ڕۆژانە
-

کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی ٥٠١ ئاوارەی لە هەولێرەوە بۆ زێدی خۆیان راگەیاند
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی ٥٠١ ئاوارەی لە كامپی دیبەگە لە سنووری پارێزگای هەولێرەوە بۆ زێدی خۆیان لە پارێزگاكانی نەینەوا، كەركووك و سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
-

زریانی میڵتۆن کە دەوترێت مەترسیدارە ڕووی لە ئەمریکا کرد
سەنتەری نیشتمانیی زریانەکان لە ئەمریکا ڕایگەیاند، زریانی میڵتۆن وەک ئاستی سێ پۆڵێنکراوە و بەشێوەیەکی زۆر مەترسیدار گەیشووەتە سەر زەوی.
-

ئاینور پاشا: کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان دەتوانن کاریگەرییان لەسەر دۆسیەی ڕێبەر ئۆجالان هەبێت
لە ٢٦ەمین ساڵیادی پلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پارێزەر ئاینور پاشا ئەو گۆشەگیرییە توندەی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند، کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان دەتوانن فشار بخەنە سەر ئەو بڕیارە سیاسییە.
-

"پلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی گەلی کورد بوو"
بێریڤان کایا، پلانگێڕی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەم دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرد و وتی: پلانگێڕی دژی ڕێبەر بە دەستی هێزە جیهانیەکان لەدژی گەلی کورد پێکهاتووە.
-

بەرەی ژنانی باشوور: ئەم دەسەڵاتە هەتا قوڕگیان کەوتۆتە ناو خیانەتەوە
بەرەی ژنانی باشووری کوردستان لە بەیاننامەیەکدا بانگەوازی بۆ هێڵێکی نیشتیمانپەروەری و ئازادیی کرد کە هەموو کوردستان بە بنەما بگیرێت و ئاماژەی بەوەکرد، قڕکردنی کولتووری و ناسنامەیی و جەستەیی لەسەر گەلی کورد و بەتایبەتی ژنان بەڕێوەدەچێت.
-

بانگەوازێک بۆ ڕۆژنامەنووسان: ببنە دەنگی ڕۆژنامەنووسانی تیرۆر کراو
لە شاری سلێمانی، شاندی هاوبەشی ڕۆژنامەنوسانی کورد و بیانی، بانگەوازیان لە تەواوی دەزگا میدیایی و لایەنێکدا ، کە خاوەنداری لە ڕۆژنامەنوسان بکەن، جەختیان لە سزادانی بکوژانی "شەهید گولستان تارا و هێرۆ بەهادین"یان، کردەوە
-

شاندی ڕۆژنامەنووسان سەردانی چەند کەناڵێکی باشووریان کرد
شاندی ڕۆژنامەنووسانی ئازاد لە سێیەم ڕۆژی سەردانەکەیاندا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کەی ئێن ئێن، ئێن ئاڕ تی و ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ کۆبوونەوە و باسیان لە گرنگی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان کرد.
-

لە باکووری کوردستان چەندین ژنی سیاسەتمەدار دەستبەسەر کران
لە چوارچێوەی سەرکوتی گەلی کورد لە باکووری کوردستان، سادیە ئاکتین، هاوسەرۆکی شارەوانی مەسرەج و هاوسەرۆکانی دەم پارتی و دەبەپە دەستبەسەر کران.
-

لە نەیجیریا زیاتر لە ملیۆنێک کەس بەهۆی باران و زریان زیانیان بەرکەوتووە
لە نەیجیریا باران بارین و زریان زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوەو جگە لە گیان لەدەستدانی سەدان کەس زیاتر لە ملیۆنێک کەسیش زیانیان بەرکەوتووە.
-

٤٠٠ هەزار فەڵەستینی لە باکووری غەززە گیریان خواردووە
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ٤٠٠ هەزار فەڵەستینی لە باکووری غەززە گیریان خواردووە و ئیسرائیل هێرشەکانی زیاتر کردووە.
-

دانیشتووانی مەخموور: بە تێکۆشان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەست دەهێنین
دانیشتووانی کامپی مەخموور بۆ ئیدانەکردنی پلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چوونە مەیدان.
-

ژنێکى زیندانیکراوى کورد لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لە مافە سەرەتاییەکانی بێبەش کراوە
چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بڵاویان کردەوە، نێرگز مەنسوری، زیندانیکراوى سیاسیی لە زیندانی ئەڤین لە مافە سەرەتاییەکانی بێبەش کراوە.
-

بەسێ هۆزات: هەڵبژاردنی باشوور لەناو شەڕێکی گەورەدا بەرێوەدەچێت
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە رایگەیاند، هەڵبژاردنی باشوور لەناو شەڕێکی گەورەدا بەرێوەدەچێت، دەبێت گەلی باشوور دەنگ بدەن بە کاندیدە وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەرەکان.
-

سەدان ئاوارەی دیکەی لوبنانی ڕوویان لە عێراق کرد
لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی قائیمەوە كۆمەڵەی چوارەمی ئاوارەكانی لوبنان، كە لە ٤٥٢ كەس پێكهاتوون گەیشتنە عێراق.
-

سیمیناری ژنۆلۆژی لە شەنگال بەردەوامە
ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە شەنگال بەردەوامە لە سیمینارەکانی و داوا دەکرێت ڕێگای بەردەم ژنان بکرێتەوە.
-

لە بارەی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەڵەبجە سیمینارێک بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی ڕێگریکردن لە توندوتیژی لە کاتی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردندا، لە شاری هەڵەبجە سیمینارێک بۆ هۆشیارکردنەوەی گەنجان بەڕێوەچوو.
-

"دەبێت هەموو داواکاری و تێکۆشانێک بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ بێت"
سوهام شەنگالی، وتەبێژی کۆمیتەی دیپلۆماسی تاژێ باسی لە پلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم کرد و داوای لە هەموو پێکهاتە ئازادیخوازەکان و بەتایبەت پێکهاتەی ئێزیدی کرد داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەن و خەبات بکەن.
-

شاندی ڕۆژنامەنووسانی ئەوروپا سەردانی چەند دەزگایەکی میدیایان کرد
لە درێژەی سەردانەکانیاندا، شاندی ڕۆژنامەنووسانی ئازاد، لە شاری سلێمانی، لەگەڵ چەند دەزگا و ناوەندێکی میدیایی کۆبوونەوە و باسیان لە دروستکردنی پردی نێوان دەزگا و ڕێکخراوەکانی ڕۆژنامەنووسان کرد بۆ کارکردن لەسەر دۆسیەی ڕۆژنامەنووسان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
-

نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی پاراستن و تەندروستی زاوزێ، ئازارەکانی ژنانی یەمەن زیاتر دەکات
سندوقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە پاراستنی ژیان و خزمەتگوزاری تەندروستی زاوزێی پێشکەش بە نزیکەی ٢٠ هەزار ژن و منداڵی کچ لە ناوچە دوورەدەستەکان و ناوچە ئاوارەبوونەکان کردووە.
-

"کۆلۆنیالیزمی نوێ هۆکاری باڵادەستی هێزە سەربازییەکان و پشتگوێخستنی ڕێبازی کولتوورییە"
سەرۆکی پێشووی ئیندۆنیزیا نیگەرانی خۆی دەربڕی کە جیهان بەدەست جۆرە جیاوازەکانی کۆلۆنیالیزمی نوێوە دەناڵێنێت.