ڕۆژانە
-

لە غەززە کۆمەڵکوژییەکی نوێ لە چادری ئاوارەکان ئەنجامدراو ژمارەی دانیشتووان ٦% کەمیکردووە
لە کۆمەڵکوژییەکی نوێدا دژ بە خەڵکی ئاوارە لە ناوچەی ئەلمەواسی لە ڕۆژئاوای خان یونس، بۆردوومانی هێزەکانی ئیسرائیل بووە هۆی گیان لەدەستدانی ١١ کەس کە سێ منداڵیان تێدابووە.
-

ژیان لە مەنبەج تاریکتر دەبێت
دانیشتووانی شاری مەنبج داوای گەڕانەوەی هێزەکانی قەسەدەو یەپەژەیان کردو ئاماژەیان بەوەکرد، دوای چوونی چەتەکان بۆ منبج، خراپەکاری و کوشتن و کۆچ زیادی کردووە، شارەکە لە تاریکیدا ماوەتەوە.
-

بە ملیۆنان منداڵی سودان لە خوێندن بێبەشن
لە سودان بەهۆی شەڕی ناوخۆوە هێشتا بەشێکی زۆر لە منداڵان بێبەشن لە خوێندن و بۆ ماوەیەکی نادیار لە خوێندنگە دوور کەوتوونەتەوە، دیاریکراوە کە ئەگەر ئەم منداڵانە نەخوێنن ڕوو لە چەکداران دەکەن و شەڕی سودان هەرگیز کۆتایی نایەت.
-

شەڕڤانانی یەپەژە: وەک ژن پێکەوە شۆڕشەکەمان دەپارێزین
شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" لە تل تەمرەوە پەیامی خۆیان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ دا و ڕایانگەیاند: چەکەکانمان دانانێین و بۆ پاراستنی ژنان بەکاریان دەهێنین، با ژنان پێکەوە شۆڕشەکەیان بپارێزن.
-

پشتیوانی لە حەلەب هیچ بەربەستێک ناناسێت
ڕێکخراوی نودەم کە بۆ پاڵپشتیکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئاسانکردنی ژیانیان دامەزرا، لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب دەستی بە چالاکییەکانی کرد، ڕێکخراوەکە هەوڵدەدات بگاتە هەموو خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی شاری حەلەب.
-

کۆمپانیای گزنگی بەربەیان و ڕۆژنامەنووسان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ڕێکدەخەن
لە بەرامبەر ڕاگرتنی کارەکانی کۆمپانیای گزنگی بەربەیان لەلایەن ئاسایشی سلێمانی، ئەمڕۆ کۆمپانیای گزنگی بەربەیان و ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ڕێکدەخەن.
-

مەکەگە لە بەرامبەر داخستنی کۆمپانیای گزنگی بەربەیان کاردانەوەی نیشاندا
مەکەگە بەرامبەر بە داخستنی کۆمپانیای گزنگی بەربەیان لە شاری سلێمانی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە داوای لە بەرپرسان کرد، بڕیارەکە پێچەوانە بکەنەوە.
-

ژن و بارگرانی ناوبانگ... سنووردارکردنی شەرمەزاری و حەرام و کۆت و بەندکردنی ژن
کۆمەڵگە هێشتا بەدەست داب و نەریتە بەسەرچووەکانی شاری حەلەبی سووریا دەناڵێنێت، کە کاریگەرییەکی زۆر لەسەر ژیانی ژنان و بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکانیان هەیە، لە هەمووی گرنگتر ژنان بەرپرسیارێتی ناوبانگی خێزان و کردەوە شەخسییەکانیان لە ئەستۆ دەگرن.
-

"توندوتیژی سێکسی ستراتیژییەکی تایبەتی شەڕە"
سەمیرە ناسری بەرگریکاری مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە توندوتیژی سێکسی تەنها تاوانێکی کەسیی نییە، بەشێکە لە ستراتیژی شەڕی تایبەت و ئامانج لێی لەناوبردنی کۆمەڵگایە، بۆیە پێویستە کولتووری بەئاگابوونەوە لە بواری مافەکانی ژناندا هەبێت.
-

یەرەژە بانگەوازی بۆ خاوەندارێتی لە کۆمپانیای گزنگی بەربەیان دەکات
یەرەژە، بەرامبەر بە داخستنی دامودەزگاکانی ژنان لە سلێمانی ناڕەزایەتی دەربڕی و داوای پاراستنی ژنانی ڕۆژنامەنووسی کرد.
-

ئەمینە ئۆسێ: ئایندەی ژنان لە سووریا لە مەترسیدایە
ئەمینە ئۆسێ، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکان و هاوپەیمانییە دیموکراتیک کۆنگرە ستار، لە پەیوەندی بە پێشهاتەکانی سووریادا ڕایاگەیاند، کە ئایندەی ژنان بە هۆی کردەوەی گروپە جیهادییەکان لە سووریا لە مەترسیدایە و تەنیا چارەسەری سیستەمی خۆبەڕێوەبەرییە.
-

لە دژی ڕاگرتنی کارەکانی کۆمپانیای گزنگی بەربەیان هەڵمەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستپێدەکات
بە مەبەستی پشتیوانی لە کۆمپانیای گزنگی بەربەیان، کە بۆ دەرخستنی ڕەنگ و دەنگی ژنان لە باشووری کوردستان کار و چالاکی بەڕێوەدەبات، هەڵمەتێکی هاشتاگ دەستپێدەکات.
-

بۆ ئازادی تێکۆشا: عروبا ئەلکینۆ
عروبا ئەلکێنۆ، ئاڤاشین ڕۆستەم جودی، کە بۆ ڕزگارکردنی عەرەبەکان لە بیری پیاوسالاری تێکۆشانی کرد، لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکدا ژیانی لەدەستدا، بنەماڵەی عروبا ڕایانگەیاند، شانازی بە کچەکەیانەوە دەکەن.
-

کۆمپانیای گزنگی بەربەیان هەڵوێستی خۆی بەرامبەر ڕاگرتنی کارەکانیان خستەڕوو
لە بارەی ڕاگرتنی کارەکانیان لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە، کۆمپانیای گزنگی بەربەیان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، بڕیاری ڕاگرتنی کارەکانمان قبوڵ ناکەین و ڕەتی دەکەینەوە.
-

لە ئیدلب مامۆستایان لە پێناو مافەکانیان مانیان گرت
مامۆستایانی ئیدیب لە بەرامبەر ئەو حکومەتەی کە لەلایەن چەکدارانی هەتەشە دامەزراوەو لە مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمدا نیوەی مووچەکانیانی بڕی، ناڕەزایەتییان دەربڕی و دەستیان بە مانگرتن کرد.
-

یەکەم ژن لە لیبیا پۆستی سەرۆکی شارەوانی بەدەستهێنا
لیبیا شایەتحاڵی دەستکەوتێکی مێژوویی بوو کاتێک زائرە ئەلمەقتوف پۆستی سەرۆکی شارەوانیی بەدەستهێنا و بووە یەکەم ژن کە پۆستێکی لەو شێوەیەی لە وڵاتەکەدا هەبێت.
-

شاندی کەنەکە سەردانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی کرد
شاندی کەنەکە بە مەبەستی جەختکردنەوە لە گرنگی یەکگرتوویی گەلی کورد لە بارودۆخی ئێستادا، سەردانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی کرد.
-

ژن نیوز: لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٣٥٨ ژن کوژراون
لە ساڵی ٢٠٢٤دا هیچ هەنگاوێک بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی دژی ژنان لە تورکیا نەنراوە، لە تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٣٥٨ ژن و ٤٣ منداڵ کوژراون و ٢٢١ ژن و ٣١ منداڵ بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
-

لە مەنبج سێ تەرم دۆزرایەوە کە ژنێکیان تێدایە
تاوان و کۆمەڵکوژی چەتەکانی داگیرکەری تورکیا لە کانتۆنی مەنبجی داگیرکراو ناوەستێت، پێش کشانەوەشیان، چەتەکان لە گوندی قشلە یوسف پاشا سێ کەسیان لە بنەماڵەیەکی کورد کۆمەڵکوژ کرد
-

کاریگەری ململانێکانی سودان لەسەر ژنان و منداڵان لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا
ململانێکان لە سودان لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣ەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژنان و منداڵان بەتایبەتی هەبووە و بووەتە هۆی تێکچوونی بارودۆخی مرۆییان کە بەپەلە پێویستیان بە دەستوەردانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە.