆ مافی خوێندن ڕێکخست
خوێندکارانی قوتابخانەی ئامادەیی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخمور" ڕێپێوانێکیان بۆ داواکردنی مافەکانیان بۆ خوێندن ڕێکخست.