ڕۆژانە
-

لە شەنگال پەروەردەیەکی ١٥ ڕۆژیی کۆتایی هات
لە شەنگال، پەروەردە لەلایەن تاژێ-وە بە بەشداری ١٠ ژن بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ دەستی پێکردبوو ئەمڕۆ کۆتایی هات، ئەو ژنانەی بەشدارییان لە پەروەردەکەدا کردووە ڕایانگەیاند، مرۆڤ لە ڕێگەی پەروەردەوە گەشە دەکات.
-

بە شێوەیەکی گوماناوی ژنێک لەگوندێکی حەلەب کوژرا
لەگوندێکی حەلەب لەسەر سنووری باکووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان، ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ کوژرا و جەستەی پارچە پارچە کرا.
-

سەرەڕای هۆشدارییەکان بەڵام دۆخی سودان خراپتر دەبێت
نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستیکردەوە، بەهۆی بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، ژمارەی ئەو کەسانەی لە شاری فاشر ئاوارە بوون، گەیشتووەتە ١٤٣ هەزار کەس.
-

لە ٦ مانگدا پێشێلکاری بەرامبەر ١٤٥ ڕۆژنامەنووس کراوەو زۆرترینی لە هەولێر بووە
ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ئاماری پێشێلکارییەکانی ٦ مانگی سەرەتای ئەمساڵی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، لەو ماوەیەدا پێشلکاری بەرامبەر ١٤٥ ڕۆژنامەنووس ئەنجامدراوە و زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر بووە.
-

دوای ئازادکردنی خلود باشراحیل جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە
دەسەڵاتدارانی شاری موکەلای پایتەختی حەزەڕمەوت، دوای ئازادکردنی نمایشکار خلود باشراحیل و هاوژینەکەی، دووبارە دەستگیریان کردنەوە و ناچاریان کردن بەڵێننامەیەک واژوو بکەن بۆ دوورکەوتنەوە لەو پیشەیە.
-

زەینەب کیناچی لە ٢٨ ساڵەی شەهیدبوونیدا لە تل تەمر بەبیرهێندرایەوە
ئەمڕۆ کۆنگرەی ستار لە تل تەمر یادی زەینەب کیناچی "زیلان"ی بە بۆنەی ٢٨ ساڵەی شەهیدبوونی کردەوە.
-

لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای ناردنی شاند بۆ ئیمراڵی کرا
لە دانیشتنی ٥٦ـەمینی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکاندا تیشک خرایەسەر گۆشەگیری ئیمرالی و دانانی قەیوم لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە، داوا کرا نەتەوەیەکگرتووەکان شاندێک ڕەوانەی ئیمراڵی بکات.
-

کۆمەڵکوژی کۆبانێ؛ کارەسات و ئازارێکی لەبیرنەکراوە
ئەمڕۆ نۆیەمین ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی کۆبانێدا تێدەپەڕێت کە لەلایەن داعشەوە ئەنجامدرا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٢٤٢ هاوڵاتی مەدەنی.
-

فکریە کار: چیتر نابێت ژن بکوژرێت
کوشتنی ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا لە لایەن هاوژینەکانیانەوە یاخود ئەندامانی خێزانەکانیانەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتداران تا ئێستا سیاسەتی بێ سزا بەرامبەر بە تاوانباران پەیڕەو دەکەن.
-

ژنان بەرامبەر بە سیاسەتەکانی گۆڕانکاری دیمۆگرافی کاردانەوەیان هەیە
ژنانی کۆچبەری عەفرینی دانیشتووی شەهبا ڕایانگەیاند، سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە لە عەفرین بەڕێوە دەچێت، کولتوور و بوونی عەفرین بەهۆی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە لەناو دەچێت.
-

دانیشتووانی چەند گەڕەکێکی هەولێر دژی بێ ئاوی گردبوونەوە
بەهۆی بێ ئاوییەوە دانیشتوانی گەڕەکی سێ تاقان و گلکەن لە هەولێر گردبوونەوە و ئاماژەیان بەوە کرد، ماوەی مانگێکە ئاو دەکڕن و لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا کێشەی بێ ئاویان بۆ دروست بووە.
-

لە یەک مانگدا ٥ منداڵی کرێکارانی کشتوکاڵ گیانیان لەدەستدا
بەپێی ئامارەکانی ئەنجومەنی تەندروستی و سەلامەتی، لە ٥ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٢٤ منداڵی کرێکار گیانیان لەدەستداوە و لە مانگی کۆتاییشدا ٥ منداڵی کرێکاری وەرزی کشتوکاڵ لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە.
-

"خراپ بوونی خواردن بووەتە هۆی ژەهراوی بوون لە کەرتی غەززە"
لە کەرتی غەززە بەهۆی بەردەوامی شەڕ و نەبوونی خواردنی پێویست و خواردنی لەقوتونراوی خراپبوو ژەهراویی لەناو هاوڵاتیاندا بڵاوبووەتەوە.
-

لە عەفرین منداڵێک لەلایەن چەتەکان دەستدرێژی کرایە سەرو لەلایەن باوکیشیەوە کوژرا
لە شێراوای عەفرین کە لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیادایە، چەتەکان دەستدرێژییان کردە سەر منداڵێکی کچ، ئەوەش زانراوە کە کچەکە دوای ڕووداوەکە لەلایەن باوکیەوە کوژراوە.
-

لەئامەد ٣٢ زیندانی بە خواردن ژەهراوی بوون
لە کامپی زیندانی ئامەد ٣٢ زیندانی تووشی ژەهراوی بوونی خۆراک بوون و گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە، سەندیکای پارێزەرانی ئامەدو کۆمەڵەی مافی مرۆڤ داوایان لە دەسەڵاتداران کرد کە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.
-

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ماوەی یەک مانگدا ١٩ ژن و ٥ منداڵ کوژراون
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ١٩ ژن و ٥ منداڵ لە لایەن پیاوەوە کوژراون هەروەها ١٨ ژن و ٤ منداڵ لە ژێر ناوی خۆکوشتن ناویان تۆمارکراوە.
-

لە عەفرین ژنێک بەهۆی ئەشکەنجەی چەتەکانەوە تووشی جەڵتەی دڵ بوو
چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین ئەشکەنجەی زەینەب شێخۆ و کوڕەکەیان دا، زەینەب شێخۆ بەهۆی ئەشکەنجەدان تووشی جەڵتەی دڵ بوو.
-

"لە ئاگرەکەدا ٩٢٤ ئاژەڵ گیانیان لەدەستداوە و ١٤ هەزار و ٩٠٠ هێکتار زەوی سووتاون"
وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستان ڕایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ئامەد و ماردین ٩٢٤ ماڵات گیانیان لەدەستداوە و ڕووبەری ١٤ هەزار و ٩٠٠ هێکتار زەوی سووتاون.
-

تۆمەتبارێك دەستگیركرا کە ڕێگریی لە ژنێکی گەنج کردبوو
پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە پارەو مۆبایلی لە ژنێک سەندبوو، ڕێگری لێکردبوو.
-

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٨ ژن کوژران
کوشتنی ژنان بە هۆی سیاسەتی دژە ژنی حکومەتی ئاکەپە بەردەوامە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨ ژن لەلایەن پیاوانەوە لە ٦ شاری جیاوازی باکووری کوردستان و تورکیا کوژراون.