جوانی چیای جیلۆ لەبن سێبەری زبڵ و خاشاکدا ماوەتەوە

چیای جیلۆ کە بە هۆی قەیرانی کەشوهەوا سەهۆڵبەندانەکانی خێراتر لە ساڵانی پێشوو دەتوێتەوە، دوای گەشتێکی گەشتیاری ئەم دواییە بە زبڵ و خاشاک پیس بووە.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

جۆلەمێرگ- چیای جیلۆ لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ، دووەم بەرزترین چیای ناوچەکەیە و بەرزییەکەی سێ هەزارو ٤٠٠ مەتر دەبێت، چیای سیلۆ کە پێدەچێت لە سەردەمی سەهۆڵین ملیۆنان ساڵ لەمەوبەر و ئەو سەهۆڵبەندانە بێت کە لە چوار وەرزەکەدا ناتوێتەوە و دۆڵی بەهەشت و دۆزەخ دادەپۆشێت، لە هەر وەرزێکدا بە جوانییەکی جیاوازەوە لەبەردەمماندا دەردەکەوێت.

 

چیای جیلۆ کە لە مانگەکانی زستاندا بەهۆی بارینی بەفرەوە سپی دەبێت و لەگەڵ هاتنی بەهاردا سەوز دەبێتەوە، لە هەموو وەرزەکاندا سەرنجڕاکێشە، دۆڵەکە کە لە وەرزی هاویندا شوێنی کۆچەرییەکانە، بۆ گەلی کورد گرنگییەکی مێژوویی هەیە، گۆرانییەکانی "کۆچەرێ" و "لاوێژیان نارینێ" لەلایەن گۆرانیبێژ فاتمە، جوانی چیای جیلۆی زیاتر کرد.

 

چیای جیلۆ بەهۆی گەشتەکانەوە  پیس دەبێت

چیای جیلۆ کە بەناوبانگە بە سەهۆڵبەندانەکانی کە لە هەر چوار وەرزەکەدا ناتوێتەوە، قەیران و گۆڕانی کەشوهەوادا کاریگەری لەسەر کردووە، سەهۆڵبەندانەکان زیاتر لە ساڵانی پێشوو دەستیان بە توانەوەی کرد, لە لایەکی تریشەوە چیای جیلۆ کە ساڵانێک بە هۆکاری "ئەمنی" سەردانی قەدەغە کرابوو، وەک "پارکی نیشتمانی" ناسێندرا و بۆ گەشتیاری کرایەوە، بەڵام لەم دواییانەدا چیای جیلۆ بە گەشت و سەیران دوای گەشتێکی گەشتیاری ئەم دواییە بە زبڵ و خاشاک پیس بووە.

 

 شایەنی باسە پارێزگار هیچ ئاسایشێک ناگرێتەبەر بۆ پاراستنی جوانی سروشتی شاخی جیلۆ، جگە لە تابلۆ ئاسنییەکانی "زبڵ و خاشاک لێرە فڕێ مەدە" و "بە پێڵاوی فلاتەوە بگەڕێن" هیچی تر نییە.