ڕۆژانە
-

تولای هاتم ئۆغولاری لە ئەوروپا دەست بە دانوستانی دیپلۆماسی دەکات
تولای هاتم ئۆغولاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی، دانوستانی دیپلۆماسی لە ئەوروپا دەستپێدەکات.
-

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بەردەوامە
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشی نوێیان بۆ سەر کۆگاکانی چەک و ژێرخانی حزبوڵا لە لوبنان دەستپێکردووە.
-

"پێویستە دەستبەجێ سنووردارکردنە جیاکارییەکان دژی ژنان لە ئەفغانستان هەڵبوەشێندرێتەوە"
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پشتڕاستیان کردەوە، ئەوەی لە ئەفغانستان ڕوودەدات لە هەندێک لە خراپترین ڕژێمە سەرکوتکەرەکانی مێژووی سەردەم دەچێت.
-

ئانیشا ئەسەدوڵاهی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی قەدەغەکرا
ئانیشا ئەسەدوڵاهی، وەرگێڕی زمانی فەڕەنسی و چالاکوانی کرێکاری، نزیکەی سێ مانگە لە زیندانی ئەڤین زیندانی کراوە، هەروەها ڕێگەی پێنەدراوە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بکات.
-

خۆبەڕێوەبەری شانەی قەیرانی بۆ لوبنانییەکان دامەزراند
خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، شانەی قەیرانیان بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە لە لوبنانەوە دەگەڕێنەوە دامەزراندووە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی پارێزراو نیشتەجێ ببن.
-

بۆردومانەکانی سەر فاشر ٦٢ کوژراو و سەدان برینداری لێکەوتەوە
لە ئەنجامی بۆردومانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ بازاڕەکان و گەڕەکە نیشتەجێبوونەکان لە ماوەی هەینی و شەممەدا لە شاری فاشر لە ویلایەتی دارفۆری ڕۆژهەڵات ٦٢هاوڵاتی کوژران و سەدان کەس بریندار بوون.
-

لە نیپاڵ بە هۆی لافاو ١١٢ کەس گیانیان لە دەستدا
دوابەدوای ئەو لافاو و زەوی لەرزینانەی بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە نیپاڵ و بەتایبەتی لە پایتەختی ئەم وڵاتە دروست بوو، ١١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٦٨ کەسیش بێسەروشوێنن.
-

ژنانی کۆبانێ دژی گۆشەگیری لە ئیمرالی چوونە مەیدانەکان
سەدان ژنی خەڵکی شاری کۆبانێ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕژانە سەر شەقامەکان، ڕایانگەیاند بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" سیستمی ئیمراڵی لەناو دەبەن.
-

"ڕێگە نادەین چالاکییە کوردییەکان تاوانبار بکرێن"
کاردانەوەکان لە دژی ئۆپەراسیۆن لە سەر مەد-دەر، پایز پەرتوک و یەکێتی ئەنکا لە زیادبووندایە، ژنان ئاماژەیان بەوەکرد، ئامانجەکە زمانی کوردییە، بە خەباتی کوردی ڕێگە نادەن چالاکییەکان بۆ زمانی کوردی تاوانبار بکرێن.
-

فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی سەلا بە تیشک خستنە سەر زیندانییە ژنەکان کۆتایی بە چالاکییەکانی دەهێنێت
پەردە لەسەر چالاکییەکانی حەڤدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژنان لە شاری سەلا لادرا، کە ڕۆشنایی خستە سەر ڕاستینەی زیندانییە ژنەکان لە مەغریب و تێکەڵبوونیان بە کۆمەڵگە دوای ئازادبوونیان لە زیندان.
-

"تا ئەوکاتەی دەوڵەتی تورک دادگایی دەکرێت، گەڕانی ئێمە بۆ دادپەروەری بەردەوام دەبێت"
دەستپێشخەری نێودەوڵەتی "دادپەروەی بۆ ناگیهان ئاکارسەل" لە ڕاگەیەندراوێکدا بانگیان لە ئەنجومەنی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، ڕێگری لە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکیا بکەن.
-

"بیردۆزی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەری ڕزگاری مرۆڤایەتییە"
ماجیدە حەسون، ئەندامی كۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند، عەبدوڵڵا ئۆجالان سەرچاوەی چارەسەر و دەرمانە بۆ نەخۆشییەکانی سەردەم و وتی: ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەری لەناوچوونی سیستمە باڵادەستەکانە.
-

ژنۆلۆژی؛ ڕێبازی حەقیقەت و زیندووبوونەوەی ژنان
"گومانی تێدا نییە ئەو ڕاستیانەی کە ژنۆلۆژی ئاشکرای دەکات، لە ئیلاهیات، ئیسکاتۆلۆژیا، سیاسەت، پێداگۆژی و بە کورتی ئەو لۆژیکانەی پەیوەستن بە بەشەکانی کۆمەڵناسیەوە، کەمتر نابن".
-

"هەموواری یاسای باری کەسێتی بە یاساکردنی هاوسەرگیری منداڵانە"
ڕێکخراوی جیهانیی مافی مرۆڤی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، بە دروشمی "یاسای باری کەسی بەرەو کوێ؟"، سیمینارێکی بۆ ڕازاو گوڵی ڕێکخست.
-

لە ئامێدی ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا و سێ منداڵیشی بریندار کران
لە گوندێکی سنووری ئامێدی پیاوێک لە ماڵەکەیدا تەقەی لە هاوژینەکەی و سێ منداڵی خۆی کرد، ژنەکە گیانی لەدەستداوە و سێ منداڵەکەی بریندار کردوون.
-

ههشتهمین پێشانگای ئاڵوگۆڕ و بهخشینی كتێب لە هەڵەبجە بهڕێوهچوو
ئەمڕۆ هەشتەمین پێشەنگای ئاڵوگۆڕ و بەخشینی کتێب لە شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو، کە تیایدا ١٠ ناوهند و دهزگا و ڕێكخراو بهشدارن.
-

"تا چارەسەرکردنی وڵاتەکەمان درێژە بە خەباتی مەدەنیمان دەدەین"
ژنانی سوەیدا لە گۆڕەپانی کەرامەت بەردەوامن لە ناڕەزایەتی و داوای مافەکانیان دەکەن، سەرەڕای پەراوێزخستن جەخت لەسەر بەردەوامیی خەباتی مەدەنییان دەکەنەوە.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرامبەر بە ئامانجگرتنی منداڵان لە لوبنان هۆشداری دەدات
یونیسێف هۆشداری دا لە زیادبوونی ترسناکی ژمارەی منداڵانی کوژراو لە دوای پەرەسەندنی ڕووبەڕووبوونەوەکان لەم هەفتەیەدا لە لوبنان.
-

لە لوبنان ٧٠١ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٢٦٠٠ کەس بریندارن
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل لە شارە جیاوازەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە،٧٠١ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە دوو هەزار و٦٠٠ کەس برینداربوون و ٧٧ هەزار کەسیش ئاوارەبوون.
-

لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی هەینی خوێناویدا بەلووچەکان لە مەیداندا بوون
شەوی ڕابردوو، لە سەروبەندی ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی هەینی خوێناوی زاهداندا، ئازادیخوازانی بەلووچ ڕایانگەیاند، کە ڕێگای شەهیدان بە سازدانی ناڕەزایەتی شەقام و دروستکردنی بەربەست و داگیرساندنی ئاگر بەردەوامی پێدەدەن.