ڕۆژانە
-

یەڵدا ئەحمەد: خوێنی ژنانی خۆپیشاندەران باجی پتەویی وەستانەوە لە بەرامبەر ڕق و کینەی تاڵیبان لە ژنان
دوای دەستگیرکردنی ژنان لە هەرات و بڵاوبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان دژی سنووردارکردنی تاڵیبان، چالاکی مافی ژنان یەڵدا ئەحمەد وتی و تێیدا ستایشی بەرخۆدانی ژنانی ئەفغانستانی کرد و داوای هاودەنگی زیاتری کرد لە بەرامبەر ستەمکاری بەربڵاو و پێشێلکردنی مافەکانی ژنان.
-

لە ئێراندا قەیرانی کەمی کارمەندی تەندروستی قووڵتر دەبێتەوە
یاریدەدەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرستاریی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند کە لە ماوەی یەک ساڵدا زیاتر لە سێ هەزار پەرستار دەستیان لە کار کێشاوە، کارەکانیان جێهێشتووە یان کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە.
-

ژنانی دەستڕەنگینی سلێمانی بەرهەمە خۆماڵیەکانی خۆیان نمایش کرد
فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆمالیەکان، بۆ فرۆشتنی بەرهەمە ناوخۆییەکان ماوەی دوو ڕۆژە لە کارگەیی کولتووری لە شاری سلێمانی بەردەوامەو ژنان تێیدا بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن و دەفرۆشن.
-

لە کۆیە "ماڵی مۆری" بۆ پاراستنی فۆلکلۆرو کولتووری رەسەنی کوردی کرایەوە
لە ئینستیوتی زەینەب خان ، "ماڵی مۆری" ،کرایەوە ئامانج لەکردنەوەی پاراستنی کولتوورو پاراستنی ڕەسەنایەتی جلوبەرگی کوردییە، هەروەها بازاڕێک دەبێت بۆ کڕین و فرۆشتنی سەرجەم جلوبەرگ و کەرەستەی بەکارهێنراوی ڕۆژانە.
-

لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدان لە ئێران دەکات
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی نیگەرانیی خۆی لە دۆخی زیندانییانی سیاسی دەربڕی و داوا لە کاربەدەستانی ئێران دەکات دەستبەجێی سزای لەسێدارەدانی زیندانییانی سیاسیی ڕابگرێت.
-

شێرین کە شەهیدبوونی ڕاگەیاندرابوو باسی بەدیلگرتن و فێڵەکانی هەتەشە دەکات
شەڕڤانێک بە ناوی شێرین کە شەهایدبوونی ڕاگەیانرابوو و بۆی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن ئامادە کرابوو، ناوی لە لیستی شەڕڤانە دیلگیراوەکاندا دەرکەوت و ئازاد کرا. شێرین حەسەن ئاماژەی بەوەکرد، لە دژی هەوڵەکانی سیخوڕکردن لە زینداندا بەرخۆدانی کردووە و بێهیوا نەبووە.
-

جیهان گوڵۆ: خۆمان دەکەینە ئەڵقەی ئاگر و یەپەژە دەپارێزین
جیهان گوڵۆ، دایکی گوڵان گوڵۆ، شەڕڤانی یەپەژە دەڵێت: تا کۆتایی پشتیوانی یەپەژە دەکەین، چونکە یەپەژە بوون و ناسنامەی ئێمەیە.
-

"بارهەڵگری مردن" لە تونس؛ کرێکارانی ژن لە نێوان خەبات بۆ مانەوە و پاراستنی بێکاریگەردا گیران
ڕووداوەکەی ”مزونە” کاردانەوەکانی دەوروبەری دۆخی نالەباری ژنانی کرێکارانی کشتوکاڵی تونسی هەڵگیرساندەوە، کە سەرەڕای یاساکانی ئێستا بەردەوامن لە گواستنەوەیان بە "بارهەڵگری مردن".
-

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: ڕەنگە پەتای ئیبۆلا لەوەی دەزانرێت زۆر گەورەتر بێت
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی "WHO" بەهۆی پەتای ئیبۆلا لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ و ئۆگاندا، دۆخی نائاسایی تەندروستی گشتیی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند. ڕێکخراوەکە هۆشداری دا کە ڕەنگە ئەم پەتایە لەوەی ئێستا دەزانرێت زۆر گەورەتر و بڵاوتر بێت.
-

تاڵیبان بە تەقە وەڵامی خۆپیشاندانەکانی هەرات دژی دەستگیرکردنی ژنان دەداتەوە
شاری هەرات شایەتی ناڕەزایەتییەکی دەگمەن بوو کە نزیکەی ٣٠ کەس بەشداریان تێدا کردو دەستگیرکردنی ژن و منداڵانی کچیان ڕەتکردەوە، بەڵام هێزەکانی تاڵیبان بە تەقەکردن بۆ ئاسمان گردبوونەوەکەیان سەرکوت کرد و بەردەوام بوون لە ڕێبازە توندوتیژەکانیان.
-

فێستیڤاڵی زیلان لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت
فێستیڤاڵی ژنانی زیلان کە لە ساڵی ٢٠٠٤دا بە دروشمی "ژنان سنوورەکان تێدەپەڕێنن" دەستیپێکرد، ئەمڕۆ گۆڕاوە بۆ گۆڕەپانی هاوپشتییەکی نێودەوڵەتی کە بە هەزاران ژن ڕووی تێدەکەن. فێستیڤاڵەکە لە شاری دۆرتمۆند بەڕێوەدەچێت.
-

ئەرەن کەسکین: ئازادکردنی زیندانییە نەخۆشەکان دەبێت هەنگاوی یەکەم بێت بۆ دروستکردنی متمانە
بڕیارە لە مانگی تەمووزدا پڕۆژە یاسایەک سەبارەت بە گەڕانەوەی شەڕڤانان بخرێتە بەردەم پەرلەمانی تورکیا، بەڵام هێشتا ڕەشنووسەکە ئاشکرا نەکراوە، هەروەها هیچ پێشکەوتنێک سەبارەت بە مافی هیوا بۆ زیندانیانی سیاسی بەدی نەهاتووە.
-

بەردەوامی لێکۆڵینەوەکان پێشکەوتنی نوێ لە لێکۆڵینەوەی مردنی ڕۆژین کەبایش ئاشکرا دەکات
لێکۆڵینەوەکان لەبارەی مردنی خوێندکار ڕۆژین کەبایش لە زانکۆی وان یوزنگوێل بەرەو پێشەوە دەچێت، لەگەڵ پشکنینەکانی پزیشکی دادوەری و شیکردنەوەی بەڵگەکان، پارێزەر مەدین تورانتایلاک پشتڕاستیکردەوە، گرتە ڤیدیۆییە بەرزکراوەکانی کامێرای ئەمنی ناوچەکە شیکاری دەکرێن.
-

ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان داوای دانپێدانانی دەستووری یەپەژە دەکەن
ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ یەپەژە دووپات کردەوە، جەختیان لەسەر پێویستی دانپێدانانی دەستووری و یاسایی لە سووریای نوێ کردەوە، ئەمەش وەک پێزانین بۆ ئەو ڕۆڵەی کە لە پاراستنی ژنان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزمی داعش بینیویانە.
-

دیلەک ئۆز و سورەیا بوڵود دوای ٣٢ ساڵ زیندانیکردن ئازاد کران
دیلەک ئۆز و سورەیا بوڵود دوای ٣٢ ساڵ زیندانیکردن، لە زیندانی ژنانی باکرکۆی ئازاد کران و بە درووشمی “ژن، ژیان، ئازادی”ـیەوە پێشوازییان لێ کرا.
-

عەمان... فێستیڤاڵی فیلمی ژنان باس لە پەرەسەندنی توندوتیژی دیجیتاڵی و کاریگەرییەکانی لەسەر بەشداری ژنان دەکات
فێستیڤاڵی فیلمی ژنان لە عەمان، چواردەیەمین خولی خۆی بە گفتوگۆی سینەمایی و مافی مرۆڤ کردەوە کە تیشک دەخاتە سەر توندوتیژی دیجیتاڵی و کاریگەرییەکانی لەسەر بەشدارییژنان لە کایەی گشتیدا.
-

ژنان نزیکەی ٧٣٪ـی ڕێژەی بێکاری ئێران پێکدەهێنن
ڕۆژنامەی دونیای ئیقتساد بڵاویکردەوە، ڕێژەی بێکاری ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گەیشتووەتە ٧٣٪، زیاتر لە ٢٩ ملیۆن ژن بە تەواوی لە بەرهەمهێنان و کارکردن دوور خراونەتەوە.
-

کژار شەپۆلە سەرکوتکارییەکانی تاڵیبانی دژ بە ژنان شەرمەزار کرد
کژار سەرکوتکارییە سیستەماتیکییەکانی تاڵیبان و دەسەڵاتی ئێرانی بۆ سەر ژنان شەرمەزا کردو وێڕای بانگەوازی بۆ تێکۆشانی هاوبەشی ژنانی ئەفغانستان، وتی: ئەوەی لەمڕۆدا لە ئێران و ئەفغانستان ڕوودەدات، دوو ڕووی یەک دراوەو سەرچاوەکەی تێڕوانینی پیاوسالارانەیە.
-

یونسێف: هەفتەی ڕابردوو ٢٥ منداڵ بوونەتە قوربانی هێرشەکان
یونسێف ڕایگەیاند، نابێت کوشتنی منداڵان لە کەرتی غەززە وەک ڕووداوێکی ئاسایی سەیر بکرێت، لە پێنج ڕووداوی جیاوازی هەفتەی ڕابردوودا، هەشت منداڵ کوژران و ١٧ منداڵی دیکەش بریندار بوون.
-

ژنانی جۆلەمێرگ گیای بەنرخ لە شاخەکان کۆدەکەنەوە
لە جۆلەمێرگ کە بە شاخ دەورە دراوە، دروێنەی گیاکان بە توانەوەی بەفر دەستپێدەکات. گژوگیاکانی وەکوو ڕەشکەو سیابۆ لە بەرزاییەکانی شاخەوە کۆدەکرێنەوە و دوای رەنجی سەخت، دەبنە سەرچاوەی داهات بۆ خێزانەکە.