ئانوشە عارف: ڕۆژێک دێت ئێمەی ژنان لە خاکەکەماندا ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕین

ئانوشە عارف وتی: شانازی بە بوونی ژنانی نیشتمانەکەمەوە دەکەم و دەستیان ماچ دەکەم، دڵنیام خواستیان بۆ دادپەروەری لە ژیانی تاکەکان جێگە دەگرێت.

بەهاران لەهیب

 

کابول- ئانوشە عارف یەکێکە لە چالاکوانانی مافەکانی ژنان و مافی مرۆڤ لە ئەفغانستان، کاتێک تاڵیبان دەستیان بەسەر ژمارەیەک لە شارەکاندا گرت لە بەدەخشان دەژیا و پاشان بۆ کابول هەڵهات بۆ ئەوەی ژیانی ڕزگار بکات، چونکە کابول هێشتا لەژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا نەبووە.

 

پێش حوکمڕانی گشتی و تەواوەتی تاڵیبان بەسەر ئەفغانستاندا، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی پڕوپاگەندەیان دەستپێکردبوو کە تەنیا چەند پارێزگایەکی کەم تەسلیمی تاڵیبان دەکرێن، وە کاتێک تاڵیبان هاتە ناو کابول و پارێزگاکانی دراوسێ لای هەموو خەڵک ئەوە ڕوون بوو کە لە ڕێککەوتنێکی نێوان ئەمریکا و تاڵیبان، ئەفغانستان ڕادەستی تاڵیبان کراوە.

 

ئانوشە لەو ڕۆژەی تاڵیبان گەیشتە کابول لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێکانی دیدارێکی هەبوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی وڵات، چووبوونە چێشتخانەیەک و هێشتا ئەو خواردنەی داوایان کردبوو هێشتا نەگەیشتبوو، کە تێگەیشتن تاڵیبان چووەتە ناو کابولەوە، ئەوانیش وەک ئەفغانیەکانی تر شوێنەکەیان بەجێهێشت و لە ڕێگادا ڕووبەڕووی دیمەنێکی لە بیرنەکراوبوونەوە.

 

لە ڕێگادا تێبینیان کرد کە سەربازەکانی پێشووی حکومەت لە جیاتی جلوبەرگی سەربازی و جلوبەرگی مەدەنییان لەبەر کردووە و شوێنەکە بەجێدەهێڵن، لە لایەکی تریشەوە تاڵیبان بە چەک وپێداویستی سەربازییەوە چوونەتە ناو کابول.

 

ڕۆژی دواتر کابولیەکان ڕووبەڕووی بێدەنگییەکی مەرگەسات بوونەتەوە و ئەم دۆخە ئەنووشەی ناچار کرد بێدەنگی بشکێنێت، لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هانی ژنان بدات خۆیان نەکەن بە دیلی چوار دیواری ماڵەکانیان و بێنە دەرەوە.

 

بە وتەی ئانوشە، ژنانی بوێرتر دۆزرایەوە لەوەی چاوەڕێی بوون کە کاری گەورەیان کرد، لە ماوەی دوو ساڵدا ئەم ژنە قارەمانانە ڕووبەڕووی مەترسی و لەدەستدانی ژیانی ئازیزیان بوونەتەوە، سینگیان کردووەتە قەڵغان لە بەردەم کەسانێک کە تەنانەت دونیاش لێیان دەترسێت.

 

وتیشی: شانازی بە ژنانی وڵاتەکەمەوە دەکەم و دەستیان ماچ دەکەم، دڵنیام ئەم خواستە بۆ دادپەروەری جێگەی خۆی دۆزیوەتەوە، داوا لە هەموو ڕێکخراوە دادپەروەرەکان و لایەنگری مافی ژنان دەکەم دەنگی ژنانی ئەفغانستان بە تەنیا جێ نەهێڵن، ڕۆژێک دێت کە ئێمەی ژنان لە خاکەکەماندا ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕین.