گەلی تل تەمرو زرگان بە ڕێپێوانێکی جەماوەری پشتیوانییان لە قەسەدە کرد

سەدان کەس لە شارۆچکەکانی تل تەمی و زرگان لە کانتۆنی جزیرە بۆ پشتیوانی لە یەپەژە و قەسەدە ڕێپێوانیان کرد.

تل تەمر

 

بەمەبەستی پشتیوانی لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک "قەسەدە"و یەکینەکانی پاراستنی ژن "یەپەژە"، سەدان کەس لە تل تەمر و زرگان لە بەردەم دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی تل تەمر کۆبوونەوە، خەڵک بە هەڵکردنی ئاڵای یەپەژە/قەسەدە دەستیان بە ڕێپێوانەکە کرد، لە میانی ڕێپێوانەکەدا دروشمی بەرخۆدانی شەڕڤانان لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاخ بەرزکرایەوە، گەل لەسەر ڕێگای M4 وەستان، دوای خولەکێک لە ڕێزگرتن، ئەیهان یونس بە ناوی ڕێکخراو و بزووتنەوەکانی ژنانەوە قسەی کرد.

 

"ئارامترین ناوچەکان ئەوانەن کە هی خۆبەڕێوەبەرییەو قەسەدە دەیپارێزێت"

ئەیهان یونس باسی لەوە کرد. لە کۆتایی شۆڕشی ڕۆژئاوادا هەزاران کچ و کوڕ خۆیان کردە قەڵغان و بوونە فریادڕەسی ئەم خاکە. ئەردۆغان دەیەوێت بە تۆپەکانی ئێمە بترسێنێت، بەڵام نازانێت ژیانێکی دوور لە مردنمان دروست کردووە، ئیتر لە مردن ناترسین، واتادارترین شت بۆ ئێمە شەهیدبوونە، لەو پڕۆسەیەی کە ئێستا سوریا پێیدا تێدەپەڕێت، پارێزراوترین ناوچە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە، ئەو ناوچەیەی کە قەسەدە کورد و عەرەب و سریانی تێدا دەپارێزێت.

 

"ئەگەر ئەردۆغان هێرش بکات، ئەوا لە کۆبانێ دەنێژرێت"

ئەیهان جەختی لەسەر لێدوانەکانی دەسەڵاتدارانی تورکیا کردەوە و وتی: دەسەڵاتدارانی تورکیا دەڵێن پێویستە هێزەکانی قەسەدە چەکەکانیان دابنێن، ئەگەرنا لەگەڵ چەکەکانیاندا دەنێژرێن، ئێمە وەک گەلێک ئەم پەیامە بۆ ئەردۆغانی فاشیست دەنێرین کە؛ ئەگەر هاتی هێرش بکەیتە سەر کۆبانێ لەوێ دەنێژرێیت، ئەمە کۆبانێی ئارینە، ژیانت لێرە کۆتایی دێت، ئازارەکانمان ناتوانێت ببێتە بەربەست لەبەردەم ئەو ئازادییەی کە خەباتی بۆ دەکەین.

 

"با پارتە کوردییەکان خاوەنداری لە قەسەدە بکەن و بچنە ناو بەرخۆدان"

ئەیهان یونس ئەو حکومەتەی بیرخستەوە کە لەدوای ڕووخانی ئەسەد لە سووریا دامەزراوەو وتی: لە حکومەتی ئەحمەد شەرع کە سووریا بەڕێوە دەبات، خەڵک بەبێ ڕەحم دەکوژرێن و سەردەبڕدرێن، بەڵام قەسەدە هەموو مرۆڤەکان و ئەوانەی لە ستەمدا دەژین دەپارێزێت و بەگەرمی پێشوازییان لێدەکات، بۆیە لێرەدا خاڵێکی گرنگ هەیە بۆ ئەوەی کورد یەکڕیزی خۆی لە کوردستاندا جێگیر بکات کە پێشتر دابەش بووە، با لایەنە کوردییەکان بەشداربن لە بەرخۆدانی قەسەدە و شایستەی کار و خوێنی ئەو قارەمانانە بنم با هەمووان بەشداری بەرخۆدانی ڕۆژئاوا بکەن.

 

"بەرخۆدانمان چارەنووسمان دیاری دەکات"

ئەیهان یونس بەم پەیامە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: ئێمە ئەم پەیامە بۆ ئەردۆغان دەنێرین کە دەستبەرداری هێزەکانی قەسەدەو وڵات و خاک و شەهیدان نابین،بژی قەسەدە کە نوێنەرایەتی ئێمە دەکات، ئەو شوێنەی کە زیاتر لە ١٤ هەزار شەهید و ٢٥ شەهیدی نەمر، بە واتایەکی تر ئەگەر باجی شەڕ درابێت ناکەوێت، پێویستە گەلەکەمان لە پێناو خۆیدا بوەستێت، لەم ڕۆژانەدا بەرخۆدانمان چارەنووسی ئێمە دیاری دەکات.