ڕۆژانە
-

پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی سزای ٦ مانگ زیندانییان بەسەردا سەپێندرا
پەخشان عەزیزی، چالاکوانی مەدەنی و توێژەری کۆمەڵایەتی و وریشە مورادی، چالاکوانی مافی ژنان کە لە زیندانی ئەڤین زیندانی کراون، لە دۆسیەیەکی هەڵبەستراودا هەریەک بە ٦ مانگ زیندان سزاداران.
-

تەژەکە-ئە کەمپینی نامە ناردنی دەستپێکرد
تەژەکە-ئە رایگەیاند، دەبێت دەستبەجێ بڕیاری کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا سەبارەت بە ئیمراڵی جێبەجێ بکرێت و ئەوەشی خستەڕوو، لە ٢١ی تشرینی یەکەمەوە دەست بە کەمپینی نامە ناردن دەکەن.
-

زولەیخە عەبدی: پێویستە ژنان لە دژی شەڕی تایبەت بوەستن
زولەیخە عەبدی باسی لە زیادبوونی ئیستاتیک کرد و ڕایگەیاند، گرنگە ژنان لە ڕووی بیرەوە خۆیان بەهێز بکەن بۆ ئەوەی بتوانن بەرامبەر ئەو شەڕە تایبەتە بوەستن کە دژی ژنان بەڕێوەدەچێت.
-

نەسرین شاکەرەمی لەچاوپێکەوتن و پەیوەندی تەلەفۆنی قەدەغەکرا
ئایدا شاکەرەمی، کچی نەسرین شاکەرەمی قەدەغەکردنی دایکی لە پەیوەندی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن ڕاگەیاند.
-

چالاکوانانی مەخموور: هەرچییەک ڕووبدات تێکۆشانی خۆمان ڕاناگرین
چالاکوانانی کامپی مەخموورلە چالاکی ئیشکگری بەرامبەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد، لە چالاکی ناڕەزایەتیدان و ڕایانگەیاند: تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەبێت، تێکۆشان دەکەن، گرنگ نییە چی ڕووبدات، تێکۆشانی خۆیان ڕاناگرن.
-

ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن بە فەرمی ڕادەگەیەندرێت
بەپێی وتەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ ئەنجامی فەرمی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەندرێت کە ڕێژەی دەنگدان ٧٢%بوو.
-

ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن بڵاوکرایەوە
کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆتایی پێهات و ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران زیاتر لە ٪٦٠ە.
-

"هاتووم دەنگ بدەم تا داهاتوو زیاتر ژنان لە پەرلەمان ببینەوە"
کاتژمێرێک ماوە بۆ تەواوبوونی وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیان و بە تایبەت ژنان بە جۆش و خرۆشەوە دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
-

دەوڵەتی تورک لە عەین عیسا سێ منداڵی کوشت
لەئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گوندی فەتسای سەر بە عەین عیسا، سێ منداڵ کە خەریکی لەوەڕاندنی مەڕەکانیان بوون، گیانیان لەدەستدا.
-

دایکێک: ئەگەر دەنگ نەدەین کەواتە بەرامبەر بە خاکەکەمان ڕاست نین
پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ژنانی سلێمانی داوا دەکەن، دایکان بێنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، چونکە ئەگەر دەنگ نەدەن، کەواتە بەرامبەر بە خاکەکەیان ڕاست نین.
-

ژمارەی کوژراوان لە لوبنان دوو هەزارو ٤٠٠ کەسی تێپەڕاند
ژمارەی کوژراوانی شەڕی لوبنان لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە گەیشتە دوو هەزار و ٤٤٨ کەس، هاوکات ژمارەی بریندارانیش بۆ ١١ هەزار و ٤٧١ کەس بەرزبووەتەوە.
-

دەستپێشخەری بۆ هۆشیارکردنەوەی ژنان لە شێرپەنجەی مەمک بەردەوامە
جومانە ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی تەندروستی حەسەکە، جەختی لە گرنگی زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک کردەوە و وتی: چالاکییەکانمان بۆ هۆشیارکردنەوەی ژنان تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت.
-

هەڵەبجە، چوار خاوهن پێداویستی تایبهت داوا دهكهن هاوڵاتیان بێن دهنگ بدهن
پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دەستی پێکرد و چوار خاوەن پێداویستی تایبەت لە شاری هەڵەبجەوە داوا دەکەن، هاوڵاتیان بێن و دەنگ بدەن.
-

ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی گشتیدا ٪٥٠ی تێنەپەڕاندووە
بە پێی داتاکان تا کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ هیچ بازنەیەک ڕێژەی بەشداریکردن ٪٥٠ی تێنەپەڕاندووە
-

ڕۆژنامەنووسێکی سودانی خەڵاتی میدیایی ئیگادی بەدەستهێنا
ڕۆژنامەنووس سەلما عەبدولعەزیز بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لە "کوشتن لەسەر مۆبایل" خەڵاتی میدیایی ئیگادی ساڵی ٢٠٢٤ی بەدەستهێنا، بڕیارە ڕۆژی ٢٢ی تشرینی یەکەم لە کۆڕێکی گەورەدا لە نایرۆبی پایتەختی کینیا ڕێزی لێبگیرێت.
-

دەنگدەرانی ژن لە کۆیە داوا دەکەن دەنگ بە بەربژێڕانی ژن بدەن
پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد و دەنگدەرانی ژن لە کۆیە داوا دەکەن، بۆ ئایندەیەکی باشتر دەنگ بە بەربژێرانی ژن بدەن.
-

لە غەززە ژن و منداڵ کرانە ئامانج و ٧٣ کەس گیانیان لەدەستدا
٧٣ فەڵەستینی کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر مەشرو بەیت لاحیە گیانیان لەدەستدا، بەهۆی هێرشەکانەوە سیستمی تەندروستی داڕما، نەخۆشخانەکان چۆڵکراون.
-

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: پێویستە هەمووان بەشداریی بکەن و مافی خۆیان بچەسپێنن
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەنەکە بەشداریی لە پڕۆسەی دەنگدانی گشتی کرد و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، پێویستە هەمووان بەشداریی بکەن و مافی خۆیان بچەسپێنن.
-

"هیچ پێشکەوتنێک لە بواری ماف و ئازادی ژنان لە مەغریبدا نییە"
فاتمە ئیکا، ڕێکخەری پڕۆژەی ناوەندی کار و توێژینەوەی مەنەسات، ڕایگەیاند بۆیان ڕوون بووەتەوە کە بۆچوونی کۆمەڵگە لە بواری مافەکانی ژنان بە شێوەیەکی ئەرێنی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، بەڵام کاتێک باس لە مافە گشتیەکان دەکرێت ئازادی بوونی نییە.
-

هەڵەبجە، ژنان دەنگدان بە مافی خۆیان دەزانن و ڕوو لە سندوقەکان دەکەن
دەرگای بنکەکانی دەنگدان لە کاتژمێر ٧:٠٠ی سەر لە بەیانی بە ڕووی دەنگدەراندا کرایەوە و ژنانی هەڵەبجە باس لەوە دەکەن، دەنگدان مافی خۆیانە و بە هیوای باشتربوونی دۆخی هاوڵاتیان دەنگ دەدەن.