ڕۆژانە
-

سەرەڕای هەموو هێرشەکان، سیستمی پەروەردەی مەخموور ماوەی ٣٠ ساڵە بەردەوامە
مامۆستا هێلین کارا، هاوسەرۆکی لیژنەی پەروەردەی کامپی مەخموور ئاماژەی بەوەکرد، سیستمی پەروەردە نزیکەی ٣٠ ساڵە سەرەڕای هەموو هێرشەکان بەردەوامە و داوای ناڕەزایەتی بەرامبەر هێرشەکانی سەر زمان و کولتووری کوردی کرد.
-

چوار کەسی پەیوەندیدار بە دۆسیەی پەخشان عەزیزی زیندانی کران
پەیوەندیدار بە دۆسیەی پەخشان عەزیزی، چوار کەس، کە سێ کەسیان ئەندامی یەک بنەماڵەن سزای زیندانییان بەسەردا سەپێندراوە.
-

زەینەب سارۆخان لە حەسەکە بەبیرهێندرایەوە
دەیان کەس لە دانیشتووانی حەسەکەو ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودییە، هاوسەرۆکی پێشووی فەرمانگەی داد و چاکسازیی خۆبەڕێوەبەریی کانتۆنی جزیرەیان بەبیرهێنایەوە.
-

"بە پێی یاسا چالاکییەکانی پەیوەندیدار به زمانی کوردی تاوان نییه"
لەلایەن تۆڕی کۆمیسیۆنی زمانی کوردیی فەرمانگەکانەوە ڕاگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە و تیایدا هاتووە، "ئەو کەسانەی لەم هێرشانەدا دەستگیرکراون، خەڵکی مەدەنین کە ئارەزوومەندی خزمەتن لە بواری زمانی کوردیدا".
-

٥٢ ڕۆژ تێپەڕیوە و هێشتا مریەم یەحیاوی لە مافی پەیوەندیکردن بە خێزانەکەیەوە بێ بەشە
مریەم سادات یەحیاوویی بە بیانووی بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە دەرەوەی زیندان بۆ ماوەی زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ لە مافی پەیوەندی کردن بە بنەماڵەکەی بێبەش کرا.
-

لە ئەفغانستان بکوژانی ژن بە یاسای بێ سزایی پاداشت دەکرێن
بەهۆی حوکمڕانی تاڵیبانەوە کۆمەڵکوژی و توندوتیژی و هاوسەرگیری لە تەمەنی کەمی ژنان لە زیادبووندایە، مردنی گوماناویش بە 'خۆکوژی' ناودەبرێت. پێشێلکارییەکانی دژی ژنان لە ڕۆژنامەکانی وڵاتدا بڵاو ناکرێنەوە و بکوژەکان بە بێ سزایی پاداشت دەکرێن.
-

دەوڵەتی تورکیا بۆردوومان دەکات و زیان بە ژینگەی کوردستان دەگەیەنێت
دەوڵەتی تورکیا لە مانگی حوزەیران/٦ی ئەمساڵەوە بە چڕی هێرش و لەشکرکێشییەکانی بۆ باشووری کوردستان دەستپێکردووە و لە شەوی ڕابردووەوە بۆردوومانی چیای مەتینا بەردەوامە،
-

ئیسلام حیجازی دوای ئەوەی ٩٠ فیشەک ئاراستەی ئۆتۆمبێلەکەی کرا، گیانی لەدەستدا
ئیسلام حیجازی، بەڕێوەبەری بەرنامەکانی شیفای فەلەستین، دوای ئەوەی لە خان یونس ٩٠ فیشەک ئاراستەی ئۆتۆمبێلەکەی کرا، گیانی لەدەستدا.
-

لە ساڵیادی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەلدا ڕۆژی واژۆ کردن بەڕێوە دەچێت
لە دووەمین ساڵەی تیرۆرکردنی ئەکادیمیست و ڕۆژنامەنووس نەگیهان ئاکارسەلدا، بە پێشەنگایەتی ژنان ڕۆژی واژۆکردن بەڕێوە دەچێت.
-

دەرگای گەشەکردن و دەستڕاگەیشتنی ژنان: ئەکادیمیاکانی پەوەردەی خۆسەر
ژنانی باکوور و ڕۆژهه ڵاتی سووریا بۆ ئەوەی شۆڕشی ژنانەی خۆیان پێشبخەن و بە سەرکەوت بیڕازێننەوە، ڕوو له ئاکادیمیاکانی پەروەردە دەکەن و پێشەنگایەتی دەکەن.
-

کار بۆ ناساندنی زیاتری هاوینەهەوارەکانی هەڵەبجە و هەورامان دەکرێت
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا چیا قاسم، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕایگەیاند، هەوڵ دەدەن لەگەڵ کۆمپانیا گەشتیارییەکانی ئەوروپا بە بازاڕکردن بۆ هاوینەهەوارەکانی هەڵەبجە و هەورامان بکەن.
-

دووەمین کۆنفرانسی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچوو
دووەمین کۆنفرانسی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەژێر دروشمی 'زانستی ژنان لە ڕێگەی ژنۆلۆژییەوە نوێ دەبێتەوە' بەڕێوەچوو. کۆنفرانسەکە کە بە شیعری هەزاران ساڵەی ئیشتار دەستی پێکرد و ماوەی دوو ڕۆژی خایاند، بە دروشمی ''ژن، ژیان،ئازادی" کۆتایی ها
-

هۆشیاری لەبارەی هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ ژنانی کاندید درا
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەنجومەنی کۆمسیاران و فەرمانگەی پارتە سیاسیەکان، بە ئاماددە بوونی ژنانی کاندید بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردن، سیمینارێکی هۆشیارییان لە بارەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەوە بەڕێوەبرد.
-

١٥ ژنی بەهایی بۆ جاری دووەم چوونە بەردەم دادگا
لە ئەسفەهان ١٥ ژنی بەهایی، سەرەڕای ئەوەی بە تاوانی جیاواز دادگایی کراون و سزا دراون، بۆ جاری دووەم لە لقی یەکەمی دادگای ئینقلاب دادگایی کران.
-

دەم پارتی سکاڵای تاوانکاری سەبارەت بە کۆمەڵکوژی نارین گوران تۆمار کرد
کۆمیسیۆنی یاسایی دەم پارتی سکاڵای تاوانکاری لە دژی ئەو کەسانە تۆمار کرد، کە ڕێگرییان لە ئاشکراکردنی ئەو کەسانە کردووە، بەرپرسن لە لێکۆڵینەوەی کۆمەڵکوژی نارین گوران.
-

پارێزەرانی ماف: بەهۆی داگیرکارییەوە لە عەفرین گیان لەدەستدانی گوماناویی زیادی کردووە
هیهان عەلی، پارێزەری مافی مرۆڤ و فاتمە لاکتۆ، ئەندامی ئەنجومەنی گەل تیشکیان خستەسەر زیادبوونی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان لەژێر ناوی "خۆکوشتن" و داوایان لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کرد ئەم دۆخە ڕابگرن.
-

مهری بارەکزای مانی لە خواردن گرت
مهری بارەکزای چالاکوانی مافی مرۆڤی ئەفغانی، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە دۆخی ژنان و هێرشەکانی دژی هەزارەکان، لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا چادرێکی دانیشتنی دانا.
-

ئەکتەرێکی هۆڵیوود داوا دەکات گرنگی به مافەکانی ژنانی ئەفغانستان بدرێت
مێریل ستریپ، ئەکتەرى هۆڵیوود ئاماژە بەوە دەکات، ژنانی ئەفغانستان ڕێگەیان پێنادرێت بچنە شوێنە گشتیەکان و ئەمە سەرسوڕهێنەرە و سەرکوتکردنی یاسا سروشتییەکانە، داوا له وڵاتانی جیهان دەکات گرنگی به مافەکانی ژنانی ئه فغانستان بدەن.
-

لە سودان ٢٥ ملیۆن کەس بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن
ئەو شەڕەی کە نزیکەی ساڵێک و ٦ مانگە لە سودان بەردەوامە، خراپترین قەیرانی مرۆییە کە خەڵک تووشی بووە، چونکە زیاتر لە ٢٥ ملیۆن کەس ڕووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە.
-

دەستبەسەرکردنی وریشە مورادی لە زیندانی ئەڤین بەردەوامە
وریشە مورادی، زیندانی سیاسی زیندانیکراوی زیندانی ئەڤین، دوای ٤٢٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی، تا ئێستاش لە زینداندایە.