ڕۆژانە
-

لە ٢٠٢٤دا ٤٥٧ حاڵەتی پێشێلکاریی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە عێراق تۆمارکراوە
لە عێراق، لەمساڵدا ٤٥٧ حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان بە گشتی تۆمارکراوەو هەروەها لە هەرێمی كوردستان ١٧٩ پێشێلكاری تۆماركراوە.
-

لە ئەمساڵدا ٢٦ ژن لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە لەسێدارە دراون
لە ماوەی ئەمساڵدا نزیکەی ٨٨٣ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون کە ٢٦ لەوانە ژنن، ٢٠٧ کەسی دیکەش سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.
-

شاندی دەم پارتی چوونە ئیمڕالی
پەروین بوڵدان و سڕی سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتارانی دەم پارتی بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان چوونە ئیمڕالی.
-

لە مەراسیمێکدا پەرتوکی "زێڕەوشان" لە شاری مهاباد ناسێندرا
پەرتوکی "زێڕەوشان" بەرهەمێکی دەوڵەمەندی لێکۆڵینەوەیە و دەرئەنجامی هەوڵەکانی سورەیا مام قادرییە، کە تێایدا باس لە ناساندنی جلوبەرگی کۆنی کوردانی موکریان دەکرێت.
-

حاڵەتەکانی دیارنەمانی منداڵان لە پارێزگای داماری یەمەن زیادبووە
دیارنەمانی منداڵان و بەزۆر وەرگرتنیان لە سەربازگە لە پارێزگای دامار نیگەرانی خەڵکی وڵاتەکەی لێکەوتەوە، چونکە لە ماوەی ١٥ڕۆژی ڕابردوودا ٧ منداڵ بێسەروشوێن بوون.
-

لە ساڵی ٢٠٢٤ ژنانی ئێزدی بە هۆشمەندی خۆپاراستن تێکۆشانیان کرد
ساڵی ٢٠٢٤ بۆ ژنانی ئێزدی و هەموو ئەو ژنانەی کە لە پێناو ئازادیدا وەستان، بۆتە ساڵی تێکۆشان و بەرخۆدان، یەکگرتوویی ژنانی ئێزدی و عەرەب بوو بە ئەزموونێکی گرنگ بۆ ژنانی عێراق و سەرچاوەی ئیلهامبەخش بۆ خەباتی ساڵی ٢٠٢٥.
-

دوا نەخۆشخانە لە باکووری کەرتی غەززە بێ خزمەتگوزاری ماوەتەوە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پشتڕاستی کردەوە کە هێرشەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی ئیسرائیل لە نزیک نەخۆشخانەی کەمال عەدوان بووە هۆی ئەوەی کە نەخۆشخانەکە بی خزمەتگوزاری بمێنێتەوە.
-

لە ئەفغانستان لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا ٩ ژن و دوو منداڵی کچ کوژران
کوشتنی ژنان لە ئەفغانستان لە زیادبووندایەو تیشک دەخاتە سەر پەرەسەندنی قەیرانی ئەمنی و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە وڵاتەکەدا، کە ژنان و منداڵان زیاتر ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە.
-
نور حەمادە، دامەزرێنەری بزووتنەوەی ژنانی عەرەب
نور حەمادە، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی فێمینیستی لوبنانی، یەکێکە لەو کەسایەتییە دیارانەی کە بۆ پرسی فێمینیزم و یەکسانی ڕەگەزی لە جیهانی عەرەبیدا خەباتی کردووە.
-

"پاراستن ئەرکی هەموو لایەکمانە"
مزگین حەسەن، بەڕێوەبەری هێزی پاراستنی کۆمەڵگەی کانتۆنی جزیرە، جەختی لە گیانی بەهێزی سەفەربەریی لە ناوچەکە کردەوە لە بەرامبەر هێرشەکان و وتی: پاراستنی کۆمەڵگە ئەرکی هەموومانە، دەبێت بە سەفەربەریی خاکەکەمان بپارێزین.
-

"جیهان نموونەی ژنێکی بەهێز و ئیرادەیە"
دیلان دیلۆک، هاوڕێی ڕۆژنامەنووس جیهان بیلگین کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووس نازم داشتان شەهید بوو، وتی: جیهان لە پێناو دۆزی ژن و بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان خەباتی کرد، ئێمە بەو شێوەیە بەردەوام دەبین.
-

هێزەکانی ئیسرائیل نەخۆشخانەی کەمال عەدوانیان لە باکووری کەرتی غەززە سووتاند
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدانی شەڕی بەردەوامی هێزەکانی ئیسرائیل و حەماس بۆ ٤٥ هەزار و ٤٣٦ کەس بەرزبووەتەوە و ١٠٨ هەزار و ٣٨ کەسی دیکەش برینداربوون.
-

منداڵان لە سودان لە نێوان بەڵاکانی شەڕ و برسێتییدان
خراپی بارودۆخی دارایی دانیشتووان لە سودان و وەستانی چێشتخانە خێرخوازیەکان وایکردووە دەیان منداڵ بەدەست بەدخۆراکییەوە بناڵێنن و بەشێکی زۆریان گیانیان لەدەستداوە.
-

"پێویستە ژنان بەشداربن لە بونیادنانی سووریای نوێ"
ژنانی سوەیدا ئاماژە بەوەدەکەن، کاندیدکردنی موحسینە ساڵح ئەلموحتوی یەکەمجارە لە سووریا و ڕایانگەیاندووە، ڕێگا خۆش دەکات بۆ ئەوەی ژنان بەشداری لە بڕیاردان بکەن، پێویستە ژنان بەشداربن لە بونیادنانی سووریایەکی نوێدا.
-

"دەبێت ژنان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان هەموو گۆڕەپانە ژیانییەکان بکەن بە گۆڕەپانی بەرخۆدان و تێکۆشان"
کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستار- ئەورووپا ڕایگەیاند پێویستە ژنان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک هەموو گۆڕەپانە ژیانییەکان بکەن بە گۆڕەپانی بەرخۆدان و تێکۆشان.
-

ڕێکخراوێک لەژێر فشاردا ڕاپۆرتی برسێتی غەززەی کشاندەوە
ڕێكخراوی “ڕائدە” كە چاودێری قەیرانەكانی خۆراك دەكات لە سەرانسەری جیهان، ڕاپۆرتێکی دەربارەی برسێتییەكی مەترسیدار لە باكووری غەززە بڵاوکردەوە بەڵام لەسەر داوای ئەمریكا ڕاپۆرتەکەی کشاندەوە.
-

دۆسیەی نارین گۆران لە دووەم ڕۆژدا بەردەوامە
دانیشتنی دووەمی دۆسیەی تایبەت بە کوشتنی نارین گورانی تەمەن ٨ ساڵان لە ڕۆژی دووەمدا بە پاراستنی تاوانباران بەردەوامە.
-

هەڵمەتی واژۆکردن لە شەنگال پێشوازییەکی گەرمی لێدەکرێت
هەڵمەتی واژۆکردن بە پلەی یەکەم لە عێراق و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بۆ پەسەندکردنی فەرمانی ٧٤ دژ بە پێکهاتەی ئێزدی وەک 'جینۆساید'، لە شەنگال بەردەوامە.
-

بانگەوازی ژنێکی غەززە: ئەم شەڕە بوەستێنن
حەلیمە حەلیس، کۆچبەرێکی تەمەن ٧٠ ساڵە لە غەززە و لە بارودۆخێکی سەختدا دەژی، ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژانە تەنها یەک ژەمیان دەستدەکەوێت، ئاو پاک نییە، منداڵەکانیان لە باوەشیاندا دەمرن، داوای لە جیهان کرد ئەم شەڕە ڕابگرن.
-

چالاکوانێکی ئیتاڵی: پێویستە گوێ لە داخوازییەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بگرن
جەجیلیا بریگهی، ئەندامی تۆڕی ژنانی ئیتاڵیا بە ناوی نۆی ڕەتە دۆنە، بە پەیامێک پشتیوانی خۆی بۆ خەباتی ژنان دەربڕی و ڕایگەیاند، پێویستە دیپلۆماسی نێودەوڵەتی گوێ لە داواکارییەکانی ژنانی سووریا بگرێت.