ڕۆژانە
-

چالاکی خەڵک دژی دانانی قەیوم بەردەوامە
ئەو چالاکییانەی کە دژی دانانی قەیوم لە شارەوانییەکانی گەورە شاری مێردین و ئیلح و شارەوانیی خەلفەتی ڕەحا بە دروشمی ''نا بۆ قەیومەکان، دیموکراسی'' دەستیپێکرد، بە چالاکی بەرفراوانتر بەردەوامە.
-

پاڵەوانێتی تۆپی پێی ژنان لە شاری شەهبا دەستی پێکرد
پاڵەوانێتی تۆپی پێی ژنان لە یاریگای بابینێس لە شەهبا دەستی پێکرد. پاڵەوانێتییەکە تا ٢٣ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
-

"ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە گۆڕەپانی کەرامە پیرۆز دەکەین"
ناڕەزایەتی خەڵک کە بە ڕێبازێکی ئاشتیانە لە شاری سوەیدای سووریا دەستی پێکرد، سەرەتا لە شێوەی داواکاری بۆ باشترکردنی دۆخی نالەباری ئابووری دەستی پێکرد، بەڵام ئێستا ئەو داواکاریانە بوونەتە داواکاری سیاسی کە داوای "ڕووخاندنی ڕژێم" دەکەن.
-

"قەیرانە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کاریگەرییان لەسەر چارەسەری سووریا هەیە"
لەگەڵ هێرشەکانی ئیسرائیل، بارودۆخی سیاسی و قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قووڵتر دەبێتەوە. ژنە سیاسەتمەدارەکان ڕایانگەیاند کە ئەو ململانێیە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردن لاواز دەکات و دەیانویست هەموو لایەنەکانی سووریا هاوکار بن.
-

١٨٤ ڕۆژنامەنووس لە غەززە گیانیان لەدەستداوە
ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ١٨٤ ڕۆژنامەنووس.
-

داواکاری کۆڕبەندی خوێندکارانی جیهانی بۆ ئازادکردنی دەستبەجێی ئاهو دەریایی
کۆڕبەندی جیهانی خوێندکاران، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک، بە توندی نیگەرانی خۆی لە دەستبەسەرکردنی ئاهو دەریایی خوێندکاری زانکۆی ئازادی ئیسلامی تاران دەربڕی.
-

ڕۆژنامەنووسان لە لیبیا کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگە هەیە
لە لیبیا ژنانی ڕۆژنامەنووس لەکاتی ئەنجامدانی کارەکانیان ڕووبەڕووی فشار و هەڕەشە دەبنەوە، باس لەوەش دەکەن، کە چۆن بە پیشەکەیان کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگە هەبووە و چۆن بە ئیرادە و کۆڵنەدانێکی زۆرەوە بەسەر سەختییەکاندا زاڵ دەبن.
-

پەرەستوو ئەفشاری نەژاد بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی بانگهێشت کرا
تا ئێستاش دەسەڵاتدارانی ئێران سزای ناڕەوا بەسەر ئەو ژن و کچانەدا دەسەپێنن کە بەشدارییان لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" کردووە و حیجابی ناچارییان لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی ڕەتکردووەتەوە، یەکێک لەو ژنانەش پەرەستوو ئەفشاری نەژادە.
-

لە ناوچە داگیرکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیادا ژنان ڕووبەڕووی کوشتن دەبنەوە
لە ئەنجامی بەردەوامی ئاژاوەگێڕی و پێشێلکاری و تاوانەکانی دژی خەڵک، لەوانە کوشتن، دەستدرێژی، توندوتیژی و دزی، کوشتن دژی ژنان و کچان لەو ناوچانەی تورکیا داگیری کردوون، زیاتر دەبێت.
-

"ژن بە تێکۆشان کردن بوونی خۆیان دەپارێزن"
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢٣ی تشرینی یەکەمدا بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشی کردە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. لەو هێرشانەدا ژێرخانی هەرێم و ژنان و منداڵان و خەڵکی ناوچەکە کرانە ئامانج و زیانێکی زۆریان پێگەیشت.
-

ژنانی شاری هۆڵ: پشتیوانی ئۆپەراسیۆنەکە دەکەین
ژنانی باشوور و باکووری شاری هۆل سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی بەردەوام، کە تێیدا گوندەکانیان لەلایەن چەکدارانی یەپەژە و قەسەدە پاککرانەوە، ڕایانگەیاند: "ئۆپەراسیۆنەکە ئاسایشمان بۆ دابین دەکات".
-

٪٧٠ی کوژراوانی غەززە ژن و منداڵن
لە ڕاپۆرتێکی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە بارودۆخی ژنان و منداڵانی غەززە هاتووە، ژنان و منداڵان لە ٧٠٪ ی ئەو هەشت هەزار و ١١٩ کەسەن، کە لە شەش مانگی یەکەمی جەنگدا کوژراون.
-

لە یەکێک لە بەشە ناوخۆییەکانی ئیدر ٢٥ قوتابی ژەهراوی بوون
٢٥ خوێندکاری ئامادەیی تەکنیکی و پیشەیی نەنە خاتوون لە بەشە ناوخۆییەکی شاری ئیدر بەهۆی ژەهراویبوونی خۆراکەوە گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە.
-

"ئێمە سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی بە وەڵامێک بۆ ڕاپەڕینی ژنان دەزانین"
بۆ پشتیوانی لە پەخشان عەزیزیی زیندانی سیاسیی، حەوت زیندانی سیاسی پەیوەندیدار بە سزای لەسێدارەدان بۆ پەخشان عەزیزی ڕایانگەیاند: سزای لەسێدارەدان بۆ ئەم چالاکوانە کە یارمەتیی قوربانیانی دەستی داعشی بە بێ ئامانج داوە، بە ڕەوا نابینین.
-

دۆسیەی نارین گوران لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە
لە ڕۆژی دووەمی دانیشتنی یەکەمی دۆسیەی کوشتنی نارین گوران، شایەتحاڵەکان شایەتی لەسەر ڕووداوەکە دەدەن.
-

ڕوکەن جەمال: ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی بەردەوام پێویستییەک بوو
ڕوکەن جەمال، وتەبێژی پەیوەندییەکانی یەپەژە، هەڵسەنگاندنی بۆ ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی بەردەوام کرد و وتی: لەکاتێکدا کە جیهان سەرقاڵی شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و ناوچەکە داڕێژراوە، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی بەردەوام پێویست بوو.
-

توندوتیژی دژی ژنان لە ئیدلب لەژێر ناوی ئاییندا ڕەوایەتی پێدەدرێت
بۆچوونە ئایینییە چەواشەکارەکان، وەک زۆر شوێنی دیکەی ئیدلبی داگیرکراو، کاریگەرییان لەسەر ژنان هەیە. چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک و هەیئەت تەحریر شام ئایین وەک ئامرازێک بۆ چەوساندنەوەی ژنان بەکاردەهێنن.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان: سزای لە سێدارەدان لە ئێران زیادی کردووە
نەتەوە یەکگترتووەکان هۆشداری لە بارەی دۆخی زیندانییەکانی ئێرانەوە دەدات و دەڵێت: جگە لە سزای لەسێدارەدانی زیندانیان بە تۆمەتی ماددە هۆشبەرەکان، دەرکردنی سزای لە سێدارەدان بۆ زیندانیانی سیاسیش زیادی کردووە.
-

لە غەززە ڕێگری لە هاوکارییەکان کراوە
لە کەرتی غەززە کە یارمەتییەکان ڕێگرییان لێدەکرێت، ژنان بە تایبەتی لە کۆمەڵە و دامەزراوەکاندا چالاکن. ژنان دەڵێن پێویستە پێداویستییە بەپەلەییەکان دابین بکرێن.
-

لە ڕێگای پەیمانگای تەندروستییەوە ئامادەکاری بۆ هەر بارودۆخێک دەکەن
بەڕێوەبەران و خوێندکارانی ژنی بنکەی تەندروستی عەفرین – شەهبا ڕایانگەیاند، ئیرادەیان لە لەشکرکێشی و هەڕەشەی داگیرکاری زیاترە و دەبنە ئایندەی کۆمەڵگەکەیان و هاوکاری خەڵکەکەیان لە بواری تەندروستیدا.