پێکهاتەکانی ناوچەکە: کات کاتی چارەسەرکردنی قەیرانی سووریایە

پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دووپاتیان کردەوە کە هێرشەکانی سەر شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی کانتۆنی دێرەزوور یەکێکە لە ڕێگاکانی سیاسەتی قڕکردنی ناوخۆیی دژ بە گەل، کە ئەوان ویستوویانە لە ساڵی ٢٠٠٤ ئەنجامی بدەن و تا ئەمڕۆش بەردەوامن.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە-هێزە چەکدارەکانی بەرگری شارشتانی و هێزەکانی حکومەتی شام هێرشیان کردە سەر شار و شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی کانتۆنی دێرەزوور و لە ئەنجامدا ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیش بریندار بوون، پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشەکانیان شەرمەزار کرد و پشتیوانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیکیان کرد.

 

"سیاسەتی دەوڵەت گفتوگۆی نێوان سووریا و سووریا قبوڵ ناکات"

لۆسناک کاڤۆریان، ئەندامی ئەنجومەنی گەلی ئەرمەنستان، ئاماژەی بەوەکرد سیاسەتەکانی قڕکردنی ناوخۆیی گەلان سیاسەتێکی نێودەوڵەتییە و وتی: ئەمڕۆ ئەم سیاسەتەی قڕکردن بە دەستی ئێران و دەوڵەتی تورک و سووریا بەڕێوەدەچێت، ڕژێم بەم سیاسەتە زیاتر عەشیرەتە عەرەبەکان دەکاتە ئامانج، چونکە دەزانن هۆزە عەرەبەکان کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگە هەیە، بۆیە دەیانەوێت لەڕێگەی سەرلێشێواوی و جینۆسایدی گەلەوە ئامانجەکانیان بگەن، بەڵام عەشیرەتە عەرەبەکانیش پاڵپشتی قەسەدە دەکەن، چونکە هێزی ئومێد و پاراستنی هەموو گەلانە، وەک ئەندامانی ناوچەکە دەبینین سیاسەتی دەوڵەتان دیالۆگی سووریا قبوڵ ناکەن، چونکە دەیانەوێت قەیرانی سووریا قووڵتر بکەنەوە و تەمەنی درێژ بکەنەوە، ئامانجیان گەڕانەوەیە بۆ سووریای پێش ساڵی ٢٠١١، بەڵام ئێمە قبوڵی ناکەین، ڕەنج و بەرخۆدان و باجی زۆرمان داوە.

 

"دژی سیاسەتی قڕکردنی ناوخۆیی دژی گەل دەجەنگین"

ڕەودا شاکر، ئەندامی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک "تەڤ-دەم" ڕایگەیاند، سیاسەتی شەڕی ناوخۆ لە چوارچێوەی پێکهاتەکانی ناوچەکەدا لە ساڵی ٢٠٠٤ دەستیپێکردووە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سیاسەتی قڕکردنی ناوخۆ لە سووریا لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە بەردەوامە، ئەوان دەیانەوێت ناتەبایی و سەرلێشێواوی لە نێوان گەلاندا دروست بکەن، بەڵام دەبینین ئەم سیاسەتە شکست دەهێنێت، بەتایبەتی دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا و بە ڕێکخستنی گەل لەسەر سیسەمی نەتەوەی دیموکراتیک، ساڵێک لەمەوبەر ڕژێمی سووریا هەوڵیدا ئاژاوە لە دێرەزوور دروست بکات، بەڵام جارێکی تر شکستی هێنا و تا ئێستاش بەردەوامە، ئێمە وەک عەرەب ئەم سەرلێشێواوییە قبوڵ ناکەین، ئێستا سیاسەتە پیسەکانیان دەرکەوتووە، ئێمە لەسەر بنەمای هاودەنگی گەل خۆمان ڕێکخستووە و پێکەوە دژی ئەو سیاسەتانە دەجەنگین..

 

"ئامانج هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیە"

مزگین زێدان، هاوسەرۆکی پارتی گۆڕانی دیموکراتیکی کوردستان ڕایگەیاند، ئامانجی سیاسەتەکانی ڕژێمی سووریا و هاوبەشەکانی شەڕی ناوخۆیەو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کات کاتی چارەسەرکردنی قەیرانی سووریایە ، نەک کاتی دروستکردنی سەرلێشێواوی، گفتوگۆی نێوان سووریا و هێزەکانی سووریا لە ناوخۆی سووریادا بێت نەک لە دەرەوەی سووریا، چونکە کێشەکە لە ناوخۆی سوریادایە و پێویستە لەگەڵ گەلی سووریا چارەسەر بکرێت، داوا لە حکومەتی سووریا دەکەین سیاسەتی فیتنە و گەندەڵی ڕابگرێت.