منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی سیل ئەگەری کەمی ڤیتامین D زیاترە

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە کە ڕێژەی کەمی ڤیتامین D لەنێو منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی سیلدا زۆرترە بە بەراورد بەو منداڵانەی کە نەخۆشییان نیە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر نەخۆشانی نەخۆشخانەی ویلایەتی تێلانگانا لە هیندستان ئەنجامدراوە، کەمی ڤیتامین دی لە منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی سیل زیاترە بە بەراورد بە ئەوانەی تووشی نەخۆشیی بەکتریایی نەبوون.

 

توێژینەوەکە کە لەم دواییانەدا لە گۆڤاری زانستی Cureus بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە کە جۆرێکی توندی کەمی ڤیتامین D  بە ڕێژەی کەمتر لە ١٠ نانۆگرام لە هەر ملیلیترێکدا لەنێو منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی سیل زیاترە.

 

تیمەکە لە توێژەرانی کۆلێژی پزیشکی ئوسمانیا و کۆلێژی پزیشکی حکومی، سیدیپێت پێکهاتووە، توێژینەوەکەیان لە سەنتەری چاودێری پلە باڵا لە نەخۆشخانەی نیلۆفەر لە ویلایەتی تێلانگانا لە ماوەی ساڵێک و پێنج مانگدا ئەنجامداوە، لە توێژینەوەکەدا کۆی گشتی ٧٠ منداڵی تووشبوو بە سیل لە نێوان تەمەنی ٦ مانگ بۆ ١٢ ساڵ بەشداربوون.

 

بەشداربووان بەپێی تەمەنیان بەسەر سێ گروپدا دابەشکران: ١-٤ ساڵ، ٥-٨ ساڵ، و ٩-١٢ ساڵ، نووسەرانی توێژینەوەکە ئاماژەیان بەوەشکردووە، تێکڕای ئاستی ڤیتامین D لە توێژینەوەکەدا ١٠.٤٣ نانۆگرام لە هەر میلیلیترێکدا بووە لە نێو توشببوەکان و ٢٢.٨٤ نانۆگرام لەهەر میلیلیترێک بووە لە نێوان ئەوانەی کە دۆخیان کۆنترۆڵ بووە.

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، "توێژینەوەکە دەرکەوتووە کە ڕێژەی کەمی ڤیتامین D لەنێو منداڵانی تووشبوو بە سیلدا زۆر بووە بە بەراورد بەو منداڵانەی کە دۆخیان کۆنترۆڵکراوە، جگە لەوەش فۆڕمی توندی کەمی ڤیتامین D لەنێو منداڵانی تووشبوو بە سیل زیاتر بووە.

 

توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە پزیشکانی کلینیکی پێویستە ئاگاداری بەدخۆراکی پەیوەندیدار و نزمیی دۆخی ئابووری کۆمەڵایەتی بن وەک هۆکاری مەترسی بۆ کەمی توندی ڤیتامین D لەنێوانیاندا.

 

  نەخۆشی سیل (سیل) یەکێکە لە وێرانکەرترین و بەربڵاوترین تووشبوونەکان لە جیهاندا. توێژەران دەڵێن، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی و مردن، بەتایبەتی لە وڵاتانی تازەپێگەیشتودا.

 

سیل بەهۆی مایکۆبەکتریاکانەوە دروست دەبێت، مایکۆباکتێریۆم سیل زۆرترین زیندەوەرە کە دەدۆزرێتەوە، و توێژەران ئاماژەیان بەوەشکردووە، ناهاوسەنگی لە نێوان ڤایرۆسی مایکۆباکتریا و بەرگری خانەخوێدا پێشکەوتنی نەخۆشییەکە دیاری دەکات.