دادگای وان سزای ساڵێک و سێ مانگ زیندانی بۆ ٦ ژن دەرکرد
پەیوەست بە شەش ژن کە لە ٢٠١٩ لە چالاکی شەرمەزارکردنی سەپاندنی قەیومدا دەستبەسەرکرابوون، دادگای وان سزای ساڵێک و سێ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاندن.

ناوەندی هەواڵ
دادگای وان سزای زیندانی کردنی ساڵێک و سێ مانگی بۆ هەریەک لە یادیشەن کارابولاک، ئایشە میناز، خەدیجە دەنیز ئاکتاش، شەهزادە کورت، سەحەر قادرئۆغلو و لەیلا بالكان بڕییەوە.
ئەم سزایەنە پاش ئەوەدێت ئەو ٦ ژنە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە وان لە چالاکییەکاندا دەستبەسەرکردنی شارەونییەکان و تاڵانکارییەکانی قەیومیان شەرمەزاکردبوو.
دانیشتنی بڕیاری دۆسییەکە کە بە بانگەشەی 'پێشلکردنی یاساکانی خۆپیشاندان' کراوەتەوە لە دادگای تاوانەکانی حەوتی پلەیەک بەڕێوەچوو، لە دانیشتنی دادگایکردنە کە بە بێ ئامادەبوونی ژنانی سزادراو و بە ئامادەبوونی پارێزەرکانیان بەڕێوەچوو، داواکاری گشتی بە مەبەستی سزادان پێشنیارەکەی خۆی پێشکەش بە دادگا کرد.
لە پاش تانەدانی پارێزەران لە بڕیارەکەی دادگا، دواجار دادگا سزای ساڵێک و سێ مانگ زیندانی بۆ هەریەک لەو ٦ ژنە بڕییەوە.