ڕۆژانە
-

دەستگیرکردنی خلود باشراحیل مشتومڕ لەسەر ئازادییەکانی تاک و چەوساندنەوەی ژنان دروست دەکات
دەستگیرکردنی خلود باشراحیل، نمایشکار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری هەزرەمەوت و زیندانیکردنی کاردانەوەی تووڕەیی و مشتومڕ لەسەر ئازادییەکانی تاک و چەوساندنەوەی ژنانی بەدوای خۆیدا هێنا.
-

هەزاران منداڵ لە زامبیا مەترسی بەدخۆراکی توندیان لەسەرە
سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان 'یونیسێف' هۆشداریی داوە کە نزیکەی ٥٢ هەزار کەسی خوار تەمەنی پێنج ساڵ لە زامبیا مەترسی بەدخۆراکی توندیان لەسەرە.
-

ژنانی سودان لەو ناوچانەی تیایدا ئاوارەبوون ئازار دەچێژن
بەهۆی شەڕی بەردەوامی ئەو وڵاتە، ژنانی سودان تووشی نائارامی بوونەتەوە بەتایبەتی ژنانی ئاوارە، کە بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانیان و نەبوونی سەرەتاییترین پێداویستییەکانیان ژیانیان قورس بووە.
-

پەرتوکی "ئەز ئایشە شانم" تایبەت بە کارەکانی ئایشە شان چاپکرا
پەرتوکی "ئەز ئایشە شانم" کە تیایدا باس لە ژیان و بەرهەم و کارەکانی ئایشە شان، هونەرمەندی کورد دەکات، چاپکرا.
-

ژنێکی مەغریبی دەگاتە لوتکەی ئێلاند و ئاواتەخوازە بگاتە لوتکەی ئێڤرێست
ژنانی مەغریب سەرەڕای ئەو سەختییانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، توانیویانە دەستکەوتی گرنگ لە بواری وەرزشدا بەدەستبهێنن، هەروەها ناوی زۆرێک لە ژنان لە وەرزشی شاخەوانیدا دەرکەوتوون.
-

لە شەنگال دژی گۆشەگیری ڕێپێوان کرا
لە دژی گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی لە شەنگال ڕێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوەچوو.
-

لە پاڵەوانێتی تێنسی بەرلین ئانا کالینسکایا سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی
ئانا کالینسکایا، یاریزانی ڕووسی گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی یاریگای چیمەنی بەرلین.
-

"هیچ چاڵێک لە دەوری ناوەندەکانی کارەبا دروست نەکراوە"
لقی ئامەدی ژووری ئەندازیارانی کارەبا ڕایگەیاند، هیچ چاڵێک لە دەوری ناوەندەکانی کارەبا دروست نەکراوەو هیچ ڕێوشوێنێک لەو ناوچانە نەگیراوەتەبەر کە هێڵەکانی کارەبای پێدا تێدەپەڕن.
-

" ژنان بە تێکۆشان ئازادی ڕێبەر ئۆجالان مسۆگەر دەکەن"
بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە بۆ شەرمەزارکردنی ئەو گۆشەگیرییە توندەی بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێندراوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئازادیی ئەو ئازادی ژنانە، باوەڕی خۆیان بە بیر و فەلسەفەی ئەو دووپاتکردەوە.
-

ژووری پزیشکی ماردین ڕاپۆرتێکی سەرەتایی سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوەکەی باکوور بڵاوکردەوە
ژووری پزیشکی ماردین ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی پەیوەست بە ئاگرەکە کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ١٥ کەس تەواو کرد و ئاماژە بەوە کراوە، کە لە نەخۆشخانەکانی شارەکەدا هیچ بەشی چارەسەری سووتاویی بوونی نییە.
-

بە چاندنی نەمام و باخچەکان ڕووبەڕی سەوزایی زیاد دەکرێت
ناهیدە دابان تەمەن ٥٠ ساڵ لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆی کۆرۆنا چوار ساڵ لەمەوبەر چەندین جۆری نەمامی چاندووە، ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵی زیادکردنی ناوچە سەوزەکان دەدات دژی بەبیابان بوون.
-

توندوتیژی دژ بە ژنانی ئەفغانستان قەیرانی مرۆیی گەورەتر دەکات
دەسەڵاتی تاڵیبان و کۆمەڵگەی پیاوسالاری لە ئەفغانستان قەیرانی مرۆیی ژنکوژی گەورەتر کردووە.
-

مریەم بایرامیان سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا
مریەم بایرامیان ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لە زیندانی تەبرێز زیندانی کراوە و سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
-

لە گەرمیان ژنێک بە گوماناوی گیانی لەدەستدا
پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لە گوندی عەوڵاقوت تەرمی ژنێک گەیەندرایە پزیشکی دادی کەلار، کە بەهۆی خنکان بە پەت گیانی لەدەستدابوو.
-

"خاوەنداریکردنی سروشتی کوردستان خاوەنداریکردنە لە هەبوونی خۆت"
دەستپێشخەری ژنانی باشووری کوردستان ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک چ بە بڕینەوەی دارەکانی کوردستان، چ بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی قەدەغەکراو وادەکات خاکی کوردستان بێ بەرهەم بکات.
-

ژنان هەزارو ٣٠٠ نامەیان بۆ سی پی تی نارد
لە باسل، ژنان لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، هەزارو ٣٠٠ نامەیان بۆ سی پی تی نارد.
-

دایکێک بەدەستی کوڕەکەی کوژرا
ژنێک بە دەستی کوڕەکەی لە جەزائیر کوژرا، ڕووداوەکە بووە هۆی دەنگدانەوەیەکی گەورە لە وڵاتەکەدا.
-

چالاکوانێک بەشداری هەڵمەتی دژ بە "ئاپارتایدی ڕەگەزی لە ئەفغانستان و ئێران" دەکات
چالاکوان زەرقا یەفتەلی بەشداری لە هەڵمەتی دژ بە ئاپارتایدی ڕەگەزی لە ئەفغانستان و ئێران کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە ئەمە بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بناسێنن.
-

بەرپرسێکی نەتەوەیەکگرتووەکان: لە غەززە شوێنی پارێزراو بۆ ژنان نییە
لە کەرتی غەززە زیاتر لە ١٠ هەزار ژن و زیاتر لە ٦ هەزار دایک گیانیان لەدەستداوە، هەروەها هێرشەکان بێ وەستان بەردەوامە.
-

لە تاجیکستان قەدەغەکردنی حیجاب پەسەند کرا
لە تاجیکستان پێشنیاری قەدەغەکردنی بەکارهێنانی توربان و حیجاب و هەموو "سیمبولەکانی ئیسلامی" کە وەک "جل و بەرگی نامۆ بە کولتووری وڵات" دادەنرێت، پەسەند کرا.