ڕۆژانە
-

"کۆبانی پردێکە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕۆژئاوا بەیەکەوە دەبەستێتەوە"
بەرخۆدانی کۆبانی، بە دامەزراندنی پەیوەندی قووڵ لە نێوان ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕۆژئاوا، نەک تەنیا لەسەر پێشهاتەکانی ڕۆژئاوا بەڵکو لەسەر تەڤگەرە کۆمەڵایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش کاریگەرییەکی یەکجار زۆری هەبوو.
-

ژنانی گەنجی ئەرمەنی: هێزی خۆمان لە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک وەردەگرین
ژنانی گەنجی ئەرمەنی ئاماژەیان بەوەکرد، ڕێکخستنەکەیان لە ژێر چەتری خۆبەڕێوەبەریدا وەڵامێکە بۆ پلانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و لەڕێگەی ڕێکخستن و زانینی ژنانەوە کۆمەڵگەکەیان دەپارێزن.
-

"بە هێرش و کۆمەڵکوژی ناتوانن بمانکوژن"
ژنانی کۆچبەری عەفرین کە لە ناوچەی بەرخۆدان لە تل ڕەفعەت دەژین، کاردانەوەی خۆیان لە دژی لەشکرکێشی دەوڵەتی تورکیا دەربڕی و وتیان: هیچ کەسێک ناتوانێت بەرخۆدانمان سەرکوت بکات و بە هێرش و کۆمەڵکوژی بمانکوژێت.
-

گیان لەدەستدان لە غەززە گەیشتە ٤٣ هەزارو ٢٥٩ کەس
وەزارەتی تەندروستی غەززە، نوێترین ئاماری بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٤٣ هەزار و ٢٥٩ هاوڵاتی غەززە كوژراون و ١٠١ هەزار و ٨٢٧ كەسیش برینداربوون.
-

پەیامی ڕۆژی کۆبانێ لە ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتییەوە
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی لە پەیامێکیدا بۆ پیرۆزکردنی شٶڕشی کۆبانێ ڕایگەیاندووە، ئامانج لە هێرشەکانی سەر کۆبانێ لە ناوبردنی دەستکەوتەکانی ژنان و ژیانێکی یەکسان و ئازادە.
-

بناری قەندیل لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆردومان کرا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومانی کورتەک و گوندی بۆڵی لە بناری قەندیلی کردو زیانەکان نەزاندراون.
-

دەیەمین فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە بەردەوامە
لە دووەم ڕۆژیدا دەیەمین فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە بەردەوامەو تیایدا چەندین جۆر بەروبوومی هەنارو کاری دەستی و وشکەی باخدارەکانی هەڵەبجە نمایش کرا.
-

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا: بەرخۆدانی کۆبانی شایەتی ئیرادەی گەلێکە
١ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی هاودەنگی لەگەڵ بەرخۆدانی کۆبانێ کە لە ئەنجامی بەرخۆدانی ١٣٤ ڕۆژە لە دژی داعش دەستنیشان کرا و بەرخۆدانەکەی بوو بە هیوایەک بۆ هەموو مرۆڤایەتی.
-

لە ئیسپانیا ١٦٠ کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە
ڕاگەیاندنەکانی ئیسپانیا بڵاویانكردەوە، بەپێی دوایین ئامار ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەکەی وڵاتەكەوە گەیشتە ١٦٠ کەس.
-

بەهۆی ڕەتکردنەوەی هاوسەرگیری بە ژەهر کوشتیان
ژنێکی یەمەنی بەهۆی ئەوەی ڕەتیکردەوە هاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزاکەی بکات، لە پارێزگای تەعز لە باشووری یەمەن، لەلایەن براکانیەوە بە ژەهر کوژرا.
-

"ژنە زیندانییە سیاسییەکان ئیرادەی ژنان دەردەبڕن"
لە بەرامبەر ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادیدا، دەسەڵاتدارانی ئێران بە زیادکردنی فشار بۆ سەر چالاکوانان و زیندانیانی سیاسی هەوڵ دەدەن پێش بە تەشەنەکردنی خەبات بگرن.
-

گوندێكی باشووری كوردستان لەلایەن پەدەکە و سوپای تورکەوە تاڵان دەكرێت
لە دیمەنێكی گوندی دەرگەلی لە سنووری ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك دەردەکەوێت لەپاش چۆڵكردنی دانیشتووانی گوندەكە لەلایەن پەدەکە و دەوڵەتی تورکەوە لە ئێستاشدا گوندەکە لەلایەن سوپای تورکەوە تاڵان دەكرێت.
-

"هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دژی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنانە"
ژنانی شاری حەسەکە ئاماژەیان بەوەکرد، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نوێ نییه چونکه مێژووەکەی پڕه له کۆمەڵکوژی گەل و ڕایانگەیاند، هێرشه که دژی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنانە.
-

تاژێ پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی ژنانی کۆبانێی کرد
بۆ ڕۆژی ١ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی کۆبانێ، تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و سڵاوی لە بەرخۆدانی گەل کرد.
-

ئازیمە بۆزکورت کارمەندی ڕۆژنامەی یەنی یاشام ئازاد کرا
ئازیمە بۆزکورت، کارمەندی ڕۆژنامەی یەنی یاشام، بە مەرجی کۆنترۆڵکردنی دادوەری ئازادکرا.
-

ئەو بەرخۆدانەی ملیۆنان کەسی لە ٥ کیشوەرو ٣٠ وڵاتەوە کۆکردەوە: کۆبانێ
١٣٤ ڕۆژ بەرخۆدانی کۆبانێ ملیۆنان کەسی لە ٥٥ کیشوەرو ٣٠ وڵاتەوە کۆکردەوە، زۆزان بەکر ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند، ئەو ژنانەی شەڕی داعشیان کرد، بوونە ڕێگایەک بۆ ئەوەی ١ی تشرینی دووەم بکەنە ڕۆژی کۆبانێ و شۆڕشی ژنانیان گەیاندە قۆناغێکی نوێ.
-

دادگای تاوانەکان یەکەم دانیشتن بۆ گوێگرتن لە دۆسیەی ئامینە شەنیاشار ئەنجام دەدات
دادگای تاوانی پلە یەک لە ڕەحای باکووری کوردستان، یەکەم دانیشتنی دادگای لە دۆسیەی تۆمارکراوی ئامینە شەنیاشار، بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە سەرۆک کۆمار بەڕێوەبرد.
-

لە یەمەن زیاتر لە دوو ملیۆن منداڵ و ژنی دووگیان لە چارەسەری بەدخۆراکی بێبەش کران
ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەی بەرنامەی خۆراکی جیهانی پشتڕاستی کردەوە، زیاتر لە دوو ملیۆن منداڵ و ژنانی دووگیان و شیردەر لە یەمەن بەهۆی نەبوونی بودجە لە چارەسەری بەدخۆراکی توند بێبەش بوون.
-

لێبوردنی نێودەوڵەتی جەخت لەسەر پێویستی هەڵوەشاندنەوەی هەموو سنووردارکردنی تاڵیبان بۆ ژنان دەکاتەوە
لە وەڵامی لێدوانەکانی وەزیری کاروباری تاڵیبان، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕەخنەی لە بڕیارەکەی گرت بۆ ڕێگریکردن لە ژنانی ئەفغانستان کە "نابێت دەنگی یەکتر ببیستن".
-

٣.٢ ملیۆن منداڵی کچی ئاوارە مەترسی توندوتیژی زایەندی هەیە
ڕێکخراوی"منداڵان ڕزگاربکەن" نیگەرانی خۆی دەربڕی کە لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕ لە سودان، سێ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار منداڵی کچی ئاوارە ڕووبەڕووی توندوتیژی و دەستدرێژی زایەندی و هاوسەرگیری زۆرەملێ دەبنەوە.