ڕۆژانە
-

''دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازی گەلەکەی بکات و کاریان لەگەڵ بکات"
لۆرا کواگلیۆلۆ داوای ئازادی فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکات و ڕایگەیاند: دەبێت بتوانێت بگاتە گەلەکەی و کاریان لەگەڵدا بکات و پێکەوە بڕیار بدەن کە پێویستە چی بکرێت.
-

بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی و ژینگە داوای ڕاگرتنی خێرای چالاکییەکانی کانگای زێڕی سەقز کرا
ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی دانیشتووی شارەکانی سنە، ورمێ و تەبرێز هەڵمەتێکیان دەستپێکرد و داوای ڕاگرتنی خێرای چالاکییەکانی کانەکانی زێڕی سەقزیان کرد بۆ پاراستنی تەندروستی خەڵک و ژینگەی ناوچەکە.
-

بۆچی سەرکەوتنی 'هەتەشە' بۆ دەسەڵات هیوای گەڕانەوەی داعش زیندوو دەکاتەوە؟
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، یەکینەکانی پاراستنی ژنان 'یەپەژە' و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک 'هەسەدە' هەڵمەتێکی ئاسایشیان دەستپێکرد، بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی کامپی هۆل و دەوروبەری، پاککردنەوەی لە شانەکانی داعش کە هەوڵی دووبارە داڕشتنەوە دەدەن.
-

فاتیمە حەسونە پێش کوژرانی فیلمەکەی گەیشتە فێستیڤاڵی کان
فاتیمە حەسونە، ڕۆژنامەنووس و فۆتۆگرافەر و هونەرمەندنی فەڵەستینی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا، پێش ٢٤ کاتژمێر لە کوژرانی لەوە ئاگادارکرابووەوە فیلمەکەی گەیشتووەتە فێستیڤاڵی کان.
-

دەیەمین فێستیڤاڵی وێژە و هونەری ژنان بە دابەشکردنی خەڵات بەسەر بەشداربووان کۆتایی هات
دەیەمین فێستیڤاڵی وێژە و هونەری ژنان، لەلایەن سەدتەی کولتووری جزیرە لە قامیشلۆ ڕێکخرابوو، بە دروشمی "هونەری ئازاد لە دەنگ و ڕەنگی ژندا" کۆتایی هات. بەشداربووان ڕێزیان لێگیرا.
-

یەکەم پێشانگای هونەری'دۆنا'... تابلۆی شێوەکاری ڕاستی بەرجەستە دەکات و ئیلهام بە سەردانکەران دەدا
سەرەڕای بەدەستهێنانی بازێکی چۆنایەتی لە لیبیا، هونەری شێوەکاری هێشتا گرنگی زۆری پێنەدراوە، ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری زۆر دەبێتەوە بەهۆی نەبوونی بایەخی ناوخۆیی، لە کاتێکدا ژنان هونەر بە ئامرازێک دەزانن بۆ دۆکیۆمێنتکردنی کەلەپووری کلتوری و هێنانەدی گۆڕانکاری.
-

ئێران سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەر مامۆستایەکدا سەپاند
ڕێکخراوی هەرانا بڵاویکردەوە، ژنێکی مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن دادگای سنەوە ئاگادار کراوەتەوە دەبێت خۆی ڕادەستی زیندان بکات و سزای ٥ ساڵ زیندانیی کردنی بەسەردا سەپێندراوە.
-

سەرەڕای ئاڵەنگارییەکان پاراستنی کۆمەڵایەتی لە مەغریب هەوڵێکی بەردەوامە
بەشداربووان لە دەستپێکردنی دووەمین کۆڕبەندی ناوچەیی تایبەت بە مافەکانی منداڵان لە مەغریب دەڵێن: پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ ژنان و منداڵان مەرجێکی بنەڕەتییە و ئاڵەنگاریەکی ڕاستەقینەیە.
-

نێرگس محەمەدی سەبارەت بە دۆخی وریشە مورادی و زەینەب جەلالیان هۆشداری دەدات
نێرگس محەمەدی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٣ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پلاتفۆرمی پالس میدیا سەبارەت بە دۆخی نالەباری زیندانیانی سیاسی وریشە مورادی و زەینەب جەلالیان و چەند زیندانییەکی سیاسی دیکە هۆشداری دا.
-

ئۆپەراسیۆنی ئەمنی کامپی هۆل لە دووەم ڕۆژدا بەردەوامە
ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەی دوێنێ لە کامپی هۆل دەستیپێکرد، ئەمڕۆ لە دووەمین ڕۆژیدا لە بەشەکانی ژنانی داعش و ئاوارەکانی عێراق بەردەوامە.
-

ڕفاندن مەترسی لەسەر ژیانی منداڵانی کچ لە سووریا دروست کردووە
لە نێوان پەرەسەندنی ئاژاوەی ئاسایش لە سووریا، منداڵانی کچ و ژنان لە شارەکانی کەنار دەریاکان ڕووبەڕووی مەترسییەکی پەرەسەندوو دەبنەوە لەگەڵ زیادبوونی ڕفاندن لە هەلومەرجێکی نهێنیدا.
-

تەڤگەری ژنانی گەنجی مەخموور پێنجەمین کۆنگرەی خۆی بەست
تەڤگەری ژنانی گەنجی کامپی پەنابەرانی مەخموور لە کۆنگرەی پێنجەمی خۆیدا سەرنجی بۆ بارودۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا و داوای ئازادی جەستەیی کرد.
-

لە حەسەکە بیستەمین ساڵیادی کەژەکە پیرۆز کرا
کۆنگرەی ستار لە حەسەکە بە دروشمی "ئازادی بە بونیادنانی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی ژنان مسۆگەر دەکرێت"، بە بۆنەی بیستەمین ساڵیادی کەژەکە، ئاهەنگێکی سازکرد.
-

پێنجەمین فێستیڤاڵی ڕۆژی بەخشین لە گوندی هاوار بەڕێوەچوو
لە گوندی هاواری سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، کاکەیەکانی هەر سێ گوندەکانی هاوار، هەوارەکۆن، دەرەتوێ، کاکەییەکانی کوردستان و ژمارەیەک لە میوانان کۆبوونەوەو فێستیڤالی رۆژی بەخشین بەڕێوەچوو.
-

ئاهەنگی ڕۆژی کرێکاران لە گۆڕەپانی کادیکۆی تورکیا بەڕێوەدەچێت
DISK، KESK، TMMOB، و TTB خشتەی ڕۆژی ئایاریان ڕاگەیاند. ئارێزو سێرکێزۆغڵو، سەرۆکی دیسک دەڵێت: "بە بەرگریکردن لە ئیرادەمان بۆ دابەشبوون، بڕیارماندا ڕۆژی ئایار لە گۆڕەپانی کادیکۆی پیرۆز بکەین".
-

بەهۆی چڕبوونەوەی هێرشە تۆپخانەکانەوە، پزیشکێکی ژن لە سودان کوژرا
ژنە پزیشکێک لە کەمپی ئەبو شووک لەکاتی چوون بۆ ناوەندێکی تەندروستی بۆ یارمەتیدانی بریندارەکان بەهۆی بۆردومانی بەردەوامی کەمپەکە، دوای هێرشێکی تۆپخانە کوژرا.
-

لە کەمپی هۆڵ ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی دەستی پێکرد
فەرمانداری گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە کەمپی هۆڵ دەستی بە ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی کرد.
-

٢٣ ڕێکخراو داوای ئازادکردنی دەستبەجێی مێهرەنگ بەلوچ دەکەن
دوابەدوای دەستگیرکردن و خراپتربوونی باری جەستەیی دوکتور مێهرەنگ بەلوچ، چالاکی دیاری مافی مرۆڤ لە بەلوچستان، ٢٣ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوای ئازادکردنی بەپەلە و بێ مەرجیان کرد.
-

پەیامی کەژەکە بەبۆنەی ٢٠ـەمین ساڵی دامەزراندنیەوە: ڕێنێسانسی ژنان بەدی دەهێنین
کوردیناسیۆنی کەژەکە بە بۆنەی ٢٠ـەمین ساڵی دامەزراندنیەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "ئێمە سەدەی ٢١ دەکەینە سەدەی ئازادی ژنان، تێکۆشان بۆ دامەزراندنی سیستمێکی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک بەرز دەکەینەوە و ڕێنێسانسی ژنان بەدی دەهێنین."
-

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی ئێران بە پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا سەرکەوت بۆ خولی پلە دووی جامی ئاسیا
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی ئێران لە دوو یاریدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و نازناوی یەکەمی پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیای بەدەستهێنا و پشکی بەشداریکردن لە خولی پلە دووی جامی ئاسیای بەدەستهێنا.