ڕۆژانە
-

"هەرچییەک ڕووبدات ئێمە شوێن شارەوانییەکانمان دەکەوین"
ژنانی ماردین ڕایانگەیاند، لە بەرامبەر قەیومی سەپێندراو شارەوانییەکانیان دەپاریزن و دەبێت ئەم دڕندەییە کۆتایی بێت، وتیشی: گرنگ نییە چی ڕووبدات، ئێمە شوێن شارەوانی و ویستی خۆمان دەکەوین.
-

"پێویستە ڕێپێوانی ئازادی بە هێزەوە بەردەوام بێت"
ئامینە خدرۆ، وتەبێژی دەستپێشخەریی سووریا بۆ ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، باسی لە هەنگاوی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری بۆ پرسی کورد" کرد و ڕایگەیاند، پێویستە هەنگاوەکە هێندەی تر بەهێزتر ئەنجام بدرێت.
-

ژنانی دێرەزوور: دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر خەڵک
ژنانی دێرزوور ئاماژە بەوەدەکەن، دەوڵەتی تورکیا خەڵکی مەدەنی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکاتە ئامانج، ئەوان داوا لە دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان دەکەن هەنگاوێک بنێنن بۆ ئەم بارودۆخە.
-

ئەندامانی تاژێ: هەڵمەتەکەمان لە دژی توندوتیژی بەهێزتر دەکەین
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی هەڵمەتێکی دژی توندوتیژی دژی ژنان دەستپێکرد، ئەندامان و پێشەنگەکانی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی باسیان لە گرنگی ئەو هەڵمەتە کردو وتیان: هەڵمەتەکەمان لە دژی توندوتیژی بەهێزتر دەکەین.
-

ژنانی عەفرین بەهۆی هێرشەکانەوە ناتوانن زەیتونەکانیان کۆبکەنەوە
ژنانی گوندی سۆکخانەک لە ناوچەی شێراوای داگیرکراوی عەفرین کە لەژێر چەتری خۆبەڕێوەبەریدایە، بەرەنگاری هێرشە داگیرکارییەکانی ئەو گوندە دەبنەوە و دەڵێن: داگیرکەرەکان ڕێگەمان پێنادەن بچینە ناو خاکەکانمانەوە و کار بکەین.
-

کۆنگرەی ستار: پێویستە بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی وەڵامێکی مێژوویی بدرێتەوە
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری ڕۆئاوا سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیی مێردین و ئیلح و خەلفەتی لێدوانێکی دا و ڕایگەیاند، پێیوستە بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" وەڵامی مێژوویی بدرێتەوە.
-

مانگرتن لە خواردنی کژار بۆ پشتیوانی لەوریشە مورادی بەردەوامە
دوابەدوای ڕاگەیاندنی کۆمەڵگەی ئازادی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کژار" سەبارەت بە دەستپێکردنی هەڵمەتێک بۆ پشتیوانی لە مانگرتن لە خواردنی وریشە مورادی، زۆرێک لە کۆمیتە و کۆمەڵەکان هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ ئەم بانگەوازە دەربڕی.
-

لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٤٨ ژن کوژراون
بەپێی ڕاپۆرتی مانگی تشرینی یەکەمی پلاتفۆرمی کوشتنی ژنان ڕادەگرین ، ٤٨ ژن کوژراون، ٢٣ ژنیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
-

کەژەکە بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم داوای تێکۆشانی هاوبەشی بۆ هەموو ژنان کرد
کەژەکە بەبۆنەی ٢٥ی ئەم مانگە وەک ڕۆژی تێکۆشان دژی توندوتیژی دژی ژنان ڕاگەیەندراوێکی دەرکرد و داوای تێکۆشانی هاوبەشی بۆ هەموو ژنان کردو خوازیارە کە ٢٥ی ئەم مانگە وەک ڕۆژێک بۆ زیادکردنی تێکۆشان دژی توندوتیژی سەیر بکرێت.
-

لە باکووری کوردستان دەوڵەت دەستی بە ڕەشبگیری کردووە
دوای ئەوەی دوێنێ لە دژی دانانی قەیوم بۆ شارەوانییەکانی مێردین، ئیلح و خەلفەتی خەڵک ڕژانە سەر شەقام و ناڕەزایەتییان دەربڕی، پۆلیسی تورک زیاتر لە ١٠٠ کەسیان دەستگیر کردووە و ئەمڕۆش ئەو ڕەشبگرییە بەردەوامە.
-

دانیشتنی دۆسیەی ئامینە شەنیاشار دواخرا
دانیشتنی دۆسیەی ئامینە شەنیاشار کە لەسەر بنەمای سکاڵای پۆلیس کرایەوە دواخرا.
-

بەپێی ڕاپۆرتێک ٢٥١ ملیۆن منداڵ لە سەرانسەری جیهان بێبەشن لە خوێندن
ڕێکخراوی زانستی و ڕۆشنبیری و پەروەردەیی نەتەوە یەکگرتووەکان "یونسکۆ" ئاشکرای کرد، لە هەر ١٠ منداڵ لە ئەفغانستان و نەیجیریا ٦ منداڵ لە خوێندن و چوونە خوێندنگە بێبەشن.
-

ژنانی ڕۆژنامەنووس دەستکەوتی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەپارێزن
ژنانی ڕۆژنامەنووسی ڕۆژئاوا هەوڵ دەدەن بە قەڵەم و دەنگی خۆیان واقیعی کۆمەڵگە و دەستکەوتەکانی شۆڕش و هێرشەکان بە هەموو جیهان بگەیەنن، ڕۆژنامەنووسان بەڵێنی بەردەوامی لەسەر ڕێگای حەقیقەت دووبارە دەکەنەوە.
-

بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەی پەخشان عەزیزی دەدرێت
زیاتر لە ١٨ ڕۆژە دۆسییەی پەخشان عەزیزی زیندانییکراوی سیاسیی لە زیندانی ئێڤین بە مەبەستی بڕیاردانی کۆتایی لە سزای سێدارەدانەکەی ڕەوانەی دادگای باڵا کراوە.
-

هاوسەرۆکی شارەوانی سانیە بایرام: دەیانەوێت خەلفەتی لەناوببەن، ئێمە ڕێگەی پێنادەین
سانیە بایرام، هاوسەرۆکی شارەوانی کە دانانی قەیومی بە "کودەتا دژ بە ئیرادەی گەل" زانی، کاردانەوەی هەبوو و وتی: لە هەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتین، بەڵام دیارە ئەوان دەیانەوێت خەلفەتی لە ناو ببەن.
-

ژنانی ناڕازی لە ئیلح: ئەوەی دەیکەن خیانەت، دوژمنایەتی و دزییە
ئەو ژنانەی کاردانەوەیان هەبوو بەرامبەر بە دانانی قەیوم لەسەر شارەوانی ئیلح دەڵێن: ئەوەی دەیکەن خیانەت، دوژمنایەتی و دزییە، هەرکاتێک لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتین، قەیوم دیاری دەکەن، ئێمە بەرامبەر شکاندنی ئیرادەمان، بەرخۆدان دەکەین.
-

ئەناهید قەسەبیان: ڕێکخراوبوونمان لە ژێر چەتری خۆبەڕێوەبەریدا وەڵامێکی مێژووییە
ئەناهید قەسەبیان، ئەندامی کۆردیناسیۆنی یەکێتی ژنانی ئەرمەنی ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک لەسەر سیاسەتی ئینکاری و لەناوبردن بونیاد نراوە و ڕێکخراوبوونمان له ژێر سیستمی خۆبەڕێوەبەری، وەڵامێکی مێژووییە.
-

لە ئیلح و ماردینەوە بانگەوازی: ئێوە دەرۆن و ئێمە دەمێنیەوە
لە سێ شارەوانی قەیوم داندرا، ئەو خەڵکەی لەبەردەم شارەوانی ماردین کۆبوونەتەوە، ناڕەزایەتیان دەربڕی و وتیان: ئێوە دەڕۆن، ئێمە دەمێنینەوە.
-

نێرگس محەمەدی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی لەسەرە
مستەفا نیلی، پارێزەری نێرگس محەمەدی، لە کاتی پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ناردنی نێرگس محەمەدی بۆ نەخۆشخانە، لە بوونی برینێکی ئێسک لە قاچی ڕاستیدا کە "گومانی شێرپەنجەی لێدەکرێت" ئاگادارکردەوە.
-

٥٠٠ کەسایەتی و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە پەرتوکێکدا داوای ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئۆجالان دەکەن
لە پەرتوکێکدا بەناونیشانی "چوار سەدە لە دوای دەستگیرکردنی ماندێلای ڕۆژهەڵاتەوە"، ٥٠٠ کەس و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی داواکارییەکانی خۆیان بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان نووسیوە.