ڕۆژانە
-

١٨ هەزار کۆچبەری لوبنانی ڕوویان لە عێراق کردووە
وتەبێژی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی ئەیلوولەوە ١٨ هەزار کۆچبەری لوبنانی گەیشتوونەتە عێراق.
-

دیدارێک بە ناونیشانی "سەرژمێری گشتی عێراق، دەرفەت و مەترسیە سیاسیەکانی" ئەنجمدرا
سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردنشینەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم باس لەوە دەکات، کە پێویستە کوردانی شاری کەرکوک بۆ سەرژمێری بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان و ئاوارەکانیش بە هەمان شێوە، ناکرێت خاوەن ماڵ لە دەرگا بدات و میوان دەرگا بکاتەوە.
-

ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی بەردەوام لەڕۆژی پێنجەمدا بەردەوامە
ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی بەردەوام کە لە کامپی هۆڵ دەستیپێکرد لەڕۆژی پێنجەمدا بەردەوامە.
-

لە ڕاپەرین دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان گردبوونەوە
بەھۆی دانەمەزراندیان دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، گردبوونەوە داواکارن بە زووترین کات بڕیاری دامەزراندنیان جێبەجێ بکرێت.
-

لە سودان بەهۆی لافاوەوە ٣٧٩ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە
نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئاماژەدان بەوەی کە لافاوەکەی باشووری سودان کاریگەری لەسەر ژیانی یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس هەبووە، ڕایگەیاند کە ٣٧٩ هەزار کەس لە ئەنجامی لافاوەکەدا ئاوارە بوون.
-

ستیفان شناخ: داوای دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان دەکەم
ستیفان شناخ، ڕاپۆرتدەری تورکیا لە ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەوروپا "MPKE" کە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا سەردانی تورکیای کردبوو، دەیەوێت بۆ دووەمین سەردانی لە مانگی کانوونی دووەمدا، ڕێبەر ئاپۆ ببینێت.
-

ئیسرائیل نەخۆشخانەیەکی لە ناوەڕاستی غەززە بۆردومان کرد
لە ئەنجامی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر چادرێکی پەنابەران لە نەخۆشخانەیەکی غەززە، خەڵکێکی زۆر گیانیان لەدەستدا و برینداربوون و سێ ڕۆژنامەنووسیش برینداربوون.
-

لەیەمەن یاسایەک بۆ پاراستنی ژنان نییە
تەڵعەت ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی سۆسیالیستی یەمەن، ڕایگەیاند کە بە هۆی پڕۆسەی ململانێکانەوە مافەکانی ژنان لەبەرچاو نەگیراون و داوای تێکۆشانی کرد.
-

سانسۆرکردنی ڕاگەیاندنی دیجیتاڵی لە تونس: ژنان ئامانجن
تونس لەم دواییانەدا باس لە دەستگیرکردنی بەرهەمهێنەرانی ناوەڕۆک دەکات لە ڕاگەیاندنی دیجیتاڵیدا، کاتێک ژنان کاردانەوەیان دەبێت بەرامبەر بە سانسۆرکردنی دیجیتاڵ میدیا، دەڵێن ژنان دەکرێنە ئامانج.
-

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: پەدەكە توركیا دەكاتە دوژمنی سلێمانی
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەنەكە ڕایگەیاند، پەدەکە تورکیا دەکەنە دوژمنی سلێمانی.
-

ژنانی عەرەبی شەنگال بەشدارییان لە هەڵمەتی تاژێ کرد
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی لە ٥ی ئەم مانگە هەڵمەتێکی بە دروشمی "دژی توندوتیژی سەر ژنان، ژن، ژیان، ئازادی" دەستپێکرد و ژنانی عەرەبی شەنگال بەشداریی خۆیان لەو هەڵمەتەدا ڕاگەیاند.
-

لە دۆسیەی نارین گوران بڕیاری درێژەدان بە دۆخی زیندانی درا
لە دانیشتنی دۆسیەی کوشتنی نارین گوران بڕیاری درێژەدان بە دۆخی زیندانی بۆ تۆمەتبارانی دەستگیرکراو درا.
-

ژووری فریاکەوتن لە سودان هێمای هیواو بەرخۆدانن
لە بارودۆخی سەختی ژیان و ئاڵۆزی ئاسایشدا، کۆمەڵێک خۆبەخش لە سودان لە ناوچە جەنگییەکان کار دەکەن و ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە بۆ ڕزگارکردنی هاووڵاتیان.
-

ئۆپەراسیۆنی "ئاسایشی بەردەوام": ٧٠ داعش دەستگیرکران، تەرمی ژنێک دۆزرایەوە
لەماوەی چوار ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی "ئاسایشی بەردەوام"دا، ٧٠ ئەندامی داعش دەستگیرکران، هەروەها تەرمی ژنێک کە کوژرابوو دۆزرایەوە، ئەکین زاگرۆس، شەڕڤانی یات باسی لە ئۆپەراسیۆنەکە کرد و ڕایگەیاند، ئەوان لە چالاکییدا دەبن بۆ پاراستنی گەلەکەیان.
-

"دژی گۆشەگیری تێکۆشانمان بەهێزتر دەکەین"
هەدلە حەسەن، هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (TEV-DEM) لە کانتۆنی فورات، سەرنجی بۆ گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد ڕاکێشا و داوای زیادکردنی تێکۆشانی دژ بە گۆشەگیری کرد.
-

"هیچ خەباتێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەبێ بوونی ژن نابێت"
ڕێکخراوی شنەبای خاک بۆ ڕۆشنبیری و مرۆیی، بە ئامادەبوونی چەندین شاعیر و نووسەری شاری سلێمانی، کۆڕێکیان بۆ ناساندنی ژنان لە کایە کۆمەڵایەتیەکاندا ڕێکخست.
-

ژنێکی بۆکان بەهۆی قبوڵنەکردنی داواکاری نەشتەرگەری لەلایەن کارمەندانی پزیشکییەوە گیانی لەدەستدا
نگین کەریمی، ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری بۆکان، دوای یەک مانگ لە کۆما لە نەخۆشخانەی ورمێ گیانی لەدەستدا، ئەمەش دوای ئەوەی ستافی چارەسەری نەخۆشخانەی بۆکان داواکەی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری ڕەتکردەوە.
-

کاتی دادگایی شەریفە محەمەدی دیاریکرا
کات و لقی دادگایی بۆ تۆمەتەکانی شەریفە محەمەدی، چالاکوانی کرێکاری کە لە زیندانی لاکان لە شاری ڕەشت زیندانی کراوە، دیاری کرا.
-

مانگرتن لە خواردنی خولیی کەژار بۆ پشتیوانی لە وریشە مورادی لە ئۆسلۆ بەردەوامە
مانگرتنی خولیی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کەژار کە بۆ پشتیوانی لە وریشە مورادی بەڕێوەدەچێت، لە شاری ئۆسلۆی وڵاتی نەرویج دەستیپێکرد و تا ئێستا بەردەوامە.
-

"پێویستە پەروەردە لە ئامرازی سەرکوتکردن و کۆنترۆڵکردنی ئایدیۆلۆژی لاببرێت"
ئەنجوومەنی هەماهەنگی سەندیکاکانی پەروەردەکارانی ئێران لە کاردانەوە بە خۆکوشتنی دوو خوێندکار، لە ئەنجامی سەرکوتکردن لە قوتابخانەکان بە بیانووی شێوازی جلوبەرگ، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.