ڕۆژانە
-

یونیسێف: منداڵانی سودان لە کارەساتێکی گەورەدا دەژین
ڕێکخراوی یونیسێفی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەوەی سودان گەورەترین ئاوارەبوونی منداڵان لە جیهاندا بەخۆیەوە دەبینێت.
-

لە سویسرا ٥ هەزار و ٨٩٠ نامە بۆ سی پی تی نێردرا
لە چوارچێوەی هەڵمەتی نامە کە لە لایەن "TJK-E" دەستی پێکرد، کۆی گشتی ٥ هەزار و ٨٩٠ نامە لە سویسراوە بۆ سی پی تی نێردراوە و داوا کرا بەرپرسیارێتی خۆی لە بەرامبەر گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جێبەجێ بکات.
-

لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ٤٣٥ کەس گیانیان لەدەستداوە
لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی کە سوپای ئیسرائیل نزیکەی ٩ مانگە بۆ سەر لوبنان ئەنجامی دەدات، ٤٣٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٢ هەزار و ٢٢٨ کەسیش ئاوارەبوون.
-

سنۆبەر ئاڤانی خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمی بەدەستهێنا
دەرهێنەر سنۆبەر ئاڤانی بە فیلمی ئەنیمەیشنی دریم (خەون) لە وڵاتی دانیمارک خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی بۆ گەنجان بەدەستهێنا.
-

دەستپێشخەری گەنجان لە ئەسکەندەریە بەردەوامن لە کارەکانیان
لەم دواییانەدا دەستپێشخەرییەکانی گەنجان ڕۆڵێکی گەورەیان لە پەروەردەکردنی ژنان و بە تایبەت ژنانی گەنج و داننان بە مافەکانیاندا هەبووە، بە تایبەتی ئەو ژنانەی لە گەڕەکەکانی دوور لە ناوەندی شار دەژین سوودێکی زۆر لەو دەستپێشخەرییانە وەردەگرن.
-

فێستیڤاڵێکی هاوینە بۆ منداڵانی هەڵەبجە ساز کرا
لەگەڵ کۆتایی هاتنی وەرزی خوێندن و بە مەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش بۆ منداڵان، بە دروشمی "هەموو ڕۆژێکمان بۆ جگەرگۆشەکانمانە" فێستیڤاڵی ئۆپەرێتی گۆرانی و هەڵەپەرکێ لە هەڵەبجە ساز کرا.
-

بنەماڵەی شەهیدان: پێویستە چەتەکانی داعش دادگایی بکرێن
بنەماڵەی ئەو شەهیدانەی لە ساڵی ٢٠١٥ لە تل تەمر ئازیزانیان لەدەستداوە داوای لێپرسینەوە لە داعش دەکەن دەڵێن: کاتێک سەیری وێنەی شەهیدان و پاشماوەی تەقینەوەکە دەکەین، وەک ئەمڕۆ، ڕووداوەکە لە بەر چاومان زیندوو دەبێتەوە.
-

لەیلا گوڤەن نامەیەکی بۆ باڵیۆزخانەکان نارد: کار بۆ چارەسەری ئاشتیانە بکەن
لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی پێشووی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و زیندانی لە نامەیەکدا بۆ نوێنەرانی ١٦ باڵیۆزخانە لە ئەنقەرە داوای چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانەی پرسی کورد دەکات.
-

لە ساڵیادی ناوەندی ئەرشیف، توێژینەوە و پەرتوکخانەی ژنی کورد سیمینارێک پێشکەشکرا
لە سلێمانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی ناوەندی ئەرشیف، توێژینەوە و پەرتوکخانەی ژنی کورد سیمینارێک بۆ کەوسەر حەسەن و مەعسومە ئیبراهیم ڕێکخرا.
-

"بە ڕۆحی زیلان گەلی کورد سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت"
کۆردیناسیۆنی پاژک لە بەیاننامەیەکدا ٢٨ەمین ساڵیادی چالاکییە گیانبازییەکەی ڕێبەری تێکۆشانی ئازادی، زەینەب کناجی-زیلانی بەرز ڕاگرت و ڕایگەیاند، "گەلی کورد بە ڕۆحی زیلان سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت".
-

ئیمارات یاسای لەباربردنی منداڵ لە حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسیدا پەسەند دەکات
پەرلەمانی ئیمارات یاسایەکی دەرکرد کە ڕێگە بە لەباربردنی منداڵ دەدات لە حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی و پەیوەندی خزمایەتیدا.
-

نەتەوی غەمگین: جەنگی جیهانی سێیەم ئامانجی لەناوبردنی ئایندەیە
نەتەوی غەمگین، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک-پەیەدە، پشتڕاستی کردەوە کە ئامانجی جەنگی جیهانی سێیەم لە ناوبردنی ئایندەیە و ژنانی گەنج بۆ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ ئامادەن.
-

ژنانی چالاکوان لیبیا: پێویستە ژنان بەشداری هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بکەن
هەوڵی جۆراوجۆر بۆ زیادکردنی بەشداری ژنان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی شارەوانی لیبیا بەردەوامە، چالاکوانان بانگەوازی سەرجەم ژنانیان کرد بۆ بەشداریکردن لە چالاکیەکانی هەڵبژاردن و ڕایانگەیاند، دەنگدانتان مافی ئێوەیە، نابێت پشتگوێ بخرێت.
-

لە دهۆک ژنێک لەلایەن براکەیەوە ئەشکەنجە دراو سووتێندرا
لە پارێزگای دهۆک، ژنێک لەلایەن براکەیەوە ئەشکەنجە درا و پاشان سووتێندراوە، بەهۆیەوە ٨٠%ی جەستەی سووتاوە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکدایە.
-

تەندروستی جیهانی: ساڵانە بەهۆی خواردنەوەی کحولەوە ٢.٦ ملیۆن کەس گیان لەدەستدەدەن
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایکرد، ساڵانە بەهۆی خواردنەوەی کحولەوە ٢.٦ ملیۆن کەس لە جیهاندا گیان لەدەستدەدەن.
-

ئاوارەکانی عەفرین هاوینێکی سەخت تێدەپەڕێنن
ئازاری ئاوارەکانی عەفرین لە کامپەکاندا لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما زیاتر دەبێت، بەهۆی نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان لە دوای گەمارۆی حکومەتی دیمەشق و پچڕانی ئاو، نەخۆشی لەناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە.
-

لە چەمچەماڵ ڕووبەری دوو هەزار و ٥٠٠ دۆنم سووتا
بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێكى فراوان لە سنوورى شارۆچکەى چەمچەماڵ کەوتەوە و لە ئەنجامیشدا نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سووتا.
-

دایکی کۆییان ڕێزلێنانی پێبەخشرا
بە دروشمی "دایکی کۆییان شایەنی ڕێزلێنانە" خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە سستەرە مریەم، کە ناوکی زۆربەی کۆییەکانی بڕیوە.
-

هودا کایا ئازاد کرا
لە دانیشتنی دووەمی دۆسیەی کۆبانێ کە لە ٢٢ەمین دادگای تاوانە قورسەکانی ئەنقەرە بەڕێوەچوو، بڕیاری ئازادکردنی هودا کایا پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە درا.
-

توێژینەوە: قەدەغەکردنی لەباربردنی منداڵ دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی مردنی منداڵان
توێژینەوەیەک ئاشکرای کردووە، قەدەغەکردنی لەباربردنی منداڵ بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی گیان لەدەستدانی منداڵ لە مانگی یەکەمی ژیانیاندا لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا.