٢٦وڵات واژۆیان لەسەر"بەیاننامەی ئاشتی بۆ زەریا" کرد

هێشتا ساڵێک ماوە بۆ کۆنفڕانسی زەریای نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، لەو چوارچێوەیەشدا ٢٦ وڵات "بەیاننامەی ئاشتی بۆ زەریا"یان واژۆ کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

هەرچەندە ساڵێک ماوە بۆ کۆنفڕانسی زەریای نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، بەڵام ڕۆژی شەممە ٨ی حوزەیران، ٢٦ وڵات "بەیاننامەی ئاشتی بۆ زەریا" لە شێوەی "نقومبوون لە گۆڕانکاریدا" واژۆ کرد .

 

ئەڵمانیا، ئیسپانیا، سوید، کەنەدا، کۆڵۆمبیا، شیلی، ئیسرائیل و کۆریای باشوور، هەروەها فەڕەنسا و کۆستاریکا کە هاوبەشی ڕێکخەری کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بوون لە ساڵی ٢٠٢٥ ئەو وڵاتانەن کە واژویان کردووە.

 

٥٠ وڵاتی بەشداربوو داوای ڕێوشوێنی پاراستنی زەریاکانیان کرد، لە بەڵگەنامەکەدا کە لە کۆڕبەندەکەدا بڵاوکراوەتەوە هاتووە: بە پشتبەستن بە زانیاری زانستی بۆ گۆڕینی زەریا، ئێمە بڕیارمانداوە پشتگیری لە هەوڵە ئابوورییەکان بکەین بۆباشترکردنی سروشت.

 

ئارنۆڵدۆ ئاندرێ، وەزیری دەرەوەی کۆستاریکا ڕایگەیاند: چیتر زەریا بەرگەی بێباکی و هەڵوێستی خراپمان ناگرێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​بڕیارمان داوە کە کاتی ئەوە هاتووە ئاشتی لە کۆستاریکا ڕابگەیەنین.

 

لی جونهوا، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی لە وتارەکەیدا لە کردنەوەی کۆڕبەندەکەدا وتی: پاراستنی زەریا و بەکارهێنانی بەردەوامی سامانە دەریاییەکان ئەگەر نییە، بەڵکو پێویستییە.

 

هەروەها "بەیاننامەی ئاشتی" کە لە ١٢ خاڵ پێکهاتووە کە لانیکەم ٢٦ وڵات واژۆیان کردووە، داوای چاکسازییەکی گشتی لەڕێککەوتننامەی دەریا دەکات، زیاتر لە ٧٠ وڵات لە ساڵی ٢٠٢٣ پەسەندیان کردووە.