ڕۆژانە
-

ژنێکی سودانی لە کاتی ئاوارەبوونی لە شاری فاشر بەهۆی تینوێتی گیانی لەدەستدا
ژنێکی سودانی لە کاتی ئاوارەبوونی لە شاری فاشر لە ئەنجامی بەرکەوتنی لەگەڵ تینوێتی و برسێتییەکی زۆر گیانی لەدەستدا.
-

ژنانی چالاکوان بەردەوام لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە سزا دەدرێن
لە دوای ئەوەی بۆ جاری دووەم عاتیفە ڕەنگڕیز دەستبەسەر کرایەوە، لە لقی یەکی دادگای گشتی و شۆڕش لە شاری دامغان دادگایی کراوە و گواستراوەتەوە بۆ زیندانی شاهرود.
-

یەپەژە سەرچەتەیەکی داعشی لە دێرەزۆر دەستگیرکرد
یەپەژە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی یەپەژە و قەسەدە، سەرچەتەیەکی داعش لە ناوچەی دێرەزۆر دەستگیرکرا.
-

گۆڤاری ژن بە ناونیشانی "سیاسەتی شەڕ و میلیتاریزم و ژنان" دەرچوو
ژمارەی ٧٠ی گۆڤاری ژن بە بەرگی "سیاسەتی شەڕ و میلیتاریزم و ژنان" بۆ خوێنەرانی دەرچوو.
-

ئەو ژنەی لە دهۆک بە دەستی براکەی سووتێندرا گیانی لەدەستدا
ئەو ژنەی لە دهۆک لەلایەن براکەیەوە ئەشکەنجەدرا و دواتر سووتێندرا، لە پاش مانەوەی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.
-

بەهۆی پاشماوەی شەڕەوە ١٢٠ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون
بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٢ مانگی ڕابردوودا لە شاری حودەیدە لە یەمەن بە هۆی ڕووداوی مینەوە ١٢٠ هاوڵاتی مەدەنی کە نیوەیان منداڵ و ژنن، گیانیان لەدەستداوە.
-

لە کانی ماسێ دەوڵەتی تورکیا گوندنشینان هەراسان دەکات
دوای ئەوەی لەشکرکێشی دەوڵەتی تورکیا بۆ شارەدێی کانی ماسێی سەر بە ئامێدی پەلی هاویشت، گوندی دەرگەلێ میسا بەگی لە بناری چیای مەتینا بە خەڵکەکەی چۆڵکرد و دوای ئەویش خەڵکی گوندی دەرگەلێیان هەراسان کردووە.
-

بە تۆمەتی "ناپاکی" دۆسیەیەک لە دژی شەریفە محەمەدی کرایەوە
"کەمپینی شەریفە ئازاد بکەن" ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە شەریفە محەمەدی چالاکوانی کرێکاری لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە تۆمەتی "ناپاکی" تۆمەتبار کراوە.
-

ژنانی مەخموور: زیلان ڕێگای ڕاستی نیشان داین
ژنانی کامپی مەخموور ڕایانگەیاند کە چالاکییە گیانبازیەکەی شۆڕشگێڕ زەینەب کناجی بووەتە مایەی خەبات بۆ ژنان دەشڵێن: هەڤاڵ زیلان ڕێگای ڕاستی نیشانی هەموو ژنان دا، کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە.
-

میشێل ئۆباما دەبێتە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا
سیناتۆرێکی ئەمریکی ڕایدەگەیەنێت، دیموکراتەکان میشێل ئۆباما بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا کاندید دەکەن، پارتەکە لەدوای بەستنی کۆنگرە هەواڵەکە بەفەرمی رادەگەیەنێت.
-

لە سیمینارێکدا "ژنان و بەشداری سیاسی" لەلایەن شەیدا مەعروفەوە هەڵسەنگێندرا
لە بارەگای ڕێکخراوی ژنانی زەحمەتکێشانی کوردستان -لقی سلێمانی سمینارێک بۆ شەیدا مەعروف لە بارەی "ژنان و بەشداری سیاسییان" ڕێکخرا.
-

ژنان لە ٢٧ وڵاتی جیاوازەوە سەردانی دەم پارتیان کرد
گروپی کاری یەکسانی ڕەگەزی هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز سەردانی سەرۆکایەتی هەرێمی ئەستەنبوڵی دەم پارتییان کرد، لەو سەردانەدا ڕاگەیەندرا کە کێشەکانی ژنان باون و سەرنجیان بۆ گرنگی خەباتی هاوبەش ڕاکێشا.
-

هەڵبژاردنەکانی ئێران بۆ خولی دووەم دواخرا
لە ئێران بەهۆی ئەوەی هیچ کاندیدێک ٥٠٪ی دەنگەکانی بەدەست نەهێنا، هەڵبژاردن بۆ خولی دووەم دواخرا.
-

لە مێرگەپان و دوکان دەیان دۆنم پوش پاوان و دار سووتان و پۆلیسی دارستانیش گومانی هەیە
بەهۆی دوو ڕووداوی جیاوازی ئاگركەوتنەوەوە، زیانێكی زۆر بەر دارستانەكانی شارۆچکەی دوكان و مێرگەپان كەوتن، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی گومانی لە ئاگرەکەی دوکان هەیە.
-

ژنانی سوەیدا: دەمانەوێت لە وڵاتێکی دیموکراسیدا بژین
ژنانی سوەیدا کە بەشدارییان لە ناڕەزایەتییە بەردەوامەکاندا کردووە، جارێکی دیکە خوازیاری یەکگرتوویی هەموو پێکهاتەکانی سووریا و جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن.
-

ڕژاک: زیلان دەنگێکی گڕکان ئاسا بۆ تێکۆشانی ئازادی
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، بە ڕاگەیەندراوێک تێکۆشانی شەهید زیلانی بە بیرهێنایەوە و داوای لە ژنان کرد ڕێگە و ڕێبازەکەی بەرنەدەن.
-

لە ئامەد ئامادەکارییەکانی ژن کارت دەستیپێکرد
شارەوانیی گەورەی ئامەد بە مەبەستی کارئاسانی بۆ بەشداریکردنی ئەو ژنانەی کە هیچ داهاتێکیان نییە، ژن کارت لە پاسەکانی شارەوانیدا دەستپێدەکات.
-

ئاگرکەوتنەوەی زنجیرەیی لە دارستانەکانی مەریوان بەردەوامە
لە درێژەی ئاگرکەوتنەوەی زنجیرەیی دارستانەکانی زاگرۆس، دوێنێ لە پێنج شوێنی جیادا دارستانەکانی شاری مەریوان ئاگریان تێبەردرا.
-

سلاڤا ئەحمەد: زیلان لە بەرامبەر پیلانگێڕییەکان تۆڵەسەندنەوەیەکی مێژووییە
سلاڤا ئەحمەد، هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک "تەڤ-دەم" ئاماژەی بەوەکرد، چالاکای گیان فیدایی زیلان "زەینەب کناجی" تۆڵەسەندنەوەیەکی مێژووییە بەرامبەر بە پلانەکانی قڕکردن و پارچەکردن، دوژمن لە هێزی ژنانی پێشەنگ دەترسێت.
-

چوارەمین فێستیڤاڵی شەهید زیلان لە قامیشلۆ بەڕێوەچوو
ڕۆژی ٢٨ی حوزەیران لە شاری قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، یەکێتی ژنانی گەنجی کانتۆنی جزیرە چوارەمین فێستیڤاڵی شەهید زیلانی بە دروشمی "زیلان، خوداوەندی ئازادی" بەڕێوەبرد.