ڕۆژانە
-

گۆلڕۆخ ئیرایی لە زیندانی ئێڤینەوە: بارودۆخی باشمان خاڵی مردنی ستەمکارە
گۆلڕۆخ ئیرایی لە نامەیەکدا سەبارەت بە کاتێک دەنووسێت کە سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک دەردەچێت، لە سێدارەدانی شیرین عەلەمهولی و دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و بەرخۆدانی زەینەب جەلالیان و زیندانییەکانی دیکە دەهێنێتەوە یاد.
-

خوشکی ڕۆژین کاباش: ئێمە باوەڕمان بەوە نییە کە خۆی کوشتبێت
ئەلیف کەباش، خوشکی ڕۆژین کاباش سەرنجی بۆ ئەو پرسیارە بێ وەڵامانەی سەبارەت بە ڕۆژین کاباش ڕاکێشا و وتی: "ماوەی سێ ساڵ خۆی بۆ زانکۆ ئامادە دەکرد، نابێت دوای دوو ڕۆژ خۆی بکوژێت.
-

لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ زیاتر لە ٦٥٠ هاوڵاتی مەدەنی لە هێرشە ڕاستەوخۆکانی یەمەن کراونەتە ئامانج
لیژنەی نیشتمانی بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ "NCIAVR" پشتڕاستیکردەوە کە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا چاودێری کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ٦٥٠ هاوڵاتی مەدەنی کردووە لە بەئامانجکردنی ڕاستەوخۆی لایەنەکانی ململانێی یەمەندا.
-

لە ئێستادا نزیكهی ٧.٦ ملیۆن فهڵهستینی وهكو پهنابهر له سهرانسهری جیهاندا دهژین
بهگوێرهی ڕاپۆرتی ئاماری ساڵانهی فهڵهستین، ژمارهی فهڵهستینییهكان له جیهاندا گهیشته نزیكهی ١٤.٩ ملیۆن فهڵهستینی كه نیوهیان له دهرهوهی فهڵهستینن و ٥.٥ ملیۆنیان له ئێستادا له فهڵهستین دهژین.
-

"ئامانج لە هێرشەکانی سەر دامودەزگاکانی ژنان ڕێگریکردنە لە تیشک خستنە سەر هێرشەکانی دژی ژنان"
ژنە ڕۆژنامەنووسانی کامپی مەخموور کاردانەوەیان بەرامبەر بە بڕیاری داخستنی دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ژنان لە سلێمانی نیشاندا و ڕایانگەیاند، دەیانەوێت بەم سیاسەتانە دەنگی ژنان و ڕاستییەکان سەرکوت بکەن، بەڵام ناتوانن دەنگی ژن و ڕاستییەکان بێدەنگ بکەن.
-

دانیشتنی لێپرسینەوە لە فەریبا فەرەیدوونی لە دادگای خومەین بەڕێوەچوو
دانیشتنی لێپرسینەوە لە فەریبا فەرەیدوونی، چالاکوانی مەدەنی لە لقی سێی دادگای گشتی و ئینقلابی خومەین بەڕێوە چوو.
-

بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک هێزەکانی ئیسرائیل هێرشەکانیان بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکەن
بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک غەززە ڕۆژانی خوێناوی بەخۆیەوە دەبینێت لە ئەنجامی پەرەسەندنی ئۆپەراسیۆنەکانی جینۆساید لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە، لە کاتێکدا ئەو هێزانە مەودای هێرشەکانیان فراوانتر کردووە.
-

ئەکاونتی ژن نیوز و میزۆپۆتامیا و یەنی یەشام ئاستەنگ کران
ئەکاونتی X ی ئاژانسی ژن نیوز و میزۆپۆتامیا و ڕۆژنامەی یەنی یاشام لە تورکیا ئاستەنگ کران.
-

دەنگی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە یادی سێڤێ، پاکیزە، فاتمەیان کردەوە
دەنگی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا یادی سێڤێ دەمیر و پاکیزە نایر و فاتمە ئویاریان کردەوە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کرانە ئامانج و وتیان: بە پیرۆزترین و واتادارترین تاجی سەرکەوتن لەسەر هیوا و خەونەکانیان دادەنێین.
-

ئەو پیشانەی تەنها بە هی پیاوان دادەنرا، ئێستا بوارەکانی ژنانن
ژنانی تونس تابوەکانیان شکاندووە ئەو کارانە دەکەن کە تەنها کراون بە هی پیاوان و ئامادەیی خۆیان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا نیشان داوە، ژنانی خاوەن پیشەی جیاواز وتیان: سەرەڕای کاردانەوەکان، ئەوەی دەیانەوێت بیکەن، سەرکەوتووانە ئەنجامی دەدەن.
-

وەزیری هەتەشە سزای لەسێدارەدانی دوو ژنی لە ئیدلب خوێندەوە
شادی ئەلوەیسی، وەزیری دادی حکومەتی کاتی سووریا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەبینرێت کە بڕیاری لەسێدارەدانی دوو ژن دەخوێنێتەوە کاتێک لە ئیدلب لەسێدارە دەدرێن، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە ڕووداوەکە ئاشکرا بوو، بەڕێوەبەرایەتی هەتەشە ڕایانگەیاند کە ڤیدیۆکە ڕاستە.
-

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا: گۆڕانکاری لە پەروەردەدا دژی کولتووری گەلی سووریایە
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا کاردانەوەی بەرامبەر بە پرۆگرامی نوێی پەروەردەیی نیشاندا کە لەلایەن حکومەتی کاتی سووریاوە ناسێندرابوو و وتی: گۆڕانکاری لە بەرنامەی پەروەردە دژی مێژوو و کولتووری گەلی سووریایە.
-

ژنێک بەشێوەیەكی گوماناوی لەسلێمانی گیانی لەدەستدا
ژنێکی گەنج لە شاری سلێمانی بە گوماناوی گیانی لەدەستداو پۆلیس دەڵێت: حاڵەتی خۆکوژی بووە، بەڵام تا ئێستا هۆكاری ڕووداوەكە نەزانراوە.
-

ئامینە محەمەد: ژنانی ئەفغانستان بێبەش بوون لە ژیانێکی شکۆمەند
ئامینە محەمەد، جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، سنووردارکردنی مافەکانی ژنانی ئەفغانستان لە لایەن تاڵیبانەوە لە ژێر هێرشی بەردەوامدایە، و ژنان بێبەش بوون لە ژیانێکی شکۆمەند.
-

لە هێرشێكدا زیاتر لە ٦٠ كەس لە سودان برینداربوون و گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی هێرشی هێزەكانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر سێ ناوچەی سودان ٨ كەس گیانیان و ٥٣ كەسی دیكەش بریندار بوون.
-

ژنانی ڕۆژنامەنووس: پێویستە هەمووان خاوەنداری لە دامودەزگاکانی ژنان بکەن
ژنانی ڕۆژنامەنووس بڕیاری داخستنی چوار دامەزراوەی ژنانیان لە سلێمانی شەرمەزار کرد و داوایان لە سەرجەم ژنە ڕۆژنامەنووسان کرد، خاوەنداری لە دامودەزگاکانی ژنان بکەن کە ئامانجی هێرشی سیاسین.
-

لە کۆتا مانگی ساڵی ڕابردوو ١٠ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی کراونەتە ئامانج
سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستین بڵاویكردەوە، لە ماوەی مانگی كانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا ١٠ ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە.
-

ژنانی ئەفغانی لە تێکۆشاندا بەبڕیارن: ڕادەست نابین
تاڵیبان کە دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرت، هەوڵ دەدەن ژیان بکەنە دۆزەخ. ژنانی ئەفغانی کە دژی سنووردارکردنی تاڵیبان قسەیان کرد، ڕایانگەیاند: سەرەڕای ئەو هەموو فشارکان ڕادەست نابن و هەنگاوی یەکلاکەرەوە و تەندروست دەنێین بۆ ئازادی.
-

دانیشتووانی کۆبانێ: لەگەڵ شەڕڤانانمانداین
دانیشتووانی شاری کۆبانێ ڕایانگەیاند، لەگەڵ شەڕڤانانی قەسەدەو یەپەژەو یەپەگەدان کە بەرخۆدانێکی مێژوویی لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی ئەنجام دەدەن.
-

بە ئامانجگرتنی کامپێکی ئاوارە لە دارفور ژمارەیەک گیان لەدەستدان و برینداربوونی لێکەوتەوە
ژووری فریاکەوتنی کامپی ئەبو شووک بۆ ئاوارەکان لە ویلایەتی دارفور بڵاویکردەوە، سوپای سودان ڕاستەوخۆ کامپەکەی کردۆتە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەک گیان لەدەستدان و برینداری لێکەوتووەتەوە.