جامی جیھانیی ژنانی ٢٠٢٣: ئینگلتەرا گەیشتە کۆتایی جامی جیھانی

ژنانی ئینگلتەرا بەسەر ژنانی ئوسترالیا سەرکەوتن و بۆ یەکەم جار گەیشتن بە یاری کۆتایی جامی جیهانی ژنان.

 

ناوەندی هەواڵ- دوێنێ ژنانی ئینگلتەرا سەرکەوتنێکی گەورەیان بەسەر هەڵبژاردەی ئوسترالیادا تۆمارکرد، ئینگلتەرا لە خولەکی ٣٨ دەرگای گۆڵی بۆ یارییەکە کردەوە.

لە نیوەی دووەمدا لە خولەکی ٦٣ لەلایەن کاپتن سام کێرەوە ئەنجامیان گۆڕی و لە خولەکی ٧١ی یارییەکەدا لۆرێن هێمپ گۆڵی دووەمی ئینگلتەرای تۆمارکرد.

ئوسترالییەکان بەهیوابوون گۆڵەکە یەکسان بکەن یان سەرکەوتن بەدەست بهێنن و بگەنە قۆناغی کۆتایی، بەڵام ئەلیسیا ڕوسۆ گۆڵی سێیەمی تۆمارکردو ئینگلتەرا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ڕووبەڕووی ئیسپانیا دەبێتەوە لە کۆتایی جامی جیهانی.