ڕۆژانە
-

تولای هاتیمۆگولاری: با بەڕێز ئۆجالان قسە بکات
تولای هاتیمۆگولاری، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی، ڕایگەیاند، چارەسەری کێشەی کورد پەرلەمانە و وتی: گۆشەگیری لاببەن و با بەڕێز ئۆجالان بێتە دەرەوە و قسە بکات، با پێکەوە بزانین چی دەڵێت.
-

پێشێلکردنی ئاشکرای مافی ژنان لەلایەن حوسییەکانەوە
تۆڕی نیشتمانی ماف و ئازادیەکان، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک، حوسییەکانی بە ئەنجامدانی زیاتر لە ١٠ هەزار پێشێلکاری دژی ژنان لە یەمەن تۆمەتبار کرد.
-

هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە شەنگال ساڵێکی تەواو کرد
دوای تێپەڕبوونی ساڵێک لە هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری و تاژێ ڕایانگەیاند، بۆ ئەوەی کە لە شەنگالێکی ئازاد و خۆسەر پێشوازی لە ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بکەن، پێویستیان بە بەهێزکردنی چالاکیی و تێکۆشانیان هەیە.
-

بارودۆخی وریشە مورادی بەهۆی مانگرتن لە خواردنەوە ناجێگیرە
باری تەندروستی وریشە مورادی، کە ١٣ ڕۆژە دەستی بە مانگرتن لە خواردنی نادیار کردووە، ناجێگیرە.
-

لە ئەفغانستان ٣.٢ ملیۆن منداڵ بەدەست بەدخۆراکی توندەوە دەناڵێنن
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی خاچی سوور و مانگی سوور لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، قەیرانی بەدخۆراکی لە نێوان منداڵان و ژنانی دووگیان و شیردەر لە ئەفغانستان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
-

ئیسرائیل لە لوبنانیش بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی
ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانیدا دەوروبەری نەخۆشخانەی حکومیی حەریری لە بەیروتی پایتەختی لوبنان کردە ئامانج و بەهۆیەوە ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا، کە منداڵێکیان تیادایە و ٥٧ کەسی دیکەش برینداربوون، ئەمە جگە لەوەی زیانێکی زۆری بە نەخۆشخانەکە گەیاندووە.
-

کارەساتێکی مرۆیی؛ گەمارۆدان و بۆردوومانێکی بەردەوام لە باکووری غەززە
هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە بۆردوومانکردنی توندی باکووری غەززە و داوا لە دانیشتووانی ئەو وڵاتە دەکەن، ماڵەکانیان چۆڵ بکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بارودۆخێکی کارەساتبار بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی دروستبووە.
-

ئێران، پێنج زیندانی سیاسیی سزای نوێیان بەسەردا سەپێندراوە
کەمپەینی ئازادیی بۆ پەخشان عەزیزی ڕایگەیاند لە بەرامبەر ناڕەزایەتی دەربڕینی ژنانی زیندانی دژی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدرانی ڕەزا ڕەسایی کوردی یارسان، سزای نوێ بەسەر پێنج زیندانی سیاسیدا سەپێندرا.
-

پەریا خاکی لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کرا
پەریا خاکی پەنابەرێکی سنەییە و لە سەروبەندی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادیی" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیرانەوە دەستگیر کرا و دوای ئازادکردنی ئەو وڵاتەی بەجێهێشتووە، لە وڵاتی تورکیا لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کرا.
-

زەهرا ڕەزایی سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا
زەهرا ڕەزایی بە ١٤ مانگ زیندان و سەرپێچی ماددی سزای بەسەردا سەپێندرا.
-

ژنانی کاپیسای پابەندی یاساکانی تاڵیبان نەبوون
ژنانی ناڕازی بەرامبەر بە یاساکانی تاڵیبان کە لە دژی ژنانە، بێدەنگ نابن و دەڵێن: ئێمە لە فشار و هەڕەشە و گرتن و ئەشکەنجەی تاڵیبان ناترسین، لەسەر ئەو ڕێگایە بەردەوام دەبین کە هەڵمانبژاردووە.
-

لە بەدواداچوونەکەی نارین داوای سزای قورس بۆ ٤ کەس کرا
لە تۆمەتبارکردنی سەبارەت بە کوشتنی نارین گوران، سەلیم گوران، یوکسەل گوران، ئەنەس گوران و نەڤزات بەختیار، داوایان لێکرا سزای زیندانی هەتاهەتایییان بەسەردا بسەپێندرێت.
-

"پێویستە کۆمەڵکوژی ئەرمەنی و ئێزدییەکان وەک جینۆساید بناسرێت"
نەوەیەکی ئەرمەنییەکان کە کۆمەڵکۆژی ئەرمەنیەکانی بینیوە و هەمان ئەزموونی داپیرەی لەو جینۆسایدەدا بەسەریدا هاتووە، جەختی لەوە کردووە کە دۆسیەی جینۆسایدی ژنانی ئەرمەنی و فەرمانی ژنانی ئێزدی پێویستی بە گرنگیدانی نێودەوڵەتی هەیە.
-

ئەنجامی بەرایی هەڵژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمان بڵاوکرایەوە
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی ٪٩٩ی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.
-

تەژەئا داوای خەبات لە دژی سیستمی هەڵەی چاودێری تەندروستی دەکات
تەژەئا تیشكی خستەسەر شکستی سیستمی تەندروستی و ڕایگەیاند، جارێکی تر ئاشکرا بوو کە چۆن جەستەی ژن لەلایەن سیستمی سەرمایەدارییەوە دەقۆزرێتەوە.
-

منداڵان لە سودان بە برسێتی دەمرن، سێ منداڵ بەهۆی بەدخۆراکییەوە گیانیان لەدەستدا
دەسەڵاتدارانی سودان ڕایانگەیاند کە سێ منداڵ لە ئەنجامی بەدخۆراکی لە هەرێمی پشتێنی باشوور لە ویلایەتی خەرتوم گیانیان لەدەستدا.
-

سەنتەری میترۆ: ٣٠ سکاڵای ڕۆژنامەنووسانمان بە دەست گەشتووە
سەنتەری میترۆ ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی دژ بە ڕۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە و سەرنجی داوە، زۆربەی پێشێلكارییەكان لە دەنگدانی تایبەت ڕوویاندا و لە دەنگدانی گشتیدا كەمترین پێشێلكاریی هەبووە.
-

٧١ سکاڵای هەڵبژاردنەکان گەیەندراوەتەوە کۆمسیۆن
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەركەوتنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشدا ٧١ سکاڵایان ئاڕاستە کراوە.
-

لە کۆمەڵکوژییەکی نوێ لە لوبنان ٦ منداڵ و ژن گیانیان لەدەستدا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانی ئیسرائیل کۆمەڵکوژییەکی نوێیان لە شاری بەعلبەک ئەنجامدا و ٦ منداڵ و ژن کوژران و ژمارەیەکی دیکەشیان برینداربوون.
-

تۆری شەمس: ١٢٤ سکاڵای لایەنە سیاسییەکان تۆمار کراون
تۆڕی شەمس بۆ چاودێری هەڵبژاردن ئاماری ئەو پێشێلکاریی و گرفتانەی بڵاو کردەوە کە چاودێرانیان لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.