ژنانی گەنج لە شەنگال سیمینارێکیان سەبارەت بە پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات ئەنجامدا
یەکێتی ژنانی گەنجانی شەنگال سیمینارێکی بە ئامانجی ئاگادارکردنەوەی گەنجانی ئێزدی و ژنانی عەرەب لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدا.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2025/02/20250211-jpg15daea-image.jpg)
شەنگال
یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال بە بۆنەی ساڵڕۆژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە خانەسۆری شەنگال سیمینارێکی بۆ ژنانی گەنج سازکرد، لە سیمینارەکەدا ژنانی گەنج لە مێژوو و ئامانجی پیلانگێڕییەکە ئاگادارکرانەوە و دیدگای چەسپاندنی پیلانەکەیان پێدرا، هەروەها پەیامەکانی کۆتایی ڕێبەری گەلی کورد خوێندرانەوە.
سیمینارەکە پاشنیوەڕۆی دوێنێ ١٠ی شوبات لە پەرتوکخانەی بوژانەوە لە خانەسۆر بەڕێوەچوو، جگە لە ژنانی گەنجی ئێزدی، ژنانی عەرەبیش بەشدارییان لە سیمینارەکەدا کرد، سیمینارەکە لە لایەن شیلان شەنگالی، ئەندامی یەژەشە پێشکەش کرا.
"بیرکردنەوەی ئازاد بۆ گەنجان پێویستە"
لە سەرەتای سیمینارەکەدا، شیلان شەنگالی سەرنجی بۆ ئەو ڕاستییە ڕاکێشا کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیندانی کردە شوێنی تێڕامان و بەم شێوەیە دەستی بە قسەکانی کرد: ڕێبەر ئاپۆ مانیفێستی ئازادی لە زیندان پێشکەشی گەل کرد، ئەو پیلانگێڕییە لەسەر داوای دەوڵەتی تورکیا ئەنجام دراوە، ئازادی و دیموکراسی لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا گیرا، بەڵام ئێمە دەزانین ئازادی زۆرترین پێویستی ژنان و گەنجانە، بیری ڕێبەر ئاپۆ زۆر پێویستیان بە ژنان و گەنجان هەیە، هەر بۆیە ژنان و گەنجان ئەوانە بوون کە زۆرترین کاردانەوەیان بەرامبەر بەو پیلانگێڕییە هەبووە و هەستانەوە.
"جگە لە ڕێبەر ئاپۆ هیچ چارەسەرێکی تر نییە"
شیلان شەنگالی ڕایگەیاند کە بە خەبات زیندانی ئیمرالی دەشکێنن و وتی: بەهۆی ئەو کردەوانە و کاری ژنان و گەنجان و بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادییەوە، دەوڵەتی تورکیا ناچار بوو جارێکی دیکە ڕووبکاتە ئیمرالی، دەوڵەتی تورکیاش دەزانێت جگە لە ڕێبەر ئاپۆ هیچ ڕێگەچارەیەکی تر لە ئارادا نییە، بەڵام چالاکییەکانمان هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە زیندانی ئیمرالی دابەش بکەین، نابێت واز لە خەباتەکەمان بێنین.
دوای وتارەکە سینەفزیۆنێک لەسەر پیلانگێڕی و خەباتی ڕێبەری گەلی کوردو لەسەر ئیمرالی نمایشکرا.
دوای سیمینارەکە، ژنە گەنجەکان بە شەقامەکانی خانەسۆردا سوڕانەوە، تراکتیان لەسەر ڕێپێوانی ١٤ی شوبات دابەشکرد و بە هەموو لایەکیان دەوت کە کۆببنەوە بۆ پشتگیریکردنی ڕێبەر.