لە هەولێر پێشانگەیەک تایبەت بە سروشت و ژینگە کرایەوە

بە ئامانجی پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر پێشانگەیەکی شێوەکاری تایبەت بە سروشت و ژینگە کرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٥ی حوەزیران بە ڕۆژی جیهانیی ژینگە لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە دیاری کراوە، ساڵانە لەم ڕۆژەدا و لەسەرانسەری جیهاندا چالاکی جۆراو جۆر ئەنجام دەدرێن.

 

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانى ژینگە، لە هۆڵی ناوەندی باڵای هەولێر لەلایەن ڕێکخراوی شاوێر بە هەماهەنگی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە پێشانگایەکی شێوەکاری کە ٣٥ تابلۆ لەخۆدەگرێت کرایەوە.

 

لە تابلۆکاندا ئاماژە بە هەچوار وەرزی ساڵ کراوە، هەروەها پەیامی ئەوە درا مرۆڤەکان نابێت سروشتی جوانی کوردستان تێکبدەن، بەڵکو دەبێت ژینگەی کوردستان پاك ڕابگیرێت.