ڕۆژانە
-

دایکانی ئاشتی سنە پشتگیریان لە وریشە مورادی کرد
دایکانی ئاشتی سنە بۆ پشتیوانی لە وریشە مورادی، ئەندامی کژار کە لە زیندانی ئەڤین مانی لە خواردن گرتووە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.
-

ئەمساڵ ٧٢٠ کەس لە یەمەن بەهۆی کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کە لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا، ٧٢٠ کەس لە یەمەن بەھۆی تووشبوونیان بە پەتای کۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە و ٢٠٣ ھەزار کەسی دیکەش تووشی پەتاکە بوون.
-

توێژەرێکی جەزائیری: ژمارەی ژنان لە تەکنەلۆجیادا زیادی کردووە
یاسەمین بوبینیدەر، توێژەری جەزائیری کە توێژینەوە لە بواری بەبازاڕکردنی تەکنەلۆجیا و زیرەکی دەستکرد ئەنجام دەدات، ئاماژەی بەوەدا، ژمارەی ژنان لە بواری تەکنەلۆجیادا لە زیادبووندایە و دەرفەت بۆ هەموو شتێک هەیە.
-

فیگەن یوکسەکداغ: پشتگیری لە ئاشتی دەکەین
تولای هاتیمئۆغولاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی سەردانی فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپەی کرد، هاوسەرۆکان پەیامی "پشتگیری بۆ ئاشتی دەکەین"یان داوە.
-

١٦%ی دانیشتووان ئەم زستانە لە غەززە ڕووبەڕووی برسێتی کارەساتبار دەبنەوە
ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستی کردەوە، دابەزینی بەرچاوی داهاتی هاوکارییەکانی ئەم دواییە، توانای خێزانەکان بۆ پەیداکردنی خۆراک و دەستڕاگەیشتن بە کاڵا و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە مانگەکانی داهاتوودا بە شێوەیەکی بەرچاو سنووردار دەکات.
-

لە سیتەکی سلێمانی ٢٠٠ دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوىکردەوە، بە هۆکارێکى نادیار ئاگرێكى فراوان لە سنوورى سیتەک کەوتەوە و لە ئەنجامیشدا ٢٠٠ دۆنم لە پووش و پاوان و داری سرووشتی سووتان.
-

ئێران، سێیەم وڵاتی سەرکوتکردنی ئازادی ئینتەرنێتە لە جیهاندا
ماڵی ئازادی له ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، له دوای چین و میانمار، ئێران کەمترین ئاستی ئازادی ئینتەرنێتی له جیهاندا هەیه.
-

گۆڵڕۆخ ئیرایی: بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان پێویستە دژایەتی فراوان و هەمەلایەنە هەبێت
گۆلرۆخ ئیرایی، زیندانی سیاسی لە بەشی ژنانی زیندانی ئەڤین، لە زیندانەوە ڕاگەیاندنامەیەکی بڵاوکردەوە و بەرامبەر بە لەسێدارەدانی چەند زیندانییەکی سیاسی عەرەب ناڕەزایەتی دەربڕی و داوای دژایەتی گشتی بۆ سزای لەسێدارەدان دەکات.
-

دوو پۆلیس کە پشکنینی بێ جلوبەرگیان ئەنجامدا سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا
ئەو پۆلیسانەی کە بە ڕوتکردنەوە پشکنینیان بۆ موجەلا یاپیچی لایەنگری کچەکەی بەناوی جانسو یاپیچی کردووە، بە تاوانی "خراپ بەکارهێنانی ئەرکەکەیان" سزای ٥ مانگ زیندانییان بەسەردا سەپێندرا.
-

نەسرین شاکەرەمی دایکی داواکاری دادپەروەری دەستگیرکرا
نەسرین شاکەرەمی دایکی داواکاری دادپەروەریم نیکا شاکەرەمی دەستگیرکرا.
-

ژنانی ڕەققە: ئازادکردنی شارەکەمان ژیانەوە بوو
ئەو ژنانەی ڕەققە کە شایەتحاڵی دڕندەیی چەتەکانی داعش بوون، ڕایانگەیاند، ئازادکردنی شارەکەیان ژیانەوەیەک بووە تا ئێستاش بە داخێکی زۆرەوە لە چارەنووسی منداڵەکانیان دەپرسن کە بە دەستی داعش بێسەروشوێن بوون.
-

تریفە کەریمیان بووە براوەی خەڵاتی "ئەدەبیاتی وەرگیراو"
تریفە کەریمیان خەڵاتی "ئەدەبیاتی وەرگیراو"ی لە فێستیڤاڵی ئەڵمان بەدەستهێنا.
-

ژنانی مەغریب بۆ ئازارەکانی ژنان لە لوبنان و غەززە نامە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان دەنووسن
چالاکوانانی مافی مرۆڤی مەغریبی نامەیەکیان ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و تیشکیان خستە سەر ئازارەکانی ژنانی فەڵەستینی و لوبنانی لە ئەنجامی ئەو شەڕەی کە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە بەڕێوەچوو، کە ئازارەکانیانی زیاتر کردو مافە سەرەتاییەکانیانی پێشێل کرد.
-

یونسێف: ٤٠٠ هەزار منداڵی لوبنان ئاوارەبوون
بەرپرسێکی یونسێف ڕایگەیاند، بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر باشووری لوبنان ٤٠٠ هەزار منداڵ ئاوارە بوون.
-

"دەسەڵاتداران قوتابخانەکان بۆ ئامانجەکانیان بەکاردەهێنن"
ئەمینە ئەکیازیلی، ئەندامی کۆمیسیۆنی سیاسەتی پەروەردەی دەم پارتی ڕایگەیاند، لە ڕژێمی یەک پیاودا، سیاسەتی تاکەکەسی لە سیستمی پەروەردەدا بەردەوامە و لە ڕووی مێژووییەوە تورکیا سەختترین پرۆسە بەخۆیەوە دەبینێت.
-

داوادەکرێت پەلە بکرێت لە گەڕانەوەی عێراقییەکانی کامپی هۆل
داوا دەکرێت پەلە بکرێت لە ڕێکارەکانی تایبەت بە گەڕاندنەوەی سەرجەم خێزانە عێراقییەکانی کامپی ھۆڵ بۆ سنووری نەینەوا.
-

ژنان لە کۆمۆنە خۆبەڕێوەبەرەکاندا کێشەکانیان چارەسەر دەکەن
ئەندامی کۆنگرەی ستار و ئەندامی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەر لە شاری حەلەب ڕایگەیاند، ئەوان لە ڕێگەی ئەنجومەن و کۆمۆنەکانەوە کێشەی ژنان چارەسەر دەکەن و دەرگاکانیان کراوەیە بۆ هەموو ژنان.
-

دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لەسەر دیواری ژنان ڕەشکرایەوە
لە زانکۆی ODTU لە ئەنقەرە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لەسەر دیواری ژنان ڕەش کرایەوە، ئەو خوێندکارانەی کە دروشمەکەیان نووسیەوە، ئاماژەیان بەوە کرد، دەبێتە یەکێک لە دروشمە گرنگەکانی تێکۆشانی ژنان.
-

کۆنسێرتی "لە پێشوازی پایزدا ئاوازێک بۆ ئارامی" لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو
لە باخی گشتی پارێزگای هەڵەبجە، کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیک بەناوی "لە پێشوازی پایزدا ئاوازێک بۆ ئارامی" بەڕێوەچوو.
-

ژنانی کۆچبەری لوبنان: دەبێت پشتگیری بەردەوام بێت
ئەو ژنانەی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە لوبنانەوە کۆچیان کردووە و ئێستا لە دێرەزۆر نیشتەجێکراون، ڕایانگەیاند، خۆبەڕێوەبەری کاریان بۆ دەکات و هیوادارن پاڵپشتییەکە تەنانەت لەم بارودۆخە سەختەشدا بەردەوام بێت