ڕۆژنامەنووسێکی تونسی: دەبێت هەوڵبدەین بۆ بڵاوکردنەوەی ژنۆلۆژی
نورا عوسمانی نووسەری تونسی سەرنجی بۆ ئەو کێشانە ڕاکێشا کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە تونس و ڕایگەیاند، ژنۆلۆژی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان و وتی: دەبێت هەوڵبدەین بۆ بڵاوکردنەوەی ژنۆلۆژی.
ئیخلاس حەمڕونی
تونس- ژنۆلۆژی لقێکی زانستە کە لە لایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەرەی پێدراوە و هەوڵ دەدات لە ڕوانگەی ژنانەوە بیری کۆمەڵایەتی لە شێوە بداتەوە، ژنۆلۆژی هەوڵدەدات پێگەی ژنان لە بوارە جیاوازەکانی وەک پەروەردە و ئابووری و تەندروستی بەهێز بکات، ڕۆژنامەنووس نورا عوسمانی، کە کار لەسەر پرسی ژنان دەکات، ڕایگەیاندووە، ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، جیاوازییەکی ئەوتۆیان لەگەڵ ژنان لە وڵاتانی دیکەدا نییە، و وتی: ژنان هێشتا ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبنەوە لەسەر ئاستی ئابووری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و کولتووری، جگە لەوەش ناسەقامگیریی ئاسایش و نەبوونی میکانیزمی پاراستن، ژنان بێ پاراستن دەهێڵێتەوە، بۆیە جگە لەو یاسایانەی ژنان دەپارێزن، پێویستە زانستێکی وەک ژنۆلۆژی بڵاوبکرێتەوە.
دۆخی ژنان لە ناوچە جەنگییەکان
نورا عوسمانی ئەم هەڵسەنگاندنەی لەبارەی بارودۆخی ژنان لە ناوچە جەنگەکاندا کردووە: لە ناوچە جەنگییەکانی وەک فەلەستین، سووریا، لوبنان، سودان و یەمەن، ژنان لە قەیرانێکی ئابووری و کۆمەڵایەتیی گەورەدان، ژینگەی جەنگی بەردەوام، نەبوونی ئاسایش و نەبوونی سەلامەتی جەستەیی کاریگەری جددی لەسەر ژیانی ژنان دەکات، ئەوان ناچارن لەگەڵ گرفتی گەورەدا ململانێ بکەن بۆ درێژەدان بە ژیانیان، تەنانەت لەو وڵاتانەی کە شەڕ لە ئارادا نییە، ژنان ڕووبەڕووی قەیرانی وەک زیادبوونی توندوتیژی دەبنم، بۆ نموونە ڕووداوەکانی کەشوهەوای وەک بوومەلەرزە و لافاو ئاسایشی ئابووری ژنان زیاتر لاواز دەکەن.
دۆخی ژنانی تونس
نورا ئاماژەی بەوەدا کە ژنانی تونسیش لەگەڵ هەمان کێشەکاندا دەجەنگن و وتی: سەرەڕای بوونی چەندین یاسای پەیوەست بە پاراستنی ژنان، ژنانی تونس تووشی کێشەی گەورە دەبن، بەتایبەتی توندوتیژی خێزانی و سەختی ئابووری، نەبوونی بژێوی ژیان بەهۆی بێکاری و گۆڕانی کەشوهەوا وەک وشکەساڵی و لافاو بارودۆخی ژنان زیاتر خراپتر دەکات، ژنان لە ناوچە گوندنشینەکان و گوندەکان بەتایبەتی لەژێر بارودۆخێکی سەختدا بەردەوامن، ژنانی کشتوکاڵی کرێکارانی کشتوکاڵی کاتژمێرێکی زۆر کاردەکەن و هیچ بیمەیەکیان نییە، نایەکسانی مووچە لە نێوان ژن و پیاودا بەردەوامە، ئەو ژنانەی لە ناوچە ناوخۆییەکان دەژین بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی گواستنەوە و کولتووری و کۆمەڵایەتییەوە ڕووبەڕووی مەترسیی جۆراوجۆر دەبنەوە، ڕێژەی نوێنەرایەتی ژنان لە سیاسەتدا کەمە، سەرەڕای ئاستی بەرزی خوێندنیان لە سیاسەتدا، بەشداریکردنیان لە سیاسەتدا نزیکە لە ناهەژاریی.
بەشداری ژنۆلۆژی لە مافەکانی ژنان
نورا ئاماژەی بەوەدا کە ژنۆلۆژی بەشدارییەکی گەورە لە خەبات بۆ مافەکانی ژنان دەکات و وتی: ژنۆلۆژی بوارێکی فراوانی ئازادی بۆ ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابین کردووە، ئێستا ژنان خەریکە پەروەردە وەردەگرن و کار دەکەن و ڕۆڵی چالاک لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا دەگێڕن، جگە لەوەش ژنان لە گۆڕەپانی سیاسیدا چالاکانە بەشداری دەکەن و هاوشانی پیاوان بەشدارییەکی گەورە لە پێکهێنانی کۆمەڵگەدا دەکەن، ئەم لقە زانستە تێڕوانینی سووکایەتیکردن بە ژنان گۆڕی و کاریگەری تێڕوانینی باڵادەستی پیاوانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمکردەوە، بەهۆی ژنۆلۆژییەوە، مافەکانی ژنان لەناو خێزان و کۆمەڵگەدا بەهێزتر پارێزراون.
پێویستە ژنۆلۆژی لە باکووری ئەفریقا بڵاوبێتەوە
نورا عوسمانی ئاماژەی بەوەدا کە ژنۆلۆژی گۆڕانکاری گەورەی لە ژیانی ژناندا دروست کردووەو ئاماژەی بەوەدا کە ئەم زانستە تا ئێستاش لە باکووری ئەفریقا بە شێوەیەکی پێویست دانپێدانەنراوە، لە سەرەتادا ژنۆلۆژی وەک بیرۆکەیەکی فەلسەفی سەریهەڵدا، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات بووەتە زانستێک کە چارەسەری کۆنکرێتی بۆ کێشەکانی ژنان دەدۆزێتەوە، بەڵام ئەم لقە زانستە لە وڵاتانی باکووری ئەفریقا بەتایبەتی تونس بە باشی ناسراو نییە.
ژنۆلۆژی پێشەنگێکە بۆ ژنان
نورا عوسمانی ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە تونس وڵاتێکی پێشەنگە لە پاراستنی مافەکانی ژنان، بەڵام هێشتا لقێکی سەربەخۆی زانستی وەک ژنۆلۆژی نییە، و ئەمەی بە کەموکوڕی لەقەڵەمداو وتی: هەرچەندە تونس یەکێکە لە وڵاتە پێشەنگەکان لەڕووی یاساکانی پاراستنی مافەکانی ژنان و توێژینەوەی زانستە کۆمەڵایەتییەکانەوە، بەڵام هێشتا هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی ژنۆلۆژی بەبێت.
فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی"
لە کۆتایی قسەکانیدا نورا عوسمانی ئاماژەی بەوەدا کە فەلسەفەی بنەڕەتی ژنۆلۆژی لەسەر بنەمای ‘ژن، ژیان، ئازادی: بونیاد نراوە و وتی: بڵاوکردنەوەی ئەم زانستە و ناساندنی فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی ڕێگەمان پێدەدات لە ڕوانگەیەکی فراوانترەوە مامەڵە لەگەڵ پرسەکانی ژنان بکەین، بە تواناکردنی ژنان بۆ بەشداریکردن لە کۆمەڵگەدا، یارمەتیان دەدات بۆ بەدەستهێنانی مافە سروشتییەکانیان بۆیە ناساندن و بڵاوکردنەوەی ژنۆلۆژی لە بوارەکەدا گرنگییەکی زۆری هەیە.