ڕۆژانە
-

پێکهاتەکانی شۆڕشی ژنان: ئێمە ئاگاداری شۆڕشەکەمان دەبین
ژنان ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمووزی ڕۆژئاوای کوردستانیان بەرز ڕاگرت و ئاماژەیان بەوە کرد کە سیستمێکی دیموکراسی و هاوبەش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دامەزرا و هەتا کۆتایی بەرگری لە شۆڕشەکەیان دەکەن.
-

بەسێ هۆزات: مافە یاساییەکانی ڕێبەرایەتی پرسی بازاڕ پێکردن نییە
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کەجەکە ڕایگەیاند، کە دەوڵەتی تورکیا مەرجی بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد داناوە و وتی: ئەم مافە ڕەوا و مرۆیی و سروشتیانەی ڕێبەرەکەمان پرسی بازاڕی پێکردن نییە.
-

تولای حاتمۆغولاری: خەبات بۆ پێکەوەژیانی ٨٥ ملیۆن کەس دەکەین
تولای حاتمۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارتەکەیدا ڕایگەیاند، کە ڕێگەی سێیەم دامەزراندنی کۆمارێکی دیموکراسییە، خەباتمان بۆ ئەوەیە کە ٨٥ ملیۆن هاوڵاتیمان لە سیستمێکی یەکسان و دادپەروەرانە لەم وڵاتەدا بژین.
-

ڕاپۆرتێک: تورکیا ١٢٥٠ سەرباز و ٣٠٠ زرێپۆشی بۆ ئۆپەراسیۆن هێناوەتە خاکی هەرێمەوە
بەهۆی لەشکرکێشییەکانی تورکیا لە ساڵانی ١٩٩٠ەکانەوە، ١٧٠ گوند بە تەواوەتی چۆڵبوون و نزیکەی ٦٠٢ گوندی تریش مەترسی چۆڵبوونیان لەسەرە، لە ساڵی ١٩٩١ەوە، ٧٠٣ هاووڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
-

جارێکی دیکە دۆسیەی دامەزراوەی هیرانور دواخرا
دۆسیەی یەکێک لە دامەزرێنەرانی دامەزراوەی هیرانور، یوسف زیا گوموشەل، کە کچە ٦ ساڵانەکەی" ه.ک.ج" هاوسەرگیری لەگەڵ قادر ئیستێکلی یەکێک موریدەکانی خۆی پێکردووەو ساڵانێکە دەستدرێژی زایەندی کراوەتە سەر، جارێکی دیکە دواخرا.
-

"پێویستە ژنان لەژێر چەتری ئەنجومەنی ژنانی سووریا یەکبگرن"
وەعد وەجری، بەرپرسی لێژنەی دیپلۆماسی ئەنجومەنی ژنانی سووریا داوای کرد کە ژنان دەنگێکی بەهێزیان هەبێت لە جیهاندا و لەژێر چەتری ئەنجومەنی ژنانی سووریا کۆببنەوە بۆ دروستکردنی یاسایەک کە پارێزگاری لە ژنان بکات.
-

لە ئەفغانستان بەهۆی گەردەلولێک دەیان کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی باران بارینی بەخوڕ و زریان، لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان ٣٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٠٧ کەسی دیکەش برینداربوون.
-

لە شەنگال یادی ١٠ ساڵەی فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ کرایەوە
لە باخچەی ئاخین لە گوندی بۆریک لە ناحیەی سنونێی شەنگال، وێنەی فەرمانی ٢٠١٤ لەلایەن یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال و سەنتەری ستی نەخشە هەڵواسرا و شانۆگەرییەک پێشکەشکرا.
-

چۆڵکردنی بەکۆمەڵ لە غەززە فشاری دەروونی زیاد دەکات
هێزەکانی ئیسرائیل فشاریان بۆ خەڵکی باکووری غەززە زیاد کردووە بۆ ئەوەی بپەڕنەوە بەرەو بەشی باشووری غەززە، ژن و منداڵە ئاوارەبووەکانی غەززە بەهۆی هەڕەشەکانی ئیسرائیلەوە لەژێر فشاری دەروونیدا دەژین.
-

لە بەرژەوەندی ژن هەموواری یاسایەک ڕەتکرایەوە
کۆماری گامبیا لە ڕۆژئاوای ئەفریقا هەموواری یاسای ژنانی ڕەتکردەوە کە ساڵی ٢٠١٥ دەرچووە، چونکە لە هەمووارەکەدا هەوڵدەدرا قەدەغەکردنی خەتەنەکردنی مێینە لاببرێت، ئەمەش لە بەرژەوەندی ژندا نییە.
-

وریشە مورادی لە دەستبەسەری دایە و پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە ڕەت دەکرێتەوە
وریشە مورادی، چالاکوانی مافی ژنان، زیاتر لە ١١ مانگە لە دۆخێکی نادیاردا دەژی و زیاتر لە مانگێکە بە فەرمانی دادوەری دۆسیەکەی، پەیوەندی لەگەڵ خێزانەکەی و دەستگەیشتن بە پارێزەری لێ قەدەغە کراوە.
-

لە دهۆک بەرهەمی جوتیاران بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکەوە دەسووتێت
بەهۆی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکەوە لە ئامێدی سەر بە دهۆک، دەیان دۆنم ڕەزو باخی هاوڵاتیان سووتاون و جوتیاران کە چاوەڕێی کۆکردنەوەی بەروبوومی ئەمساڵ بوون، بەرهەمەکانیان سووتان.
-

"ڕێگای زانستی چارەسەری کێشەکانی خاک، ئاو و کشتوکاڵ دەکات"
بێریڤان محەمەد، هاوسەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی زانستی کشتوکاڵی بۆ داهێنان و پسپۆڕی بەشی بایۆلۆجی ڕایگەیاند، بە شێوازی زانستی کێشەی خاک و ئاو دەبینن و کێشەکان بۆ گەشەپێدانی کشتوکاڵ چارەسەر دەکەن.
-

ژنانی ڕۆژهەڵات دژی لە سێدارەدانی شەریفە محەمەدین
ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی بە بڵاوکردنەوەی دروشم ناڕەزایەتییان دەربڕی و ڕایانگەیاند: سیستمی دادوەریی ئێران زۆرترین بەرچاوە، دەبێت دەستبەجێ ئەو سزاە ناڕەوایە هەڵبوەشێنرێتەوە.
-

"ڕێپێوانەکەمان لەو شارانەی بۆی دەگەڕێینەوە بەردەوام دەبێت"
ئەو ژنانەی لە شارە جیاجیاکانی باکووری کوردستان و تورکیا بەشدارییان لە "ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە" کرد، کەشوهەوای گەرم و برینەکانی سەر پێیان پشتگوێ خست و ڕایانگەیاند، لە دژی شەڕ و سیاسەتەکانی ڕژێم تەنانەت درێژە بە خەباتی خۆیان دەدەن کاتێک دەگەڕێنەوە.
-

"عەفرین لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا دەستکەوتی گەورەی هەبوو"
ژنانی عەفرین کە لە شەهبا نیشتەجێن، ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمووزیان بەرز ڕاگرت و ڕایانگەیاند: عەفرین دەستکەوتی گەورەی لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستاندا بەدەستهێناوە و بووەتە نموونەی بەرخۆدان و خەبات بۆ هەموو گەلان.
-

سنووری برادۆست لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بۆردوومان کرا
دەوڵەتی تورکیا بە درێژایی سنوورەکانی باکوور و باشووری کوردستان هێرش و داگیرکاری ئەنجام دەدات، دوێنێش گوندەکانی بناری چیای برادۆستی بۆردوومان کرد و بە هۆیەوە ئاگر کەوتەوە.
-

ژنان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەفغانستان هەوڵی خۆ ڕێکخستن دەدەن
پاش ئەوەی ژنانی ئەفغانستان لە هاوکاریی و بەدەمەوەچوونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێ هیوا بوون، لە ئێستادا هەوڵی دامەزراندنی تۆڕێکی هاوبەش دەدەن، کە لە ڕێیەوە خۆیان ڕێکدەخەن و لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانیان تێدەکۆشن.
-

هەودای نیشتمان و گەل: ئەو لایەنانەش شەرمەزار دەکەین کە هاوکاری داگیرکاری تورکیان
هەودای نیشتمان و گەل-هەنگ ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، شەرمەزاری ئەو هێزە کوردستانی و عێراقیانەش دەکەین، کە لە دژی ئەم داگیرکارییە، نەک تەنها نقەیان لێوە نەهاتووە، بەڵکو بە ڕۆژی ڕووناک هاوکار و هەماهەنگی ڕژێمی تورکیا دەکەین.
-

لە کینیا تەرمی ژمارەیەک ژن لە زبڵخانەیەکدا دۆزرایەوە
لە وڵاتی کینیا تەرمی ژمارەیەک ژن لەناو کیسی زبڵدا دۆزرایەوە، تۆمەتباری سەرەکی کە دەستگیرکراوە، دانی بەوەداناوە کە ٤٢ ژنی کوشتووە و تەرمەکانی فڕێداوەتە ناو زبڵ و خاشاکەوە کە وەک باسی لێوە دەکرێت ١٠٠ مەتر لە بنکەی پۆلیسەوە دوورە.