ڕۆژانە
-
ئەمساڵ ١٦ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە ئێران تۆمار کراوە
سەرۆکی دامەزراوەی توێژینەوەی شێرپەنجە ڕایگەیاند، ڕێژەی شێرپەنجەی مەمک لە ئێران لەمساڵدا بۆ ١٦ هەزار حاڵەت بەرزبووەتەوە.
-

"پلانگێڕی دژی هەموو مرۆڤە ئازادیخوازەکانە"
ئەنجومەنی ژنانی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی عەفرین-شەهبا بەیاننامەیەکی دژ بە پلانگێڕی نێودەوڵەتی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، ئەو پلانگێڕییە دژی هەموو گەلانی ئازادیخوازە و داوای بەرزکردنەوەی خەباتی کرد.
-

"پێشێلکردنی مافەکان لە زیندانەکاندا گەیشتە ئاستی ئەشکەنجەدان"
مەهتاب ئیشیک، هاوسەرۆکی ئۆهەدەی وان ڕایگەیاند، پێشێلکردنی مافەکان لە زیندانەکاندا گەیشتووەتە ئاستی ئەشکەنجەدان، کارە ئارەزوومەندانە دژی یاساکان ئەنجام دەدرێت و مافی ژیانی زیندانییەکان ڕێگری لێدەکرێت.
-

دەرچووانی دانەمەزراو داوای ڕەخساندنی هەلی کار دەکەن
ئەنجومەنی دەرچووانی دانەمەزراو لە هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان بەست و داواکارییەکانیان بۆ دامەزراندنیان خستەڕوو.
-

نەخۆشخانەی هیوا: تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک زیادبووە
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئاشکرایکرد، ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک لە 10 مانگی ئەمساڵ بەراورد بە 10 مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو زیادبووە.
-

ژن نیوز: لە مانگی ئەیلوولدا ٣٠ ژن و منداڵێک کوژران
بەپێی ئاماری توندوتیژی ژن نیوز، لە مانگی ئەیلوولدا ٣٠ ژن و منداڵێک کوژراون و گیان لەدەستدانی ١٥ ژن و چوار منداڵیش بە گوماناوی تۆمار کراوە.
-

لە هێرشەکانی بەیروتدا هەزارو ١٨١ کەس گیانیان لەدەستدا
ئیسرائیل بەشەو هێرشی کردە سەر بەیروت و تەقینەوەیەکی زۆر قورس ڕوویدا، لە ٢٣ی ئەیلوولەوە تا ئێستا هەزار و ١٨١ کەس لە لوبنان گیانیان لەدەستداوە.
-

فەرەح زەینەب عەبدوڵا: خەڵاتەکەم بۆ ژنانی بەرخۆدێر وەردەگرم
فەرەح زەینەب عەبدوڵا، کە خەڵاتی پرتەقاڵی زێڕینی وەرگرتووە، دەڵێت: دەمەوێت ئەم خەڵاتە وەربگرم بۆ ئەو ژنانەی هەوڵدەدەن، کاردەکەن، ناترسن لە قسەکردن، دەوەستن بەڵام دەست لە خۆیان بەرنادەن.
-

"نزیكەی ٢٣٥ هەزار كەسی دانیشتووانی لوبنان ئاوارەی سووریا بوون"
ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە بەردەوامەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، نزیكەی ٢٣٥ هەزار كەسی دانیشتووانی لوبنان ئاوارەی سووریا بوون و ڕۆژانەش ڕێژەكە لە بەرزبوونەوەدایە.
-

کۆمەڵکوژییەکانی غەززە لە ڕێگەی ڤیدیۆوە بەڵگەنامە دەکات
ئەمەل حەبیب، کە لە کەرتی غەززە دەژی و وردەکارییەکانی ژیانی خۆی لە ڕێگەی گرتە ڤیدیۆییەکانەوە بەڵگە دەکات، دەڵێت: لە ڕێگەی ڤیدیۆکانەوە دەمەوێت ڕاستییەکانی شەڕ و خەڵکی غەززە پیشانی جیهان بدەم.
-

دەوڵەتی تورک لە ئامێدی مانۆڕی سەربازیی ئەنجامدا
شەوی ڕابردوو سوپای داگیرکەری تورک مانۆڕێکی سەربازیی لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک ئەنجامدا.
-

هەڵمەتی هۆشیاری بۆ منداڵان بەڕێوەدەچێت
نەوال مزەیەد، بەڕێوبەری فەرمانگەی پاراستنی منداڵ لە دەستەی ژنانی کانتۆنی جزیرە باسی لە هەڵمەتی هۆشیاری منداڵان بە دروشمی "بوژانەوە، پاراستن، گەشەپێدان و هۆشیاری بۆ منداڵییەکی تەندروست" کرد.
-

خولی دووەمی دادگای وریشە مورادی بەبێمافی خۆپاراستن بەڕیوەچوو
دووەمین دانیشتنی دادگایی کردنی وریشە مورادی، چالاکی سیاسی کورد ، دوێنێ لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران بەڕێوەچوو، هیچ دەرفەتێک بە پارێزەرانی وریشە مورادی نەدرا بەرگری لە خۆیان بکەن و خۆشی بەرگری زارەکی لێ زەوت کرا.
-

ناسندن بۆ پەرتووکی " گوڵە پایزە"ی ناگیهان ئاکارسەل کرا
لە ساڵیادی تیرۆرکردنی ژنە تێکۆشەر ناگیهان ئاکارسەلدا، بە دانانی گوڵ لەسەر وێنەی ئەو تێکۆشەرە لەلایەن هاوڕێکانی و پێشکەشکردنی پەرتوکی شیعری شەهید ناگیهان بە ناوی "گوڵە پایز"، ڕۆحی ناگیهان ئاکارسەل بەرز ڕاگیرا.
-

بە نزیکبوونەوە لە ٩ی تشرینی یەکەم، لە شەنگال چادرێکی چالاکیی کرایەوە
بە بۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەم لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئیدانەکردنی ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم دژی کۆمەڵگەی ئێزدی، چالاکیی چادر هەڵدان لە شەنگال دەستیپێکرد.
-

سزای ٢١ ساڵ زیندانی و دەربەدەری ژینا مودەڕس گۆرجی گۆڕدرا
سزای ٢١ ساڵ زیندانی و دەربەدەری ژینا مودەڕس گۆرجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی، لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی سنەوە بۆ ١٦ مانگ زیندانی گۆڕدرا.
-

چالاکی "ڕۆژانی ژنێرژی" لە تەبقە کۆتایی هات
ڕۆژانی ژنێرژی لە دەرهێنانی ناگیهان ئاکارسەل کە لە دووەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی دەستیپێکرد، بە چالاکی لە تەبقە کۆتایی هات.
-

١٦ هەزار کەس گەیشتنە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاو چادر هاوکاری کرایەوە
لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، ١٦ هەزار و ٢٤٣سووری و لوبنانی گەیشتوونەتە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
-

سەروناز ئەحمەدی ماوەی ٢٨ ڕۆژە مانی لەخواردن گرتووە
سەروناز ئەحمەدی، وەرگێڕ و چالاکوانی مافی منداڵان کە لە کاتی سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستگیرکرابوو، بە هۆی نەدانی مۆڵەتی پشکنینی پزیشکی ماوەی ٢٨ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە.
-

یەکێتی مامۆستایان: پێویستە خزمەتی زیاتر بە مامۆستا و فەرمانبەران بکرێت
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند، جەخت لەسەر داواكاریی و مافەكانی مامۆستایان دەكەنەوەو پێویستە مانگانە لە کاتی خۆیدا مووچە بدرێت و خزمەتی زیاتر بە مامۆستا و فەرمانبەران بکرێت.