ڕۆژانە
-

لێکۆڵینەوە لە دژی ڕۆژنامەنووس ئۆزنور دەگەر کرایەوە
لێکۆڵینەوە لەبارەی ئۆزنور دەگەر، پەیامنێری ژن نیوز دەستیپێکردووە، کە بەهۆی سووکایەتی سێکسییەوە کاردانەوەی بەرامبەر پۆلیس هەبووە، لە بەرامبەر لێکۆڵینەوەکەش کاردانەوە هەیە.
-

لە قامیشلۆ بە ڕێپێوان سڵاو لە بەرخۆدانی یەپەژە کرا
دانیشتووانی شاری قامیشلۆی سەر بە کانتۆنی جزیرە بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار بە ڕێپێوانێکی جەماوەری سڵاویان لە بەرخۆدانی شەڕڤانانی یەپەژە کرد.
-

هاوسەرۆكی دەبەپە لە سلێمانییەوە داوای یەکڕیزی لە هەموو لایەنەکان دەکات
هاوسەرۆکی دەبەپە لە سلێمانییەوە پەیامی یەکێتی گەلی کورد دەگەیەنن و داوای یەکڕیزی لە هەموو لایەنەکان دەکەن.
-

بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لێپرسینەوە لە مەدینە مامەدئۆغڵو کرا
بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی دیجیتاڵ میدیایی سەبارەت بە لێدانی منداڵێک و دەستبەسەرکردنی لەلایەن پۆلیسەوە لە جۆلەمێرگ، لێپرسینەوە لە ڕۆژنامەنووس مەدینە مامەدئۆغڵو دەستیپێکرد.
-

پێوەرە ناڕاستەکانی جوانی: نابێت ژنان فریو بخۆن
ژنانی لیبیا سەبارەت بە نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری ڕایانگەیاند، کە سەرمایەداری پێوەرە ناڕاستەکانی جوانی دەخاتە بەردەم ژنان و ئەو زیانانەیان دەربڕی کە بینیویانە و ڕایانگەیاند، نابێت ژنان بەم شتە فریو بدرێن.
-

لە شاری دەرعای سووریا گوڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە
لەگەڵ دۆزینەوەی دوایین گۆڕی بەکۆمەڵ لە شاری دەرعا لە سووریا، پاشماوەی ئەو ژن و منداڵانەی تێدایە کە بە زیندووی سووتێندراون، ژمارەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی کە دۆزراونەتەوە بۆ ٥ گۆڕ زیادی کردووە.
-

داواکارییەک لە ژنانی مەنبجەوە: با قەسەدە بێت
دوای ئەوەی شاری مەنبج کەوتە دەستی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا، ژمارەی دزی و گرتن و کوشتن لە شارەکەدا زیاد بووە، گەل دەیەوێت هێزەکانی سووریای دیموکراتیک 'قەسەدە' مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکەن.
-

زیندانیانی زیندانی ڕودسەر بەشداری هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" دەکەن
زیندانیانی زیندانی ڕودسەر وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە زیادبوونی پرۆسەی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان، بەشدارییان لە هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" کرد.
-

تاژێ: پێویستە دەستبەجێ لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژییەکانی تورکیا بکرێت
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" کۆمەڵکوژی پاریسی شەرمەزار کردو ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی کۆمەڵکوژی پاریسیان ئەنجامدا هەمان ئەو کەسانەن کە ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن.
-

گۆرانی "ئەڤین" بۆ ئەڤین گۆیی و هاوڕێکانی بڵاوکرایەوە
لە دووەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی دووەمی پاریسدا، هونەرمەندانی فەرەنسی بە گۆرانییەک ئەڤین گۆیی، میر پەروەر و عەبدوڕەحمان کزیلیان ببەیرهێنایەوە.
-

وریشە مورادی: ڕێژەی لەسێدارەدانی ژنان زیادی کردووە
وریشە مورادی، زیندانی سیاسی کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە، لە نامەیەکدا لە زیندانەوە، زیادبوونی لەسێدارەدانی ژنان ئاشکرا دەکات و هۆشداری لە گەڕانەوەی سیاسەتە سەرکوتگەرییەکانی ڕابردوو دەدات.
-

یاساکانی 'ڕەوشتی ئیدلیب' بۆ ژنانی سووریا چی دەگەیەنن؟ - شیکاری
بۆ بونیادنانی پۆلیسی ڕەوشت نووسراوە، وەک سیسەمی ئێران کە لەژێر ناوی ڕەوشتدا ژینا ئەمینی و سەدان ژن دەکوژرێن و دەخرێنە زیندانەکانەوە، وەک ئەفغانستان کە ژنان بە زیندووی لە کفنێکی ڕەشدا دەنێژرێن.
-

ئەکادیمیست ناتاشا ئەسفاری: پێویستە ژنان لە هەموو بوارێکدا خەبات بۆ بوونی خۆیان بکەن
ناتاشا ئەسفاری، ئەکادیمیست، کە لە زانکۆی حەلەب وانە دەڵێتەوە، وتی: پێویستە ژنانی سووریا لە کۆمەڵگەدا چالاک بن، لەبەرئەوەی بە فەرمی لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا جێگەیەک بە ژنان نادرێت، من ڕەخنە دەگرم.
-

لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی ئەسەد دەکرێت
بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی ئەسەد تیمێکی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتووەتە شام و دەڵێن: بەڵگەنامەی زۆرمان لەسەر تاوانەکان کۆکردووەتەوە کە شۆکهێنەرن.
-

ماریا ڕۆسی لە ئیتاڵیا: با پشتیوانی شۆڕشی ژنان بکەین
لەگەڵ پێشکەوتنی بەرخۆدانی ژنان لە ڕۆژئاوای کورستان لە دژی هێرشەکان، پشتیوانی ژنانی ئینتەرناسیۆنالیستیش بەردەوامە.
-

"بە ڕۆحی ئارین میرکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە کۆبانێ تێکدەشکێنین"
نەعمەت ئەلیکۆ یەکێکە لە کۆچبەرانی عەفرین، کە دووجار لەگەڵ بنەماڵەکەی ناچار بووە کۆچ بکات، ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە کۆبانێ تێکبشکێنێت، هەموویان دەچنە پاڵ بانگەوازی سەفەربەری.
-

پاڵپشتی لە ٩٠٠ هەزار ژنی خاوەن کاری ئەفغانستان دەکرێت
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، پاڵپشتی لە ٩٠٠ هەزار ژنی خاوەن کاری ئەفغانستان دەكەن و لەو پرۆژەیەدا زیاتر لە چوار ملیۆن کەس سوودمەند دەبن.
-

"١٠ بەشداربووی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە دادگایكردنێكی نادادپەروەرانەدا بە لەسێدارەدران سزا دراون"
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، ١٠ بەشداربووی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە دادگایكردنێكی نادادپەروەرانەدا بە لەسێدارەدران سزا دراون.
-

هەڵوێستی دەزگا و ڕێکخراوە ڕۆژنامەنووسییەکانی باشووری کوردستان
بەشێک لە دەزگا و ڕێکخراوە ڕۆژنامەنووسییەکانی باشووری کوردستان، لە ناویاندا ژنانی ڕۆژنامەنووسی ئازاد، ئیدانەی بە ئامانجگرتنی هەردوو ڕۆژنامەنووس جیهان بیلگین و نازم داشتانیان کرد و ڕایانگەیاند، دەبێت پێکەوە ڕێگری لە بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان بکەین.
-

ئیسرائیل هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە غەززە
وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ڕایگەیاند، ئیسرائیل دەیەوێت نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری غەززە چۆڵ بکات و لە هەمان کاتدا دەستیکردووە بە هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەکە.