دوای پرسەی خوشکەکەی گوڵتان کشاناک ئەشکەنجە درا

پەرلەمانتار سێڤدا کاراجا ڕایگەیاند، کاتێک گوڵتان کشاناک دوای پرسەی خوشکەکەی گەڕێندرایەوە بۆ زیندانی کاندیرا لە شوێنێکی هاوشێوەی کۆگا دانراوە.

 

ناوەندی هەواڵ- سێڤدا کاراجا، جێگری سەرۆکی EMEP و پەرلەمانتاری دیلۆک ڕایگەیاند کە گوڵتان کشاناک دوای پرسەی خوشکەکەی زەینەب ئۆزەر لە ٩ی ئاب کەبردرایە خارپێت، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ زیندانی کاندیرا ئەشکەنجە دراوە.

 

"ئەو لە شوێنێک مایەوە وەک کۆگا لە زیندانی ئەلازیغ"

سێڤدا کاراجا ڕایگەیاند کە دوێنێ لە زیندانی کاندیرا لەگەڵ گوڵتان کشاناک و فیگەن یوکسەکداغ و نورهایت ئاڵتون کۆبووەتەوە و وتی: خوشکەکەی بەخاک سپێردرا بەڵام گوڵتان کشاناک بە خێرایی بردرا بۆ گۆڕستان، ئەو پێیوابوو کە لە فڕۆکەخانەی خارپێت لەوێوە بۆ ئیستەنبوڵ و دواتر بۆ کاندیرا دەبێت، بەڵام بەبێ هیچ زانیارییەک گواستراوەتەوە بۆ زیندانی خارپێت، کاتێک پرسیاری هۆکارەکەیان لێکرا، وەڵامیان دایەوە: " ٤ کاتژمێریان داوە بۆ تەرمەکە، کاتەکە تەواو بووە و دەچینە زیندان" ئەو نە دەرمانەکانی و نە ئەو شتانەی کە پێویست بوو بۆ شەو پێی نەبوو، چۆن بەشداری لە پرسەکەدا کرد، بە هەمان شێوە برایەوە زیندان، ئەو داوای کرد کە لەگەڵ هاوڕێکانی لە زیندانی خارپێت بمێنێتەوە، بەڵام ئەو شەوە بەزۆر لە شوێنێکی وەک کۆگایەک ڕاگیرا کە زۆر پیس بوو.

 

زانیاری نەدرا بە خێزانەکەی

سێڤدا کاراجا ئەوەی بەبیرهێنایەوە کە گولتان کشاناک دەیویست ئەم بەیانیە لەگەڵ بەرپرسێک کۆببێتەوە، بەڵام بۆ چەند کاتژمێرێک هیچ وەڵامێک نەبوو و وتی: ئەو بە بەڕێوەبەری پاسەوانەکانی وت ئایا تۆ خەڵک دەڕفێنیت؟ ڕێگەت نەدا خێزانەکەم ئاگادار بکەم و منت هێنا بۆ ئێرە؟ مافی خۆم بۆ پەیوەندی بەکاردەهێنم، دەمەوێت لەگەڵ پارێزەرەکەم چاوپێکەوتن بکەم، هەروەها بەڕێوەبەری پاسەوانیش پێی وت؛ ئێمە بەرپرسیار نین، بەڵکو ئەو سەربازانەن کە هێنایانی بۆ ئێرە، کاتێک کشاناک سوور بوو لەسەر ئەوە پەیوەندی بە خێزانەکەی کردو ئاماژەی بەوەکرد کە لە زیندانی خارپێت دەمێنێتەوە.

پارێزەرەکانی دوای ئەوەی خێزانەکەیان ئاگادارکردەوە چوونە زیندان و ئاماژەیان بەوەکرد، بە بیانووی ئەوەی گوڵتان کشاناک ئەشکەنجەدراوە، حکومەت ناتوانێت لە نیوەڕۆدا سەردان قبوڵ بکات، کاتژمێرێک و ٣٠خولەک ڕاگیران، گوڵتان کشاناک ئەو بۆ ماوەی حەوت ساڵە بە شێوەیەکی یاسایی و نادادپەروەرانە دادگایی دەکرێت.

 

داوا لە وەزارەت

سێڤدا کاراجا ڕایگەیاند، نابێت بە شێوەیەکی دڕندانە مامەڵە لەگەڵ هیچ زیندانییەک بکرێت و داوای لە وەزارەتی داد کردو وتی: ئێستا ئەشکەنجەیەکی لەو شێوەیە هەیە دژی زیندانییەک کە شیوەن دەگێڕێت، کە دژی سیاسەتمەدارێکی هەڵبژێردراوە، شتێکی دڕندانەیە، پێویستە وەزارەتی داد دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لەو کەسانە بکات کە ڕێزیان لە ئازارەکانی گوڵتان کشاناک نەگرتووە، مەترسیان لەسەر تەندروستی دروست کردووە و خێزانەکەیان ترساندووە. پێویستە وەزارەتی داد لەم بارەیەوە ڕوونکردنەوەیەک بدات.