١٧ وڵات کێشەی گەورەی کەمئاوییان هەیە

بەپێی ڕاپۆرتێك ١٧ وڵات كە ٢٥%ی دانیشتووانی جیهانن كێشەی گەورەی كەمئاوییان هەیە.

 

ناوەندی هەواڵ- بەپێی داتاكان كە لەلایەن پەیمانگای سەرچاوە جیهانییەكان "WRI" كۆكراوەتەوە ١٧ وڵات كە ٢٥%ی دانیشتووانی جیهانن كێشەی گەورەی كەمئاوییان هەیە، قەتەر، ئیسرایئل، لوبنان و ئێرانی تێدایە.

هەروەها ٤٠ وڵاتی جیهان ئەگەر سەرچاوەكانی ئاو بەشێوەیەكی باشتر بەكارنەهێنن ئەوا كێشەیان بۆ دروست دەبێت.

ئاماژە بەوەکراوە، قەتەر گەورەترین مەترسی كەمئاوی لەسەرە لە جیهاندا، بەدوایدا وڵاتەكانی ئیسرائیل، لوبنان و ئێران دێن، ١٢ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و باشووری ئەفریقا بەهۆی گەرمی كەشەكەیانەوە كێشەی كەمئاویان بۆ دروست بووە.

ڕوونیشكراوەتەوە، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی كە خواستی كەرتی كشتوكاڵ بۆ ئاو زیادی كردووە هەروەها پیشەسازییەكان و كاروبارەكانی تریش ئاوی زیاتریان دەوێت، ئەو وڵاتانە زیاتر لە ٨٠%ی ئاوەكانیان بەكاردەهێنن.
بەكارهێنانی ئاو لە ساڵی ١٩٦٠ەوە بۆ دوو هێندە زیاتریش زیادی كردووە، لە ئێستا یەك لەسەر سێی دانیشتووانی جیهان كە لە ٤٤ وڵاتدا دەژین كێشەی ئاویان هەیە.