ئیسرائیل دوو فەلەستینی کوشت کە یەکێکیان منداڵە

هێزەکانی ئیسرائیل لە هێرشێکدا بۆ سەر کامپی ئاکبەت جەبر لە کەناری ڕۆژئاوا، دوو فەڵەستینییان کوشت کە یەکێکیان منداڵە.

 

ناوەندی هەواڵ-هێزەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر کامپی ئاکبەت جەبر لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوو فەڵەستینی تەمەن ١٦ و ٢٥ ساڵ لە هێرشەکەدا کوژراون.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوی ئەو فەڵەستینیانەی لە هێرشەکەدا کوژراون محەمەد ڕیشی نوجوم و قوسەی عومەر ڤەلچیە، هەروەها ڕاگەیەندراوە کە فەڵەستینییەک بە ناوی محەمەد ناسر ئەبو ئەسیل لە کاتی هێرشەکەدا دەستگیرکراوە.

 

وەزارەتی کاروباری دەرەوە شەرمەزاری کرد

وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستین ڕووداوەکەی شەرمەزار کرد و وتی: ئەمەش بووە هۆی لاوازبوونی کۆبوونەوەی ئیسرائیل لە نێوان ڕێبەرانی فەڵەستین و ئوردن و میسر بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەگەری زیندووکردنەوەی وتووێژەکانی ئاشتی کە نزیکەی ١٠ ساڵە وەستاوە.

لە لایەکی دیکەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە بۆ دەستگیرکردنی "چەکدارانی فەڵەستینی" لە کامپەکەدا لەبەرئەوەی لە کامپەکەوە تەقەیان لێکراوە.