هەدەپە و پارتی چەپی سەوز کاری نوێیان ئاشکرا کرد

کۆبوونەوەی هەدەپە و پارتی چەپی سەوز دوای کۆبوونەوە لەگەڵ هاوڵاتیان کۆتایی هات ئەنجامەکان وەک ڕاپۆرتێک پێشکەش بە کۆمسیۆنی کۆنگرە دەکرێت.

 

ناوەندی هەواڵ-کۆنفڕانس و کۆبوونەوەکانی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" و پارتی چەپی سەوز دوای هەڵبژاردنەکان لە چوارچێوەی  ڕەخنە کۆتاییان پێهات کە وەک بنیادنانەوە دەستیپێکردبوو.

ئەو پڕۆسەیەی کە بە کۆبوونەوەکانی خەڵک دەستیپێکرد، لەم چوارچێوەیەدا، دوو کۆنفڕانس لەسەر بنەمای خۆڕێکخستن و سیاسی ڕێکخرا، لە هەمان کاتدا، پێنج کۆنفڕانس بە ناونیشانی جیاواز بەڕێوەچوو، لەوانە کۆنفڕانسی سەربەخۆی ژنان، نوێنەرانی هاوپەیمانی کار و ئازادی و ئەکادیمییەکان لە بوارەکەی خۆیان و ئەندامانی دەستەی ڕاوێژکاری هەدەپە و بەڕێوەبەرانی پارتی و خەڵک بەشدارییان لە کۆبوونەوەو کۆنفڕانسەکاندا کرد.

بەشدارییەکی بەهێز لە کۆبوونەوەکان و کۆنفڕانسەکاندا هەبوو پێشنیارەکان بە نووسین پێشکەش کرا، لایەنەکان داوایان لێکرا کە کاری ئیسلامی دیموکراتیک لە سەردەمی نوێدا زیاد بکەن، بۆ ڕەچاوکردنی بەها کۆمەڵایەتییەکان و پەرەپێدانی سیاسەت لەم چوارچێوەیەدا، پێشنیارەکان داوای هەڵسەنگاندنێکی ئازاد و یەکسان دەکەن بۆ باوەڕ و هاوکاری لەگەڵ دامەزراوەکان و پێکهاتەکان کە بەهاکانی ئیسلامی دیموکراتیک لە دژی ڕوانگەی ئیسلامی سیاسی بەڕێوە دەبەن.

 

دەربارەی چارەسەرییەکان بڕیاری گرنگ درا

لە هەمان کاتدا باس لە ڕوانگەی هەدەپە و پارتی چەپی سەوز کراوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی کورد و سیاسەتەکانی چارەسەرکردنی کێشە نەتەوەییەکانی کورد و ئاماژەیان بەوەکرد، پێویستە هەڵمەتێکی نوێ لەگەڵ سەرکردایەتی هاوپەیمانی کوردستان و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان "DBP" و کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک "KCD" دەستپێبکات، ڕاگەیەنرا کە پارتی چەپی سەوز و هەدەپە لە چوارچێوەی ئەو پێشنیارانەی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دراون، بڕیاری گرنگ دەدەن.

 

داوای فراوانکردنی هاوپەیمانێتییەکان

یەکێک لەو بابەتانەی کە باسکراوە ئەو ناڕەحەتیەیە کە لە دوای هەڵبژاردنەکان لە نێوان خەڵکدا بڵاو بووەتەوە، لە گفتوگۆکاندا ئاشکرا بوو ئەو کەشوهەوایەی کە لە دوای هەڵبژاردن دروست بووە بە هیچ شێوەیەک لەلایەن هێزە دیموکراتیکەکانەوە قبوڵ ناکرێت، ئەم ڕەخنەیە؛ هاوپەیمانی کرێکاران و ئازادی کێشەی بوون بە سێبەری هەموو بازنە چەوساوەکان، ژنان، کرێکاران، دیموکراتیکەکان و هێزە سۆسیالیستییە چەپڕەوەکان تەسک کرایەوە، لە ئەنجامی گفتوگۆکاندا، وترا کە هاوپەیمانێتی دەبێت هێڵێکی سیاسی پێکبهێنێت و پێشەنگایەتی ئۆپۆزسیۆن بکات لە سەردەمی نوێدا، ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆنگرەکانی داهاتوودا گفتوگۆ لەسەر هێڵی سیاسی دەکرێت.

 

ڕاپۆرتەکه له ڕۆژانی داهاتوودا پێشکەش دەکرێت

هەدەپەو پارتی چەپی سەوز بەرەو کۆنگرە هەنگاو دەنێن ئەو ڕەخنە و پێشنیارانەی کە لە کۆبوونەوە گشتییەکاندا وکۆنفڕانسەکان دران وەک ڕاپۆرتێک پێشکەش بە کۆمسیۆنی کۆنگرە دەکرێت، هەروەها هەدەپە و پارتی چەپی سەوز هێڵی سیاسی ئیدارەی نوێ وەک بەشێک لەو ئەنجامانە دیاری دەکەن.