ڕۆژانە
-

خەباتی ژنانی عێراق بۆ مافەکانیان بەردەوامە
ڕای گشتی عێراق لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی ژمارە ١٨٨ کەوتووەتە شەڕێکەوە، لە کاتێکدا ماف و دەستکەوتەکانی ژنان لەگەڵ گۆڕانکارییەکەدا پشتگوێ دەخرێن، خەباتی ژنان بە سەرکردایەتیکردن لە زیادبووندایە.
-

پەدەکە هاوڵاتی بە پاسپۆرتی تورکیاوە هێناوە بۆ دەنگدان
لە شارۆچکەی سۆران پەدەکە بۆ ئەنجامدانی ساختەکاری بەدەستهێنانی دەنگی زیاتر، هاوڵاتی بە پاسپۆرتی تورکییەوە لە تورکیا و باکووری کوردستانەوە هێناوە تا بەشداری دەنگدانیان پێبکات.
-

ژنانی سووریا: یەکگرتوویی ژنان چارەسەرە
ئەو ژنانەی کە بەشدارییان لە کۆڕبەندی دیالۆگی ژنانی سووریا کردووە، جەختیان لەوە کردەوە کە یەکگرتوویی ژنان لەژێر سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکدا دەبێتە ڕێگای چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا و ژنان پێشەنگن لە چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا.
-

هەڵبژاردنی گشتی دەستی پێکرد
پڕۆسەی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ کاتژمێر ٧:٠٠ لە هەر چوار بازنەی هەرێم دەستیپێکرد.
-

ئەزموونی پەنابەری لە دایک و باوکیەوە بیستووە
ڤیان ئاکار کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا بەهۆی زوڵم و ستەمەکانی دەوڵەتی تورکەوە وەک پەنابەرێک لە دایکبووە دوور لە زێدی خۆی، باسی لە ئەزموونی خۆی وەک پەنابەرێک کرد و وتی: دەوڵەتی تورکیا و پەدەکە خەونی منداڵییان کوشتین.
-

نیلوفەر حامیدی و ئیلاهە محەمەدی بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیکردن بانگهێشت کران
نیلوفەر حامدی و ئیلاهە محەمەدی پێویستە لە ماوەی ٥ ڕۆژدا بچنە بەردەم زیندانی ئەڤین بۆ جێبەجێکردنی سزای ٥ ساڵ زیندانی.
-

هێرشەکانی ئیسرائیل ئینتەرنێتی لە غەززە ڕاگرت
بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلەوە، خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت لە باکووری غەززە ڕاگیراوە.
-

زیاتر لە سێ ملیۆن کەس لە سودان مەترسی تووشبوون بە کۆلێرایان لەسەرە
ڕێکخراوی یەکگرتووەکان بۆ منداڵان "یونیسێف" هۆشداریی داوە کە سێ ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەس لە سودان مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی کۆلێرا لەسەرە.
-

دایکی ئاشتی یادە هەفۆ کۆچی دوایی کرد
دایکی ئاشتی یادە هەفۆ کە ژیانی بۆ تێکۆشان تەرخان کردووە، دوێنێ لە ئەنجامی نەخۆشی شێرپەنجە لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
-

پەرتوکێک سەبارەت بە ئەزموونی ژنە زیندانییە فەڵەستینییەکان بڵاودەبێتەوە
مەیسەر ئەلعەتیانی، چالاکوانی مافی ژنانی فەلەستینی کە چەندین جار لە لایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە دەستبەسەر کرابوو، چیرۆکی ژنە زیندانییە فەڵەستینییەکان و ئەو ئەشکەنجەیەی کە تووشی بوون لەیاداشتنامەکەیدا بە ناوی "وێنەکردنی دیلەکان" گێڕایەوە.
-

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ پەخشان عەزیزی بانگەوازی کرد
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بەیاننامەیەکی بۆ ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزی بڵاوکردەوە کە لە ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و ڕایگەیاند، پێویستە دەستبەجێ سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی هەڵبگیرێت و بەبێ مەرج ئازاد بکرێت.
-

لەسەر ڕێگای پێنجوێن بەهۆی ڕووداوەوە ژنێک و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا
لەسەر ڕێگای پێنجوێن بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە ژنێک و دوو منداڵن، ٦ کەسی دیکەش برینداربوون.
-

"ئەفغانستان بووەتە ناوەندێک بۆ سەرکوتی زایەندی و ئەشکەنجەدان و دەستگیرکردن"
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کۆتایی بە پێشێلکارییە بەردەوام و بەربڵاوەکانی مافی مرۆڤ لە ئەفغانستان بهێنن، ئەمەش دوای سێ ساڵ لە کۆنترۆڵکردنی تاڵیبان.
-

خەڵاتی ژنی ئاشتی ناوازەی ساڵی ٢٠٢٤ بەحۆمەیرا ساقب بەخشرا
ئینستیتیوتی ڕێگاکانی بەرەو ئاشتی خەڵاتی ژنی ئاشتی ناوازەی ساڵی ٢٠٢٤ی بەخشییە حۆمەیرا ساقب.
-

هەراسانکردنی سیستماتیکی لە زانکۆی مونزور: سکاڵاکانی خوێندکاران بێ وەڵام ماونەتەوە
دەرکەوت مامۆستایەک بە ناوی د.ک. زۆرێک لە خوێندکارە کچەکانی زانکۆی هەراسان کردووە، ئەو خوێندکارەی قسەمان لەگەڵ کرد، ئەمەی پشتڕاستکردەوە و داوای لە ژنانی شارەکە کرد پشتیوانیان بکەن.
-

جوانییەکانی هەوری پاییز لە شەنگال
لە شەنگال لە هەموو وەرزێکدا ڕەنگ و جوانییەکی جیاواز هەیە، ئەمڕۆش لە شەنگال شاهیدی یەکێک لەڕەنگاوڕەنگترین وەرزەکانی ساڵ دەبین کە وەرزی پاییزە.
-

دووەمین فێستیڤاڵی نیشتمانی نان: دایک نانی دا
دووەمین پێشانگای نیشتمانی نان لە بۆستانی دایکی کرمان بەڕێوەچوو، نان، وەک یەکێک لەیەکەم خۆراکەکان کە مرۆڤایەتی ئامادەی دەکات، مێژووەکەی بۆ "سەردەمی بەرد" دەگەڕێتەوە.
-

لە مەخموور ئامادەکارییەکان بۆ نۆیەمین فێستیڤاڵی شەهید بێریتان بەردەوامە
هەلەنا بابات، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری نۆیەمین فێستیڤاڵی کولتووری و هونەری شەهید بێریتان کە بڕیارە لە ٢٤-٢٥ی تشرینی یەکەم بەڕێوە بچێت، ڕایگەیاند، فێستیڤاڵی بێریتان هێڤی وەک کولتوورێک لە کامپی مەخموور بەڕێوەدەچێت و داوای بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا کرد.
-

پارێزگای ههڵهبجه ڕێژهی دهنگدانی تایبهت %٩٥ تێپهراند
له كاتژمێر ٧ سهرلهبهیانی دهنگدانی تایبهت له ههڵهبجه دهستی پێکرد و کایژمێر ٦ کۆتایی هات، لە دەنگدانی تایبەتدا سەرجەم پارێزگاکان ڕێژەی دەنگدان ٪٩٠ی تێپەڕاندووە.
-

٨٠٠ هاوڵاتی سودانی کە زۆربەیان منداڵ و ژنن لەم مانگەدا کوژراون
لە ماوەی دوو هەفتەی سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمدا، لە ئەنجامی بۆردومانی ئاسمانی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی سودان، نزیکەی ٨٠٠ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.