ڕۆژانە
-

پارێزەر سوزان ئاکیپا: دەبێت دەستبەجێ کۆتایی بە گۆشەگیری قورس بێت
بەهۆی گۆشەگیری توندی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ماوەی ٤٣ مانگە هیچ زانیارییەکی لێ وەرنەگیراوە، پارێزەر سۆزان ئاکیپا لایەنە یاساییەکانی هەڵسەنگاند و وتی: گۆشەگیریی توند و ڕەهای بەڕێز ئۆجالان دەبێت دەستبەجێ کۆتایی پێبێت.
-

ڕا-ژن پیرۆزبایی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری ژنی کوردی نارد
ڕا-ژن سڵاوی لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری ژنی کورد کرد و یادی گوربەتلی ئەرسۆزی کردەوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، "ئێمە بەدوای ڕاستییەکاندا دژی جینۆسایدی ژنان و پیلانگێڕی و جینۆساید دەگەڕێین".
-

"رێگە نادەین پلان و پیلانگێڕییەکانی دوژمن ڕووبدات"
ئەمشێ کۆرکۆکی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شەنگال ڕایگەیاند، ڕێگا نادەن پلان و پیلانگێڕی دژی گەل ڕووبدات و داوای لە هەموو گەلی ئازادیخواز کرد بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوەستنەوە.
-

پەچەی ڕەش لە ئیدلب؛ پێشێلکردنی ئازادی جلوبەرگ یان پراکتیزەیەکی کولتووری؟
سەپاندنی عەبا و پەچەی ڕەش نەک تەنها بەسەر ژناندا، بەڵکو بەسەر منداڵانی ١٠ ساڵیشدا بڵاوبووەتەوە، ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای ئازادی جلوبەرگە لە ئیدلب، کە لایەن هێزی تەحریر شامەوە دەسەپێندرێت.
-

پاژک: ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مسۆگەر دەکات
کۆردیناسیۆنی پاژک لە ٢٧ەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە وڕایانگەیاند:" ئازادیی سەرۆک ئاپۆ، چارەسەری کێشەی کورد و ئازادیی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مسۆگەر دەکات".
-

کۆچبەرانی سەرێکانی: ڕێگای بەرخۆدانمان هەڵبژارد
کۆچبەرانی کامپی واشۆکانی جەختیان لەوە کردەوە، داگیرکردنی سەرێکانی درێژەپێدەری پلانگێڕیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە. ئەوان کە ماوەی ٥ ساڵە بە بەرخۆدان و تێکۆشان و سەختی لەو کامپە دەژین، ڕێگای بەرخۆدانیان هەڵبژاردووە.
-

بەشداری ژنان لە کایەی سیاسیدا
تاڤان سهرکهوت - ڕۆژنامەنووس
-

شاندی ڕۆژنامەنووسانی ئەوروپا لەگەڵ ژن تیڤی و بەشی سۆرانی ئاژانسی نوژنها کۆبوونەوە
لە درێژەی سەردانەکانیاندا، شاندی ڕۆژنامەنووسانی ئەوروپا، کە پێکدێن لە ڕۆژنامەنووسانی کورد و بیانی سەردانی نوسینگەی سلێمانی ژن تیڤی و بەشی سۆرانی نوژنهایان کرد.
-

ڕۆژن: ڕۆژنامەنووسانی ژن دەرگای ڕاستییەکان بۆ ژنان و کۆمەڵگە دەکەنەوە
ڕۆژن لە پەیامەکەیدا کە لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری ژنی کورددا بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت: سەرەڕای سیاسەتەکانی سەرکوتکردن، دەستبەسەرکردن، گرتن، و لەناوبردن، ژنە ڕۆژنامەنووسانی کورد پەیڕەوی ڕاستییەکان دەکەن، دەرگای ڕاستییەکان بۆ ژنان و کۆمەڵگە دەکاتەوە.
-

یەرەژە: شۆپێنەرەکانی گوربەتەلی لە ڕاپۆرتکردنی ڕاستییەکان بە بڕیارن
یەرەژە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی ژنانی کوردیان بەرز ڕاگرت و ڕایگەیاند، "بەردەوامیدەرانی ڕێگای گوربەتەلی، بە هۆشیاری و ئیرادە و بەهێز دەبن بۆ ڕاگەیاندنی ڕاستییەکانی شۆڕشی ژنان، لە هەموو بارودۆخێکدا دەنگ و قەڵەمی خەباتی ژنانی خۆڕاگر دەبن".
-

دانپێدانانی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا بۆ عەبدوڵا ئۆجالان
ماسیمۆ دی ئالێما، کە لە کاتی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا بووە، بۆ کەناڵی میدیا هابەر قسەی کرد و ڕایگەیاندووە، کە سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا بیل کلینتۆن پەیوەندی پێوە کردووە و پێی وتووە "ئۆجالان ڕادەستی تورکیا بکەن".
-

مانگرتنی دەرمانی سەروناز ئەحمەدی کۆتایی هات
سەروناز ئەحمەدی، کە لە ناڕەزایەتی بەرامبەر ڕەتکردنەوەی داوای مۆڵەتی پزیشکی، دەستی بە مانگرتن لە دەرمان کردبوو، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.
-

شاندی ڕۆژنامەنووسان سەردانی کۆمپانیای چەتر و سەنتەری میترۆیان کرد
بۆ باسکردن لە دۆخی ڕۆژنامەنووسان لە باشووری کوردستان و پاراستنی ژیانی ڕۆژنامەنووسان شاندێکی پێکهاتوو لە ڕۆژنامەنووسانی کورد و بیانی لە ئەوروپاوە هاتوونەتە شاری سلێمانی و لەگەڵ کۆمپانیای چەتر و سەنتەری میترۆ کۆبوونەوە.
-

ژنانی ڕۆژنامەنووس درێژە بە ڕێبازی گوربەتلی ئەرسۆز دەدەن
ڕۆژنامەنووس کیبریە ئەڤرەن بەم وشانە باسی گوربەتلی ئەرسۆز کرد؛ "ئێمە فرمێسکمان نەڕشت بۆ ئەو مەینەتیانەی کە بەهۆی خەباتەوە هاتبووە ئاراوە، بەڵکو بوونە بناغەی تێکۆشان"، ڕوونیشی کردەوە کە بە زیادکردنی خەباتی ژنان، وەڵامی کۆمەڵکوژییەکانیان دایەوە و نووسیویانە.
-

کەژەکە: چارەسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مومکینە
بە بۆنەی ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چارەسەری هەموو کێشە کۆمەڵایەتییەکان بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مومکینە".
-

"فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە ژنانی عەرەبدا دروستکرد"
کەنانە عەبدۆ و ئالا ساڵح دوو ژنی دانیشتووی ڕەققەن و دەڵێن: فەلسەفەی ژیانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە ژنانی عەرەبدا دروست کردووە و ڕاستی مێژوویان ناسی.
-

شۆڕشی ژنان بە بوونی ڕاگەیاندنی ئازاد بەردەوام دەبێت
ژنانی ڕۆژنامەنووس ڕۆژی ڕۆژنامەگەری ژنانی کوردیان بەرز ڕاگرت و ڕایانگەیاند، ژنە ڕۆژنامەنووسانی و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە لەسەر ئەو ڕێگایەی کە ژنانی ئازا بۆیان کردووینەوە بێ ترس دەڕۆین.
-

ڕۆژی ڕۆژنامەگەری ژنی کورد؛ نووسەرانی سەد ساڵی حەقیقەت
ڕاگەیاندنی کوردی لە ڕێگەی ڕۆژنامەگەریی ژنانی کوردەوە، بە ماندووبوون و تێکۆشان، چرۆی کردووە و ئەمڕۆش زیاتر لە ٢٧ ساڵە درێژە بەو میراتە دەدرێت و بەردەوامن لە شوێنکەوتنی ڕاستییەکان.
-

بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی ڕۆژنامەنووسان شاندێکی ئەوروپی لە باشووری کوردستانن
شاندێکی ڕۆژنامەنووسان لە ئەوروپا لەسەر داوای ڕۆژن و دەستپێشخەری ڕۆژنامەنووسانی کوردستان هاتوونەتە باشووری کوردستان و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەزگا و ڕێکخراوە میدیاییەکان کۆدەبنەوە.
-

داوای ئاشتی و سەقامگیری دەکرێت
نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئێستا کاتی ئاشتییە، جێبەجێکردنی یاسای نێودەوڵەتی و دادپەروەرییە.