دیلان یەشەڵگۆز کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا

دیلان یەشەڵگۆز خەڵکی باکووری کوردستانە، ئێستا سەرۆکی پارتی گەلی هۆڵەندایە و کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە.

ناوەندی هەواڵ

 

پارتی گەل بۆ ئازادی هۆڵەندا ڕایگەیاند، دیلان یەشەڵگۆز ئێستا لە حکومەتی کاربەڕێکەری هۆڵەندا وەزیری دادە، بووەتە سەرۆکی پارتی گەل بۆ ئازادی و لە هەڵبژاردنی داهاتووی وڵاتەکەشدا خۆی بۆ سەرۆک وەزیران کاندید دەکات.


پارتی دەسەڵاتداری هۆڵەندا لەڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێستا دیلان یەشڵگۆز کە بە رەچەڵەک کوردێکی باکووری کوردستانە و لە ئێستادا لە حکومەتی کاربەڕێکەر وەزیری داد و ئاسایشە وەک سەرۆکی پارتی گەل هەڵبژێردراوە.

 هاوکات دیلان کاندیدی فەرمی پارتی گەلە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و ئەگەر لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی هۆڵەندا پارتەکە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەوا بۆیەکەمجار وەک کوردێک دەبێتە سەرۆک وەزیرانی وڵاتێکی ئەوروپی.


لە کاتێکدا دیلان یەشڵگۆز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کە پێشتر ناسراوبوو بە تویتەر بڵاوی کردووەتەوە، "بوون بە سەرۆکی پارتی گەل بۆ ئازادیی شەرەفێکی گەورەیە."


دیلان یەشڵگۆزی تەمەنی ٤٦ ساڵە و هەر لەمنداڵییەوە لە هۆڵەندا ژیاوە، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لەدایکبووە و لە بنەڕەتدا خەڵکی دەرسیمی باکوری کوردستانە.