ڕۆژانە
-

سوپای تورکیا لە دهۆک بە زۆرەملێ گوندێکیان بە دانیشتوانەکەی چۆڵ کرد
پاش ئەوەی سوپای داگیرکەری تورک گەیشتنە گوندی دەرگەلێ میسا بەگی لە بناری چیای مەتینا لە شارەدێی کانی ماسێ، بە زۆرەملێ دانیشتووانەکەیان دەرکرد و گوندەکەیان چۆڵ کرد.
-

پۆڵەندا، هەموارکردنەوەی یاسایەک پەسەند کرا کە پێناسەی دەستدرێژیکردن فراوانتر دەکات
لە ئەنجومەنی خوارووی پەرلەمانی پۆڵەندا، هەمواری یاسایەکی، کە پێناسەی دەستدرێژیکردن فراوانتر دەکات و سزای تاوانەکە زیاد دەکات، بە زۆرینەی دەنگی ٣٣٥ پەرلەمانتار پەسەند کرد.
-

ماڵ و چادری ئاوارەکانی ڕۆژئاوای ڕەفەح بە ئامانج گیران
لە بۆردوومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر کامپێکی ڕەفەح ماڵی ئاوارەکان و خەڵکی مەدەنی کرانە ئامانج، چوار فەلەستینی گیانیان لەدەستدا، کە منداڵێکیشیان تێدابوو.
-

لە ئامەد بە وشەی 'ئێمە حزبوڵڵاین' هەڕەشە لە ژنان کرا
لە ئامەد کۆمەڵێک پیاو بەو ژنانەی کە لە حەوزێکی گوندێکدا مەلەیان دەکرد، وتیان: "ئێمە گەورەکانتانمان کوشت، تا ئێستا گۆڕەکانیان نادیارە" بە وتنی "کەس بە زیندووی لێرە ناڕوات" هەڕەشەیان لە ژنان کرد.
-

لە چوارەم ساڵی دامەزراندنیدا؛ ژنانی ڕۆژنامەنووس دەنگی ڕاستین
یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان بە بۆنەی ٤ەمین ساڵیادی دامەزراندنیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، "تەنها بە ئاشکراکردنی حەقیقەت کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراسی دادەمەزرێت، بۆ ئەوەش پێویستە ژنانی ڕۆژنامەنووس دەنگی ئەم ڕاستییە بن و تێکۆشان بکەن بۆ دەرخستنی".
-

لە ماوەی شەش مانگدا نۆ هەزار حاڵەتی بەدخۆراکی تۆمار کراوە
حاڵەتەکانی بەدخۆراکی لە شاری مەئریب لە یەمەن، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.
-

بزووتنەوەی ژنان بۆ ئازادی داوای لێپێچینەوە لە تاڵیبان دەکات
بزووتنەوەی ژنان بۆ ئازادی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، کە تاڵیبان بە تاوانی ئەشکەنجەدانی ژنان لە زینداندا دادگایی بکەن.
-

دەوڵەتی تورکیا داوای هاوکاری لە خەڵکی ئامێدی دەکات
دوای لەشکرکێشی و دانانی بازگە لە ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک، دەوڵەتی تورکیا داوای هاوکاری لە خەڵکی ناوچەکە دەکات.
-

"دەرکردنی نوێنەرانی ژنانی ئەفغانستان لە کۆبوونەوەی دۆحە خیانەتێکە"
مەلالە یوسفزای ڕەخنەی لە دوورخستنەوەی ژنە ئەکتەرە ئەفغانییەکان لە کۆبوونەوەی دۆحە گرت و بە هەماهەنگی لەگەڵ تاڵیبان و "خیانەت" لە گەلی ئەفغانستانی دانا.
-

"بەردەوامی بە ڕێبازی زیلان دەدەین"
لە سەردەشتی شەنگال بە بۆنەی ساڵیادی چالاکییە گیانبازییەکەی زەینەب کناجی-زیلان، بە بەشداری ئەندامانی ئەنجومەن کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو و ڕێبەرانی خەباتی ئازادیخوازی مانگی حوزەیران بەبیر هێنرایەوە.
-

"بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بووینە خاوەن ناسنامە"
لە گەڕەکی ئەلتەی شاری قامیشلۆ ژنان پارێزنامەی ڕێبەری گەلی کوردعەبدوڵا ئۆجالانیان خوێندەوە، ئەو ژنانەی بەشداربوون وتیان: بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بووینە خاوەن ناسنامە.
-

لە کۆنفرانسێکدا گرنگی ڕووبەڕووبونەوەی مادەی هۆشبەر خرایەڕوو
لە ڕۆژی جیهانی دژی ماددە هۆشبەرەکان، ئیدارەی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوای لە گەل کرد، هاوکارییان بکەن بۆ نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە کۆمەڵگەدا.
-

ڕۆژنامەنووسان ئەلیف ئاکگول و زەینەب دورگوت و ١٧ ژنی دیکە بێتاوان دەرچوون
سەبارەت بە ئەلیف ئاکگول، ڕۆژنامەنووس و زەینەب دورگوت، پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا و ١٧ ژنی دیکە کە لە دادگادا بوون، بڕیاری بێتاوانیان بۆ درا.
-

گوڵستان کلیچ کۆچیگیت کوشتنی ژنانی بردە کارنامەی دانیشتن
گوڵستان کلیچ کۆچیگیت، سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی پرسیاری لە وەزیری خێزان و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی کرد سەبارەت بە کوشتنی ١٠ ژن لە ماوەی ٥ ڕۆژدا.
-

لە ٥ مانگدا سوپای توركیا ٨٣٣ هێرشی کردووەتە سەر هەرێمی كوردستان
ڕێكخراوی ئاشتی جیهانیی ئەمریكی – سى پى تى، بڵاوی كردەوە، لە ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا توركیا سەدان تانک و هەزاران سەربازی هێناوەتە ناو خاكی هەرێم، دەشڵێن، ئامانجى توركیا گەیشتنە بە چیای حەوت تەبەق لە شیلادزێ و داگیركردنی زنجیرە چیای گارا
-

گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ شەنگال بەردەوامە
ئەمڕۆ ١٣٠ خێزانی ئێزدی لە کۆمەڵگەی شاریا لە دهۆکەوە گەڕانەوە بۆ شەنگال.
-

لە بەرزنجە هەزار دۆنم پوش و پاوان سووتان
بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێكى فراوان لە سنوورى بەرزنجە کەوتەوە و لە ئەنجامیشدا نزیکەی هەزار دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان.
-

٣٧مین ساڵیادی كیمیابارانی سهردهشت کرایەوە
ئەمڕۆ لە شاری هەڵەبجە ٣٧ەمین ساڵیادی کیمیابارانی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە.
-

لە هەولێر دووبارە بەهۆی کەم ئاوی خۆپیشاندان کرا
بەشێک لە دانیشتووانى گەڕەکی ئیسکان و سەیداوە لە هەولێر، بە هۆی کەم ئاوی و گردبونەوە و لە ئێستاشدا شەقامی ٦٠ مەترییان داخستووە.
-

هیوا فاوندەیشن: بەکارهێنانی ئاو لە هەرێمی کوردستان لە ستانداری جیهانی زیاترە
ڕێکخراوی "هیوا فاوندەیشن" ئاشکرای کردووە، بە پێی پێوەرە جیهانییەکان هەر تاکێک ڕۆژانە ٢٠٠ لیتر ئاوی پێویستە، بــەڵام لە هەرێمی کوردستان هەر کەسێک دوو هێندە و نیوی ئەو بڕە بەکاردەهێنێت.