زیاتر لە ٩٠ خوێندکاری کچ و مامۆستا لە دوو قوتابخانەی کچان لە ئەفغانستان ژەهراوی بوون

زیاتر لە ٩٠ خوێندکار و مامۆستا لە دوو قوتابخانەی کچان لە پارێزگایەک لە ئەفغانستان ژەهراوی بوون، بەڵام تا ئێستا هۆکارەکانی ئاشکرا نەکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرچاوه ئەفغانییەکان ئەوەیان پشتڕاست کردووەتەوه که زیاتر له ٩٠ قوتابی و مامۆستا له دوو قوتابخانەی کچان له یەکێک لە پارێزگاکانی ئەفغانستان ژەهراوی بوون.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکانی میدیاکانی ئەفغانستان ڕۆژی یەکشەممە ٤ی حوزەیران، ١٥ خوێندکاری کچ لە قوتابخانەی سەرەتایی فایز ئاباد لە ناوچەی کالان لە پارێزگای سانتشاراک ژەهراوی بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٧٥ خوێندکار و چوار مامۆستای دیکە لە دوو قوتابخانەی کچان لە ناوچەی کابوداب ژەهراوی بوون و گواستراونەتەوە بۆ ناوەندەکانی پزیشکی لە ناوچەکانی سارپۆل و سانتشاراک.

 

بەگوێرەی سەرچاوەکان، ژەهراویبوونی ئەو خوێندکاران و مامۆستایانە لەگەڵ نیشانەکانی وەک سکچوون، هەستکردن بە نەخۆشی، سەرگێژبوون، کورتبوونەوەی هەناسەیە، هێشتا وردەکارییەکانی ئەم ژەهراویبوون و هۆکارەکانی نەزانراوە.