هیچ بڕیارێک نەدراوە لە بارەی دامەزراوەی هیرانور

کەیسی "ه.ک.ج"ی تەمەن ٦ ساڵ کچی یوسف زیا گوموشەل دامەزرێنەری دامەزراوەی هیرانور، کە لەگەڵ قادر ئیستەکلی، موریدی خۆی هاوسەرگیری کردبوو و هەراسان کرابوو، دواخرا.

ناوەندی هەواڵ

 

کەیسی تایبەت بە "ه.ک.ج"ی تەمەن ٦ ساڵ کچی یوسف زیا گوموشەل دامەزرێنەری دامەزراوەی هیرانور، کە لەگەڵ قادر ئیستەکلی، موریدی خۆی هاوسەرگیری کردبوو و هەراسان کرابوو، بەردەوامە.

 

دانیشتنەکە دواخرا بۆ ۱۷ی تەمموز

دانیشتنی چوارەمی کەیسەکە کە تیایدا یوسف زیا گوموشەل و کادری ئیستەکلی بە دەستگیرکردن و دایکە فاتیمە گوموشەل بە دەستگیرنەکردن سزا دراون، لە دووەم دادگای باڵای تاوانی ئەنادۆڵ دەستی پێکرد، شاندی دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی یوسف زیا گوموشەل و کادری ئیستەکلیی دا و دانیشتنەکەیان بۆ ١٧ی تەمووز دواخست.

 

شاندی دادگا لە یەکەم دانیشتنیدا لە ٣٠ کانوونی دووەم فەرمانی قەدەغەکردنی پەخشکردن و بە نهێنی کردنی دا، لە دانیشتنی دووەمدا کە لە ٢٧ی شوبات بەڕێوەچوو، داواکاری گشتی کۆمار، کە بۆچوونی خۆی لەسەر بنەمای کەیسەکە دەربڕی، داوای کرد کە تۆمەتبارەکان سزا بدرێن.

 

"ئێمە لێرەین بۆ ژنێک کە لە تەمەنی ٦ ساڵییەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر"

پلاتفۆڕمی ئێمە تاوانی دژی ژنان ڕادەوەستێنین، لەبەردەم دادگا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو عومەر کارگین ناوی پلاتفۆرمەکەوە قسەی کردو وتی: ژنان بە وریایەوە قسە دەکەن، ئەمڕۆ ئێمە لێرەین بۆ ژنێک کە لە تەمەنی ٦ ساڵییەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر، پێتوایە ئەو منداڵە چییە؟ کێ منداڵە؟ ئەو وشانەی دەبنە هۆی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان ئێمە لێرەین لەگەڵ ژن و منداڵ، با کەس هەست بە تەنیای نەکات.

 

چی ڕوویدا؟

"ه.ک.ج" ڕایگەیاند کە باوکی، یوسف زیا گوموشەل، دامەزرێنەری دامەزراوەی هیرانور، هاوسەرگیری لەگەڵ کادری ئیستەکلی تەمەن ٢٩ ساڵ پێکردووە و لە تەمەنی ٦ ساڵییەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا هاوسەرگیری کردووە و لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بووە دایک و لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا بە فەرمی هاوسەرگیری کردووە، "ه.ک.ج"  لە ساڵی ٢٠٢١ چووە بەردەم دادگا، دۆسیەی دەستدرێژی سێکسی تۆمارکرد دوای ئەوەی خێزانەکەی نکۆڵییان لەو ڕووداوە کرد، وێنەی شیرینی پێشکەش کرد کە لە تەمەنی ٦ و ١٣  ساڵیدا لەگەڵ ئەو کەسانە گیراون وەک بەڵگە، دوای ئەوەی هەواڵی ڕووداوەکە بڵاوکرایەوە، لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن نووسینگەی داواکاری گشتی ئەنادۆڵەوە دەستیپێکرد.

 

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەدا،  لە تۆمەتنامەکەدا کە لەلایەن دادگای دووەمی سزادانی قورسی ئەنادۆڵەوە قبوڵکراوە، تۆمەتبارەکان کادری ئیستەکلی تۆمەتبارکراوە بە "دەستدرێژی سێکسی بەمەبەست" و "دەستدرێژی سێکسی بە مەبەست بۆ سەر منداڵ" بۆ ماوەی بەلایەنی کەمەوە ٣٠ ساڵ زیندانی سزا درا، یوسف زیا گوموشەل و فاتیمە گوموشەل بە لایەنی کەمەوە بە ١٨ ساڵ زیندانی سزادران بە تۆمەتی "هاندانی دەستدرێژی سێکسی بە مەبەست دژی منداڵێک.