ڕۆژانە
-

لە ئەفغانستان ژنان داوای دانپێدانانی ئاپارتایدی جێندەری دەکەن
ژنانی ناڕازیی شاری باغلان، بە کۆبوونەوە لە شوێنێکی داخراودا خوازیاری دانپێدانانی ئاپارتایدی جێندەری لە ئەفغانستان بوون.
-

ڕۆژنامەنووسانی کوژراو یاد دەکرێنەوە
کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسی میزۆپۆتامیا (MKG) و کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە- فورات (DFG)، مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ ڕۆژنامەنووسانی کوژراو، جیهان بیلگین و نازم داشتان ساز دەکەن.
-

لە میسر کۆبوونەوەیەکی دیالۆگ بۆ تاوتوێکردنی یاسای خێزانی دادپەروەرتر ئەنجام دەدرێت
دەزگای پرسی ژنانی میسر ساڵانێکە کاردەکات بۆ دامەزراندنی یاسایەکی نوێ و دادپەروەرتری خێزان وەک بەدیلێک بۆ یاسای باری کەسی ئێستا کە زیاتر لە ١٠٠ ساڵە بەبێ هیچ گۆڕانکارییەکی بەرچاو دەرچووە.
-

لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا ٥ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستدا
ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی پەخشی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنی "قودس یوم" لە غەززە و لە ئەنجامدا 5 ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستدا.
-

خۆبەڕێوەبەری داوای پاراستنی فرەچەشنی لە سووریا کرد
خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک ڕایگەیاند، کە ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە ناوچە کەنارییەکانی سووریا لە دژی عەلەوییەکان و سووتاندنی دارەکانی کریسمس لە حەما و حومس خزمەت بە بەرژەوەندی و داهاتووی سووریا ناکەن.
-

"ئەوەی باوەڕی بە خاک نەبێت ئەو زمانەی لێ حەرامە پێی دەدوێت"
ئیمان یادەوەر، هۆنەر و نووسەر لە شاری هەولێر لە بارەی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان و بێدەنگی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی فەیسبووکی خۆیەوە هەڵوێستی خستووەتەڕوو
-

مەترسی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی چەند زیندانییەکی ژن لە زیندانی قەرچەک هەیە
ژیلا بەنی یەعقوب مەترسی لەسێدارەدانی چەند زیندانییەکی ژن لە زیندانی قەرچەکی وەرامینی ڕاگەیاند.
-

پارێزەرانی ئێرانی کاردانەوەیان دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا نیشان دا
کۆمەڵێک لە پارێزەرانی سەربەخۆی ئێران، لە نامەیەکدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هێرشەکانی چەتە بەکرێگیراوەکانی سەر بە تورکیا دژی کوردەکانی سووریا، خوازیاری وەڵامدانەوەی خێران.
-

ئەناهید قەسەبیان: هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی پاراستنی مافی گەلان و ئایین و بیروباوەڕەکانە
ئەناهید قەسەبیان، ئەندامی کۆردیناسیۆنی یەکێتی ژنانی ئەرمەنی ڕایگەیاند، لە بونیادنانی سووریای نوێدا پێویستی بە ڕۆڵی ژنان و پاراستنی هەموو ئایین و بیروباوەڕ و ڕێکخراوەکان هەیە، بۆ ئەمەش هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی نموونەیە.
-

"با بودجە بۆ شەڕ خەرج نەکرێت بەڵکو بۆ گەل بێت"
لە تورکیا بەهۆی چارەسەرنەکردنی کێشەی کورد، ئەو بودجەیەی بۆ شەڕ تەرخانکراوە، بووەتە هۆی هەژاری، ئەو ژنانەی ناتوانن تەنانەت سەوزەش لە بازاڕ بکڕن، ڕایانگەیاند، لەگەڵ گۆڕینی حکومەت دۆخی ئابووری باشتر دەبێت.
-

ژنانی کۆبانێ: ئێمە پشتیوانی شەڕڤانانمانین
ژنان و دانیشتوانی شاری کۆبانێ لە بەرامبەر هێرشەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا و هەڕەشەی هێرشەکانی ڕایانگەیاند، کە ئەوان بە بڕیارداری بۆ پاراستنی خاکی خۆیان تێکۆشان دەکەن.
-

فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' ڕێبازی ئازادی ژن ڕۆشن دەکاتەوە
ڕەمزیە محەمەد لە ڕۆژئاواوە دەڵێت: فەلسەفەی 'ژن ژیان ئازادی' بووەتە مەشخەڵێک کە ڕێگای ئازادی بۆ ژنان ڕووناک دەکاتەوە، خەدیجە ڕیازی لە مەغریب و ئەحلام ناسر لە سودان سەرنجیان بۆ یەکڕیزی ژنان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا ڕاکێشا.
-

نووسەرێکی غەززە لە هێرشێکی ئیسرائیلدا گیانی لەدەستدا
وەلاء جومعە ئەفرەنجی، نووسەر و هونەرمەندی غەززەیی، لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کامپی نوسەیرات، لە ٢٤ی کانوونی دووەمدا گیانی لەدەستدا.
-

نەتەوەیەکگرتووەکان: لە هەر کاتژمێرێکدا منداڵێکی فەڵەستینی لە غەوزە دەکوژرێت
نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، لە هەر کاتژمێرێکدا منداڵێکی فەڵەستین لە غەززە دەکوژرێت، تا ئێستا زیاتر لە ٤٤ هەزار کەس لە غەزە کوژراون کە لە ٤٤%ی کوژراوەکان منداڵن.
-

"هەرچییەک ڕووبدات ئێمە مافەکانمان دەپارێزین"
زەهرا عەلی کە لە شاری حەلەب دەژی، ڕایگەیاند کە ژنان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تەحریر شام فشارێکی زۆریان لەسەرەو وتیشی: مافی ژنان مافێکی سروشتییە و هەرچییەک بێت مافی خۆمان دەپارێزین.
-

بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا لە سودان لە زیادبووندایە
کۆلێرا لە سودان بڵاودەبێتەوە, ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، بووە بە ٤٨ هەزار و ٥٩٨ کەس ، هەروەها باس لەوە کراوە کە ٢٥٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.
-

دڕندەیی پۆلیس لە ئامەد: هەراسان کران و هەڕەشەی کوشتنیان لێکرا
ئەو ژنانەی لە ئامەد لەلایەن پۆلیسەوە توندوتیژییان بەرامبەر کراوە، ڕایانگەیاندووە کە لەلایەن پۆلیسەوە هەڕەشەیان لێکراوەو هەراسان کراون. یەکێک لەو ژنانە بەناوی عەزیزە ئاک سکاڵای تۆمارکردووە.
-

ژنانی مەنبج: ئومێدمان ئەوەیە کە شارەکە جارێکی تر لە لایەن قەسەدەوە ئازاد بکرێتەوە
ژنانی مەنبج ڕایانگەیاند، شارەکەیان لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکیاوە داگیرکراوە و ئەو چەتانە کردەوەی وەک دزی، تاڵانکردن، ڕفاندن، سووکایەتیکردن و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن، هەروەها داواکاری خۆیان بۆڕزگارکردنیان لە لایەن هێزەکانی قەسەدەوە ڕاگەیاند.
-

کورتە فیلمی "نامەیەک بۆ خوشکەکەم" پلەی دووەمی فێستیڤاڵی گەنجانی بەدەستهێنا
کورتە فیلمی "نامەیەک بۆ خوشکەکەم" کە لەلایەن خوشک و برایەکی ئەفغانییەوە دروستکراوە، پلەی دووەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی گەنجانی بەدەستهێنا.
-

ڕێکخراوی ژنانی ڕادیکاڵ پەیامێکیان ئاڕاستەی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد
ڕێکخراوی فێمینیستی سۆسیالیستی ژنانی ڕادیکاڵ "ژنانی ڕادیکاڵ"ی ئەمریکا و ئوسترالیا بە پەیامێک پشتگیرییان لە تێکۆشانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد.