٧ خوێندکاری کچ لە گینیا لەڕێی قوتابخانە خنکان

٧ خوێندکاری کچ لە گینیا لە ڕێگەیاندا بۆ قوتابخانە، کە بە بەلەمی دار دەڕۆێشتن بەهۆی ژێرئاوکەوتنی  بەلەمەکەیان خنکان.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی پەروەردەی گینیا بڵاویکردەوە، ٧ خوێندکاری کچ بۆ گەیشتنیان بە قوتابخانە ویستوویانە بە ڕووباری نایجەردا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی گینیا بپەڕنەوە، بەڵام بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوتووە و خنکاون.

 

گوڵام هاوینگ، وەزیری پەروەردەی گینیا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی: بەم هەواڵە ناخۆشە، تاساوین.

 

بەگوێرەی شایەدحاڵەکان، خەڵکی دیکەش لە بەلەمەکەدا هەبوون و تا ئێستا نازاندرێت ماون یان ئەوانیش خنکاون.

 

گینیا وڵاتێکی ئەفریقییە ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ١٤ ملیۆن کەسە.