دوای ٢٦ ساڵ ڕێبەری گەلی کورد لەگەڵ منداڵاندا کۆبووەوە

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دوای ٢٦ ساڵ کە لە زینداندایە، لە سەردانی کردنی بنەماڵەی بۆلای بەبۆنەی جەژنەوە توانی برازاکەی ببینێت،

ناوەندی هەواڵ

 

بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە لە زیندانی ئەمنی باڵای پیتی F لە ئیمرالی، خانەوادەکان توانیان دیدار ئەنجام بدەن. هەروەیەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، زیندانییانی نەخۆش عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم، وەیسی ئاکتاش، زەکی بایهان، مەحموود یامالاک و ئەنگین ئاتابەی دیداریان لەگەڵ خانەوادەکانیان ئەنجام دا.

 

دوێنێ، لەگەڵ عومەر ئۆجالان، برازای ڕێبەرو پەرلەمانتاری دەم پارتی لە ڕەحا، عەلی ئۆجالان، برازای ڕێبەر ئاپۆش توانی بۆ یەکەمجار چاوی بە ڕێبەری گەلی کورد بکەوێت.

 

لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ـەوە، کە ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کینیا ڕفێندرا و لە زیندانی ئیمرالی گۆشەگیرکرا، بۆ جاری یەکەمە ڕێبەر لەگەڵ منداڵاندا کۆدەبێتەوە.