ڕۆژانە
-

ڕێکخراوە پیشەییەکانی ڕاگەیاندن: کۆتایی بە توندوتیژی دژی ڕۆژنامەنووسان بهێنێن
ڕێکخراوە پیشەییەکانی ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان سەبارەت بە زیادبوونی توندوتیژییەکانی ئەم دواییەی دژ بەڕۆژنامەنوسان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: هەمیشە بە ئیرادەمان ئازادی ڕۆژنامەگەری دەپارێزین.
-

"میراسمان ناسنامەی ئێمەیە" تەوەری دانیشتنێکی دیالۆگە لە قامیشلۆ
دەستەی کولتوور و هونەر لە شاری قامیشلۆ لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دانیشتنێکی گفتوگۆی لەسەر گرنگی پاراستنی میراس و ناساندنی پێکهاتەکان بە میراسی یەکتر ئەنجامدا.
-

شارەوانی شاری قامیشلۆ نەمامی لە باخچەی خوێندنگەیەک چاند
شارەوانی قامیشلۆ بە دروشمی "دار سیی شارە" لە باخچەی خوێندگەی ئەحمەد میرۆد لە قامیشلۆ - باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ١٥ نەمامی چاند.
-

لە غەززە ٥٥٦ هەزار و ٧٧٤ منداڵ کوتانیان بۆ کراوە
ڕاگەیەندراوە لەکاتێکدا کە هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامە، لە دووەم حاڵەتی هەڵمەتی کوتانی ئیفلیجی منداڵان لە غەززە ٥٥٦ هەزار و ٧٧٤ منداڵی خوار تەمەنی ١٠ ساڵ کوتانیان کردووە.
-

بانگەوازی ژنان دژی گۆشەگیری: تێکۆشان بەهێز بکەن
کۆنگرەی ستاری عەفرین-شەهبا لەڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا، گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزار کرد، هەروەها سەرنجیان بۆ سیاسەتەکانی گۆشەگیری ڕاکێشا و داوای بەهێزکردنی تێکۆشانیان کرد.
-

٨٠٠ کەس لە شارەزوور تووشی سكچوون و ڕشانەوە بوون
لە ماوەی ٢٤ كاتژمێردا نزیكەی ٨٠٠ كەس لە سنووری شارۆچكەی شارەزوور، تووشی سكچوون ڕشانەوە بوون، تەندروستی سلێمانی تیمی تەندروستی و پێداویستی پزیشكی ڕەوانەی شارەكە كردووە.
-

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ: لە ماوەی سێ مانگدا ١٥٤ حاڵەتی پێشێلکردنی مافەکان لە زیندانی ئیمرالی ڕوویداوە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ماوەی ٣ مانگدا هەزار و ٥٢٥ حاڵەتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە زیندانەکانی ناوچەی مەڕمەڕە و ١٥٤ حاڵەتی لە زیندانی ئیمرالی ڕوویانداوە.
-

شەڕڤانی یەپەژە: ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە پاراستنی ژنان و منداڵانە
تا ئێستاش لەبیری بارینی دێرەزوورییە کە چۆن چەتەکانی داعش ژنانیان سەربڕیوە و ڕێگەیان بە منداڵان دا بەردبارانیان بکەن، بۆیە بۆ هۆکاری ئەو توڕەییەی لە داعش، لە ساڵی ٢٠٢١ پەیوەندی بەیەپەژە کرد و ئێستا بەشداری ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی بەردەوام دەکات.
-

ژن نیوز: لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٤٣ ژن کوژراون
بەپێی ڕاپۆرتی ژن نیوز لە مانگی تشرینی یەکەمدا٤٣ ژن و ٦ منداڵ لەلایەن نزیکترین پیاوی خیزانەکانیان کوژراون و گیان لەدەستدانی ٢٢ ژن و چوار منداڵیش بە گوماناوی تۆمارکراوە.
-

ئیلح بە بەرخۆدان بڕیاردارە: ئێمە لە دزەکان ناترسین
ئەو ژنانەی دژایەتی قەیومی سەپێندراو ددەکەن، شەقامەکانیان چۆڵ نەکرد و وتیان: ئێمە لە دزەکان ناترسین.
-

لە تونس ژنانی پێشەنگ بەهۆی بۆچوونەکانیانەوە دەستگیر دەکرێن
لە تونس زۆرێک لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ و سیاسەتمەدار و ژنە پارێزەران بەهۆی ڕەخنەگرتن لە حکومەت دەستگیرکراون، چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ئازادکردنیان چەندین چالاکی و هەڵمەت بەڕێوەدەبەن.
-

"دەبێت داعش لە دادگا نێودەوڵەتییەکان دادگایی بکرێت"
ڕوکەن ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی پەیوەندی و هاوپەیمانی دیموکراتیکی کۆنگرەی ستار، جەختی لە دامەزراندنی دادگایەکی نێودەوڵەتی بۆ دادگاییکردنی ژنانی داعش کردەوە.
-

"حکومەت ڕووبەڕووی سزاو خۆپشاندانی سەرتاسەری فەرمانبەران دەبێتەوە"
دەستەی داکۆکی لە مافەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران لەبەردەم پەروەردەی گشتیدا، کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا و وتیان: لە ئاکامی جێبەجێ نەکردنی داواکاریەکانمان حکومەت ڕووبەڕووی سزاو خۆپشاندانی سەرتاسەری فەرمانبەران دەبێتەوە.
-

لە وان زنجیرەی "ڕێزگرتن لە ئیرادە" دروست کرا
لە قەرەباڵغترین شەقامی شاری وان لە دژی دانانی قەیوم زنجیرەیەکی مرۆیی دروست بوو.
-

تەندروستی سلێمانی: لە تشرینی یەکەم چوار تووشبووی شێرپەنجەی مەمک تۆمار کراوە
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە، لە مانگی ئۆكتۆبەری پەمەیی لە نۆرینگەکانی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك چوار حاڵەتی شێرپەنجەی مەمك تۆماركراوە.
-

"ئازادی ڕادەربڕین بۆ ڕۆژنامەنووسان بە شێوازی جۆراوجۆر سنووردار کراوە"
بەپێی ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەنووسان کە لەلایەن کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە میزۆپۆتامیا (MKG) دەرچووە؛ لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەمدا ٦ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکران، ٥ ڕۆژنامەنووسیش هەڕەشەیان لێکرا.
-

شەڕی لوبنان ٤٩ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی وێران کردووە
سەرچاوە فەرمییەکانی لوبنان پشڕاستیانکردەوە، هێزەکانی ئیسرائیل لە سەرەتای بۆردومانی لوبنانەوە تا ئێستا ڕووپێوی ٣٧ شارۆچکەیان کردووە و زیاتر لە ٤٩ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونیان وێران کردووە.
-

مامۆستایانی وانەبێژی ڕانیە لە دژی دانەمەزراندنیان گردبوونەوە
مامۆستایانی وانەبێژ لە ڕانیە، بەهۆی دانەمەزراندیان بەشێوەی گرێبەست گردبووەنەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
-

ئۆپەراسیۆنی "ئاسایشی بەردەوام" لە کامپی هۆڵ دەستیپێکردووە
یەکینەکانی پاراستنی ژنان، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئۆپەراسیۆنی "ئاسایشی بەردەوام"یان لە کامپی هۆل و دەوروبەری ڕاگەیاند.
-

گواستنەوەی ئاهو دەریایی بۆ نەخۆشخانەی دەروونی نیگەرانییەکانی زیادکردووە
لە کاتێکدا وتەبێژی ڕژێمی ئێران بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئاهو دەریایی دەستبەسەر نەکراوە، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی نیگەرانی خۆی لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی دەروونی دەربڕیوە.