ڕۆژانە
-

داوای یاسایی لەسەر ژنێکی گەنج کە لە تاران دەستدرێژی کراوەتە سەر تۆمار کرا
دوای ئەوەی لە گرتە ڤێدیۆییەکدا دەرکەوت کە ژنێکی گەنج لەگەڵ ماتۆڕسوارێکدا شەڕ دەکات، پۆلیسی تاران ڕایگەیاند، ناسنامەکەی ئاشکرا بووە و بە تۆمەتی "نەپۆشینی حیجاب" ڕەوانەی دەزگای دادوەری کردووە.
-

ژنان دووەم دیالۆگی هەمەچەشن و گشتگیر بە ناونیشانی "ژن لە دیالۆگدا" بەڕێوەدەبەن
پانێڵێک بە ناونیشانی "دیموکراسی کولتوورە یان سیستم" "، بە بەشدار چەندین چالاکوان و پارێزەر لە لایەن ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشە پێدان، بۆ کاریگەری دیموکراسی سیاسیی بەڕێوەچوو.
-

یەکەمین ژنی ڕەشپێست سەرۆکایەتی پارتی پارێزگارانی بەریتانیای وەرگرت
کمی بیدناک وەك یەکەمین ژنی ڕەشپێست سەرۆکایەتی پارتی پارێزگارانی بەریتانیای وەرگرت و لە ٥٧%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
-

کەژەکە ماڵئاوایی لە یەکێک لە دامەزرێنەرانی دایکان و داپیرانی پلازا دی مایۆ کرد
ڕێکخراوی ژنانی کوردستان کەژەکە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی میرتا ئاکونا دی پاراڤالی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی دایکانی پلازا دی مایۆ لە ئەرجەنتین بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، خەونیان بۆ ژیانێکی دادپەروەر و ئازادە.
-

بەرپرسی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: ١٣ ڕۆژنامەنووسی سودانی کوژراون
لە ڕۆژی جیهانی کۆتاییهێنان بە بێ سزایی بە تاوانەکانی دژ بە ڕۆژنامەنووسان، ئیمان فەزل سەید، ڕایگەیاند ١٣ ڕۆژنامەنووسی سودانی کوژراون ٥٠٠ پێشێلکاری ئەنجامدراوە.
-

"ڕۆڵی ژنان لە گەشەپێدانی هەرێمدا لە زیادبووندایە"
حەبا ئەلزاری، هاوسەرۆکی یەکێتی شارەوانییەکانی کانتۆنی دێرەزوور ئاماژەی بەوەکرد، هەوڵدەدەن لە ڕێگەی پڕۆژەوە هەلی کار بۆ ژنان بڕەخسێنن و ئامانجیان ئەوەیە کە ژنان بتوانن سەربەخۆ بن لە بواری ئابووریدا.
-

ژنانی ئامەد: ئەگەر ئاشتی دەبێت با ئێستا بێت
ژنان لەسەر شەقامەکانی ئامەد کە مایکەکەمان خستە بەردەمیان ڕایانگەیاند، گەلی کورد داوای پڕۆسەیەکی دڵسۆزانە بۆ ئاشتی دەکات و بۆ ئەمەش پێویستە هەموو گەل پێکەوە بەردەوام بن لە خەبات.
-

بەهۆی لافاو لە کەرکوک ژنێک خنکا
بەهۆی بارانی بەخوڕو دروستبوونی لافاو، ژنێکی شوان لافاو بردی و تەرمەکەی دۆزرایەوە.
-

لە کۆنسێرتێکدا گروپی ڕۆژدا چەند بەرهەێکی هونەرییان پێشکەشکرد
ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری کۆنسێرتێکی هونەرییان بۆ گروپی ڕۆژدا سازکرد.
-

-

داوا لە عێراق دەکرێت پێشێلکارییەکان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ڕابگرێت
کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق داوا دەکات، هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ جێبەجێکردنی یاسا پەیوەندیدارەکان بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و پێشێلکارییەکانیان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ڕابگیرێت.
-

ژینا مودەریس گورجی خرایە زیندانی ژنانی سنە
ژینا مودەریس گورجی كە یەکێکە لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی سەرهەڵدانی "ژن، ژیان، ئازادی" بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی ڕەوانەی زیندانیی ژنانی سنە کرا.
-

"لەگەڵ هاتنی تاڵیبان پێشێلکارییەکانی مافی ڕۆژنامەنووسان زیادی کرد"
ناوەندی ڕۆژنامەنووسانی ئەفغانستان ڕایگەیاند، لانیکەم ٤٤٧ پێشێلکاری مافی ڕۆژنامەنووسان لەلایەن ڕژێمی تاڵیبان تۆمار کراوە، فشارەکانی ئێستا ئەنجامی خراپ بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
-

لە عێراق ڕێپێوانێکی بەرفراوان بۆ پشتیوانی لە گەلانی فەڵەستین و لوبنان بەرێوەچوو
سەدان عێراقی بەشدار لە ڕێپێوانە بەرفراوانەکەدا، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو جینۆسایدەی کە ڕووبەڕووی دەبنەوە، پشتیوانی بێسنووری خۆیان بۆ خەڵکی غەززە و لوبنان دووپاتکردەوە.
-

قەدەغەی نوێی چاوپێکەوتن بەسەر ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجالان سەپێندرا
تەلارسازی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ئیمرالی لەژێر گۆشەگیرییەکی سەختدا ڕاگیراوە، قەدەغەکردنی نوێی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی و پارێزەرەکەی لەسەر جێبەجێ دەکرێت.
-

بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە زیاتر لە ٥٠ منداڵ کوژران
ئیسڕائیل دوو هێرشی جیای لە دژی خەڵکی مەدەنی لە غەززە ئەنجامدا، لەو هێرشانەدا کۆی گشتی ٨٤ کەس گیانیان لە دەستداوە کە زیاتر لە ٥٠ کەسیان منداڵ بوون.
-

ژنانی سوەیدا: بەردەوام دەبین لە چوونە مەیدانەکان بۆ ئەوەی بۆ هەمووان بسەلمێنین کە ئازادین
ناڕەزایەتیی ئاشتیانە لە مەیدانی کەرەمە لە شاری سوەیدای سووریا بۆ سێیەمین مانگی لەسەریەک بەردەوامە و خوازیاری "ڕوخاندنی ڕژێم" و جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکانن.
-

ژنان بەرهەمەکانیان لە فێستیڤاڵی هەنار بە بازاڕ دەکەن
فێستیڤاڵی ههنار و پایزی هەڵەبجە ساڵانە لە وەرزی پێگەیشتنی هەناری هەڵەبجەدا بەڕێوە دەچێت، زۆرترین ئەو بەرهەمانەی پێشکەش دەکرێت هەنار و بەرهەمەکانییەتی، بەڵام فێستیڤاڵەکە سەرچاوەیەکی باشە بۆ ژنان تا کارەکانیان بە بازاڕ بکەن.
-

ڕۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەفغانستان
ژنانی ئەفغانستان دەزانن کە نەتەوەیەکگرتووەکان لایەنگری گەلی ئەفغانستان و بەتایبەت ژنان نییە و تەنیا بۆ ئەوەی هەڵوێستی خۆی پیشان بدات، بە ئامادەکردنی ئامار و ڕاپۆرت، ئاماژە بە دۆخی ئێستای ئەفغانستان دەکات.
-

مای ساتۆ: ژنان لە ئێران بە هەڕەمەکی دەستگیر دەکرێن و ئەشکەنجە دەدرێن
ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران ڕایگەیاند، لە دوای خۆپیشاندانەکانی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" بارودۆخی ژنان خراپتر بووە، داوا لە ئێران دەکات مافەکانی ژنان لە پێشینەی کارەکانیان دابنێن.