پارێزەر نەسرین ستوودە ئازاد کرا

نەسرین ستوودە، پارێزەر و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ دوای زیاتر لە مانگێک لە دەستبەسەرکردنی، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

مێهراوە خەندان، کچی نەسرین ستوودە سەبارەت بە ئازادبوونی نەسرین ستوودە، زیندانی سیاسیی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە ڕایگەیاند، نەسرین ستوودە، پارێزەر و داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤی ئێران لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە و لەژێر فشاری ڕێکخراوەکان بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، مانگی ڕابردوو نەسرین ستوودە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ناو ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرابوو، لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا، تەواوی کەرەستە ئەلیکترۆنییەکانی وەک مۆبایل و لاپتۆپەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیرابوو.

 

جێی ئاماژەیە، نەسرین ستوودە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا وەک پارێزەرێکی بوێر بەرگریی لە چەندین دۆسیەی هەستیاری سیاسی و ئەمنی کردووە، بەو هۆیەوە چەندین جار ڕووبەڕووی دەستبەسەرکردن، بێبەشکردن لە کاری پارێزەری و سزای درێژخایەنی زیندان بووەتەوە.